خوێندکاران بە مانگرتنی سەرتاسەری وەڵامی ژەهراویکردنی خوێندکاران دەدەنەوە

خوێندکارانی شۆڕشگێڕ لە تاران ڕایانگەیاند کە "بە ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرتاسەری وەڵامی کیمیاباران و ژەهراویکردنی زنجیرەیی و بە مەبەستی خوێندکاران دەدەینەوە".

ناوەندی هەواڵ

 

خوێندکارانی شۆڕشگێڕ لە تاران سەرەخۆشی خۆیان بۆ "خێزان و دۆستانی فاتمە ڕەزایی"، خوێندکارێک کە لە کاتی ژەهراویکردندا گیانی لەدەست دا، هاوخەمی خۆیان لەگەڵ خوێندکارە بریندارەکان و بنەماڵەکانیان دەربڕی و وتیان: بە بۆچوونی ئێمە و بەشێکی زۆری کۆمەڵگە، ئەم تاوانە تیرۆریستییەی ئەم دواییەی ڕژێمی ئێران لە زانکۆ و قوتابخانەکانی شارەکانی وەک قوم، تاران و چەند شارێکی دیکە کە زۆربەیان قوتابخانەی کچانن، هیچ هۆکارێکی دیکەی نییە جگە لە دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو شۆڕشگێڕان و بە تایبەتی ئەو خوێندکارانەی کە لە نێو هێزە ئازادیخوازەکانن، کە هۆکاری سەرەکی شۆڕشی ژنان ژیانی ئازادی بوون.

 

خوێندکارە شۆڕشگێڕەکان ئەم کارە تیرۆریستیانە و ژەهراویکردنی قوتابخانەکان و بەشەناوخۆییەکانی قوتابیانیان بە "تۆڵەی کۆنەپەرستان لە خوێندکارە شۆڕشگێڕەکان و بزووتنەوەی خوێندکاران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بزووتنەوەیانە" کە لە سەردەمی شۆڕشی ئێستادا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە، ڕۆڵی لە بەرخۆدان و بەرەنگاربوونەوەیان لە دژی ڕژێمی ئێران هەبووە".

 

لەم بانگەوازەدا خوێندکارانی شۆڕش-تاران ڕایانگەیاند کە "دەبێت دەستبەجێ ئەم تاوانە پلان بۆ داڕێژراوە ڕابگیرێت و هەموو ئەو کەس و ڕێکخراوانەی کە تێیدا بەشدارن بە کۆمەڵگە بناسێنرێن و بخرێنە لیستی ناوی سەرجەم سەرکردە و ئەنجامدەرانی " ئەو تاوانانەی کە دەبێت دادگایی بکرێن".

 

هەروەها وێڕای پشتیوانی لە بانگەوازی سەرتاسەری مامۆستایان لە ڕۆژی سێشەمە، لەوبارەیەوە ڕایانگەیاند: تا ئەو کاتەی کەشێکی سەلامەت لە قوتابخانەکاندا دابیندەکرێت، ئێمەی قوتابیان لەبری ئەوەی لەگەڵ کەسوکارەکانمان ئامادەبین لە ناڕەزایەتیمان بەردەوام دەبین، و داوا لە مامۆستایان دەکەین بۆ با مانگرتنی نیشتمانی لەگەڵمان بن.

 

جگە لەم بانگەوازە داوایان لە "بزووتنەوەی خوێندکاران" کرد کە پاڵپشتی قوتابیان بکەن و "ناڕەزایەتی و مانگرتن" لە زانکۆکان "سەبارەت بەی تاوانەی کیمیاباران و ژەهراویکردنی زنجیرەیی و بە ئەنقەست" خوێندکاران.

 

خوێندکارانی تارانی-شۆڕشگێڕ بە جەختکردنەوە لەسەر یەکگرتوویی "توێژە جیاجیاکانی ژێر سەرکوت و ژێر زەوتکردن لە سەرتاسەری وڵات لە ماوەی پێنج مانگی کۆتایی شۆڕشی ژیانی ئازادی ژنان"، هەروەها داوایان لە "توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا" کرد کە پشتیوانی لەم بانگەوازە بکەن.

 

هەروەها بە ئاماژەدان بە بوونیان لە "ڕۆژی جیهانی ژنان"، ڕایانگەیاند کە: ڕیشەی نائەمنی و کێشەکانی ئێستای کۆمەڵگەکەمان حکوومەتی دژە ئینسان، منداڵکوژ و دژە ژنی ڕژێمی ئێران، بە پێشخستنی شۆڕشەکەمان و ڕێکخستنی ناڕەزایەتی نەتەوەیی و مانگرتنی نەتەوەیی، دەبێ یەکجارەکی و بۆ هەمیشە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین کە بە ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران چارەسەر دەکرێت.

 

و لە کۆتاییدا، پشتگیریان لە بانگەوازە بڵاوکراوەکانی سەرتاسەری وڵات کرد و ڕایانگەیاند: ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیمان هەبێت و لەسەر ئاستی وڵات لە سێشەممە، هاوئاهەنگ لەگەڵ مامۆستایان، و چوارشەممە ٨ ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان لەگەڵ بانگەوازێکی گەورەی ٥٢ ڕێکخراو بۆ ئەنجامدانی ناڕەزایەتی لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەوە لە شەقام و گۆڕەپانەکاندا، با ناڕەزایەتی خۆمان لە شارە سەرەکییەکان پێشبخەین.