"بە هێزی یەکگرتوویی پێویستە کانتۆنەکان بپارێزرێن"
یوکسەل گەنچ، ڕێکخەری سامەر هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتەکانی سووریا کرد و ئاماژەی بەوەدا، هەوڵە جیهادییەکان بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە هەموو زمانەکانی لەخۆگرتووە وەستانێکی کاتییە، وتیشی: پێویستە سیستمی ڕۆژئاوا کە لەلایەن گەلەوە بونیاد نراوە بە هێزی یەکڕیزی بپارێزر
مەدینە مامەد ئۆغڵو
ئامەد- لە سووریا، دەسەڵاتی ٦١ ساڵەی بەعس لەلایەن چەتەکانی تەحریر شام "هەتەشە" لە ٢٧ی تشرینی دوومەوە، سەرەتا حەلەب، پاشان حەما و حمس، دواجاریش لە ٨ی کانوونی یەکەمدا شام پایتەخت لەناوچوو.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری داوای گفتوگۆ دەکات ناوبەناو بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
یوکسەل گەنج، ڕێکخەری ناوەندی توێژینەوەی مەیدانی کۆمەڵایەتی-سیاسی "سامەر" هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو شتانە کرد کە لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن، سەرنجی بۆ پراکتیزەکانی هەتەشە لەو وڵاتە ڕاکێشا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانەی سووریایان ڕادەستی هەتەشە کرد، دەیانەوێت ئیرادەی گەورەی کورد لە ناوچەکە لاواز بکەن.
"هیچ کردەوەیەکی دیموکراتیک بونیادنەر لە وڵاتدا ڕوونادات"
یوکسەل گەنچ وتی: لە سووریا هێزەکان دابەشبوون و دەیانەوێت هاوسەنگییەک کە ئیرادە نەمێنێت دروست بکەن، ئیرادەی هاوبەش و سەربەخۆ، لە هاوسەنگییەکدا کە گرنگی بە دامەزراندنی سەروەرییەک بدات، ئیرادەی سەرەکی لە وڵاتانی دەرەوەدا دەبینرێت. دۆخێکی دیکە ئەوەیە کە ئەوان خاوەنی هێز و پێکهاتەی کاریگەریی ناوچەیین یان لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا چالاک بوون، دیدگای تەواو جیاوازیان هەیە بۆ جیهان، دەبیندرێت کە بەرهەمهێنەرەکان لە سووریا سەریان هەڵداوە، لەدەرەوەی کۆنترۆڵی خۆیان، دەتوانن یەکتر گۆشەگیر بکەن و لەگەڵ ئەم لاوازییە سروشتییە دەژین کە لەگەڵ ئەم گۆشەگیرییەدا دێت، خواستی ئەوان بۆ ئەوەی بەشێک بن لە بونیادنانی دیموکراسی وڵات یان پشتگوێ دەخرێت یان سنووردار دەکرێت، لانیکەم دۆخی ئێستا ئەوە پیشان دەدات کە ئەم ئەگەرە بوونی هەیە. بۆ ئەوەی سووریا بونیاد بنرێتەوە، سیستمێک پێویستە کە نەتەوەی جیاوازی لە وڵاتدا هەبێت، دەبێت سەرکردایەتی و نوێنەرایەتی خۆیان بکەن لە بواری ژیاندا،هەروەها پێویستی بە دامەزراندنی میکانیزمی دیموکراتیک لە سووریا هەیە.
"گوایە بڕیارەکان سەبارەت بە داهاتووی سووریا بۆ سووریاییەکان ناهێڵدرێتەوە"
یوکسەل گەنچ ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئایندەی سووریا، لە دەرەوەی گەلی سووریا، هاوسەنگی جیاواز هێزی بڕیاردانیان هەیە و وتی: تێڕوانینی ئێستا دوورە لە بیرۆکەی سووریایەک کە خەڵکی بیروباوەڕی جیاواز کۆبکاتەوە، سەرەتا وڵاتانی کەنداو و وڵاتانی دراوسێ بە تامەزرۆییەوە کاریگەرییان لەسەر سووریا و هاوبەشیکردنە، پێدەچێت لەلایەک وڵاتانی کەنداو و لەلایەکی دیکەش تورکیا و ئیسرائیل پێش سووریاییەکان بڕیاریان لەسەر ئایندەی سووریا دابێت، ئەوان بڕیاریانداوە بڕیاری داهاتووی سووریا بۆ سووریاییەکان جێنەهێڵن.
