هەڕەشە لە کرێکارانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە دەکرێت

لە سەمسور کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە، ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان بڕیاریان دا دەستبەکار بکەن و ئەو کارمەندانەی کە ناچنە سەر کار هەڕەشەی دەرکردنیان لێ دەکرێت.

سەمسور

 

سەمسور یەکێکە لە شارەکانی باکووری کوردستان و لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و بینا و باڵەخانەکان ڕووخاون، لە گەڕەکەکاندا کاری لابردن و پاککردنەوە بەردەوامی هەیە، ئەو هاوڵاتییانەی کە لە بوومەلەرزەکە ڕزگاریان بووە، هەوڵدەدەن پێداویستییە سەرەتاییەکانیان دابین بکەن، لەکاتێکدا هیچ ئەگەرێک بۆ ئاسایی بوونەوەی ژیان نییە، ڕێکخراوە مەدەنییەکان دەستبەکار کردنەوەیان ڕاگەیاند و داوایانکرد کارمەندەکان بچنەوە سەر کار.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتووە بەڕێوەبەران و بەرپرسان لە ڕێگەی پەیامەوە داوایان لە کارمەندەکانیان کردووە بچنەوە سەر کار، ئەگەرنا دەردەکرێن، ئەم پەیامە لە کاتێکدایە هاوڵاتیانی ئەو شارە لە ژێر چادرەکاندا دەژین و هیچ پێداویستییەکی ژیانیان نییە، کارمەندان لە دژی ئەم بڕیارە هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و ڕایانگەیاندووە، کە ڕۆژانە هەڕەشەی دەرکردنیان لێ دەکرێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک پاش بوومەلەرزەکە باری نائاسایی لە وڵاتدا ڕاگەیەندرا، بەڵام پێش تەواوبوونی وادەکە بەڕێوەبەران داوایانکردووە  کە کارمەندەکان بگەڕێنەوە سەر کار، یەکێک لە کارمەندەکان بە نوژنهای ڕاگەیاند، "کاتێک ئێمە وتمان ئەم هەڕەشانە دەبەینە دادگا، بەڕێوەبەران پرۆسەی کارکردنیان کردە نۆبەت-بەسەرە کارکردنی کارمەندان.