"دەوڵەتەکان بە هیوای دەسەڵاتی ناوچەیی دەیانەوێت سوود لەم سەرلێشێواوییە وەربگرن".
یوکسل گەنج وتی: لە بزووتنەوەی "تۆفانی ئەقسا"ەوە کە حەماس ناوی لێنابوو تا ئێستا، ئەو ستراتیژەیەی ئیسرائیل کێشاوە، پەیوەندیی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەم ستراتیژە، لەسەر ئاستێکی بەرفراوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەپێی ئاسایش و گەشەسەندنی ئیسرائیل لە قاڵب دەدرێت، ئەوان دەیانەوێت دیزاینێک بەپێی پێویستی ئیسرائیل دروست بکەن، بێگومان دەوڵەتانی دیکە کە دەیانەوێت دەسەڵاتی سەرەکی ناوچەکە بن، دەیانەوێت سوود لەم سەرلێشێواوی و لاوازییە وەربگرن کە دوای پارادایمی پێشوو و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان سەریهەڵدا، یەکێک لەو وڵاتانەی کە ئەو خواستەی هەیە تورکیایە و بە کردار و قسەکانی تێدەگەین.
"تورکیا وەک بەرگریکارێک بەشداری پرۆسەکە دەکات"
یوکسەل گەنچ سەرنجی بۆ بوونی کۆچبەران لە تورکیا ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە تورکیا لەبەرئەوە بە مافی خۆی دەزانێت قسە لەسەر داهاتووی سووریا بکات و وتی: وڵاتانی وەک تورکیا، SMO و هەتەشە لە پرۆسەی داڕشتنی سووریا و دامەزراندنی سووریا بەشدارن دەسەڵاتەکە لە سووریا وەک 'برا' و 'پارێزەر' بەشداری دەکات، بەهۆی بوونی زیاتر لە چوار ملیۆن کۆچبەری سووری لە تورکیا، بە مافی خۆی دەزانێت لە داهاتووی سووریا قسەی هەبێت، وەک وڵاتی سەرەتایی، واتە سووریا وەک وڵاتێکی زلهێز لەسەر مێزەکان دانیشتووە، لەلایەک دەڵێت 'منیش لەوێم' لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە لایەکی ترەوە هەوڵ دەدات بەهای جیۆپۆلەتیکی لە گەشەی کورد لە پارادایمی نوێدا ئاستەنگ بکات.
"هەتەشە فۆرمێکی نوێی داعشە"
یوکسەل گەنج وتی: هەتەشە هاوکاره له گه ڵ ڕێکخراوه شەریعەت و سەلەفەییەکان، هەر کە پرۆسەکان بەرەو دەسەڵات بۆ هەتەشە بەهێزتر بوون، ئەو دەیەوێت فۆرمێکی دەوڵەت بە پێی کۆدە ئایدۆلۆژییەکانی خۆی بونیاد بنێت، هەتەشە وەک فۆرمێکی نوێی داعش کە بە هەندێک گۆڕانکاریدا تێپەڕیوە، خۆی نوێ کردووەتەوە، بنکە ئایدیۆلۆژییەکەی، هەوڵی بونیادنانی دەوڵەتێکی ئیسلامی دەدات. نابێ ئەوە لەبیر بکرێت کە بەعسییەکان دەیانەوێت لە پاوانخوازی عەلمانیەوە بەرەو پاوانخوازی ئیسلامی بڕۆن، لە واقیعی ئیسلامی سیاسیدا، کە جلوبەرگی گۆڕیوە، کاتێک بەهێز بوو، جلوبەرگی دیموکراسی دادەکەنێت، لە ئێستاوە ئەزموونی ئەمە هەیە.
سەرنجی بۆ ئەگەرەکانی دامەزراندنی دەسەڵاتی هەتەشە لە سووریا ڕاکێشاو وتی: لە ئێستاوە دەتوانین بزانین کە هەتەشە چۆن بەپێی یاسای شەریعەت هەوڵی بەدیهێنانی خەونی وڵاتێکی نوێ دەدات، ئەم جۆرە ڕێکخراوانە هیچ دیدگایەکیان بۆ دیموکراسی نییە، سووریا درا بەو ڕێکخراوانە، بێگومان بەپێی بەرژەوەندی خۆیان کردیانە دیاری، ئەم جۆرە هێزانە ناتوانن دینامیکی دیموکراسی خۆیان بەکاربهێنن و ئەگەرەکانی دیموکراسی بەهێز بکەن، بۆیە پێویستە بزاندرێت کە ئەوان لە سەردەمی ئەسەدەوە توانای ئەوەیان نییە ژیانێکی ئازادی باشتر بۆ گەلی سووریا دابین بکەن و پێویستە بە گومانەوە سەیری ئەم دۆخە بکرێت.
"ئەو سیستمەی کە دادەمەزرێت، چارەسەری پرسی کوردیش دیاری دەکات"
یوکسەل گەنچ ڕایگەیاند، تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەو خواستەیان هەیە و سەبارەت بە سیاسەتی تورکیا لە سووریا وتی: تورکیا ئاستی کاریگەری خۆی لە سووریا بە کلیلی ڕزگارکردنی پرسی کورد دەزانێت، هەوڵەکانی بۆ بەئامانجگرتنی کانتۆنەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا وپیشەنگەکانی کە گەورەترین هێزی سووریان، نیشانەی ئەمەیە، بەو پێیەی سیستمەکە لە سووریا دامەزراوە، کاریگەری تورکیا لەم سیستمەەدا چارەسەری پرسی کوردیش دیاری دەکات.
"پێویستە مۆدێلی دیماکراتیک هێزو و پشتیوانی یەکگرتوو بپارێزرێت"
یوکسەل گەنچ ڕایگەیاند، ڕۆژائاوا کە لە ڕێگەی یەکگرتووییەوە بونیاد نراوە، پێویستە ئەمڕۆ بە هەمان هێزەکان بپارێزرێت وتی: ئەمڕۆ سووریا لەبەردەم مەترسیی دووبەرەکی نێوان دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و جیهاندایە،بۆ پاراستنی ئەم مۆدێلە لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، پشتیوانی کورد و چەپ و هێزە دیموکراسیەکان پێویستە، ئەم یەکگرتووییە هۆکاری دروستبوونی کانتۆنەکان بوو و ئەو هێزە یەکگرتووە ئەو کانتۆنانەی پاراست کە لە نێوان دەسەڵاتە بچووک و گەورەکانی ئیمپریالیزمدا مابوونەوە، بونیادنانی "سوریای نوێ" بە بەشداریی گەلدەکرێت بۆ پاراستنی کانتۆنەکان کە سەقامگیرترین و دیموکراسیترین مۆدێلە لە سووریادا؛ پێویستە ئەوە بەبیربهێندرێتەوە کە سووریا نموونەی سەقامگیری و ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆ ئەوەی دۆخی سووریا بەرەو چارەسەر هەنگاو بنێت، پێویستە گەل هەنگاو بنێت نەک دەوڵەت.
"دەبێت بەرپرسیارێتی چارەسەر بگیرێتە ئەستۆ"
یوکسەل گەنج وتی: لە سووریا هیچ چارەسەرێک نییە، پێویستە بەرپرسیارێتی چارەسەرکردن لە ئەستۆ بگیرێت، لە بارودۆخی ئێستای سووریادا، عەلەوی و دورزی و کورد لەژێر هەڕەشەدان، بۆ لابردنی ئەم مەترسییە و ڕێگریکردن لە کارەساتی مرۆیی، کاریگەرترین ناوبژیوان، هێزە دیموکراسیەکانی وڵاتانی دراوسێ و گەل و بێگومان کوردن. بەهۆی ئەوەوە سووریا تەنانەت لەگەڵ خەڵکی سووریاش نییە؛ بۆ ئەوەی سوورییەکان هەوڵی بونیادنانەوە بدەنەوە، بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی هێزە دیموکراسیەکان.