لە دروشمی "نان، ئازادی، ئارامی"ەوە بۆ "ژن، ژیان، ئازادی"

فەلەک یوسف، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی کۆبانێ، ٨ی ئادار و ڕاپەرینی "ژن، ژیان، ئازادی" هەڵسەنگاند و وتی: ژنان لەماوەی ١١٢ ساڵدا هەنگاوی گەورەیان ناوە.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- لە چوارچیوەی زنجیرە چالاکییەکانی ژنان لە ٨ی ئاداردا، بۆ یەکەم جار ژنان بە دروشمی تایبەتی "نان، ئازادی، ئارامی" لە ساڵی ١٩٧١ لە شاری سانت پتراسبۆرگی ڕوسیا بە پێشەنگایەتی ١٢٨ هەزار کرێکاری ژن دەستیان بە چالاکییەکانیان کرد، زۆربەی کرێکارانی ڕووسیا بەشدارییان لە چالاکییەکانی ئیدانەکردندا کرد، ئەم ڕاپەڕینەی ژنان ڕۆڵێکی گەورەی بینی لەشۆڕشی ئۆکتۆبەردا کە کۆتایی بەئیدارەی تزاری ڕووسی ٣٧٠ ساڵە هێنا، ئەم ڕاستییە لەلایەن هەموو کەسێکەوە تا ئەمڕۆ دەستنیشان دەکرێت، لە دوای مانگرتنی ژنانی ئەمریکا لە ساڵانی ١٩٨٠ و چالاکییەکانی ژنانی ڕووسیا لە ساڵانی ١٩٩٠دا، کاتێک ژنانی کرێکار پێشەنگی شۆڕشەکان بوون، لە سێیەم کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی ژنان کە لە ساڵی ١٩٢١ بەڕێوەچوو، ٨ی ئادار بە ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار ناسێندرا.

 

دوای ١١٢ ساڵ لە دیاریکردنی ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، سەدەیەک کە پڕ بوو لە خەبات و دەستکەوتەکانی ژنان، ئەمڕۆ ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا خۆیان بە دەوری دروشمەکان یان فەلسەفەی ئازادی کردووەتە بازنەیەک.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ئاداری ١٩٩٨دا پرەنسیپەکانی هزری ئازادی وەک دیاری ٨ی ئادار پێشکەش بە ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کرد و وتی: بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە پێش هەموو شتێک ئەو ژنانەی کە لە ئازاردان و تووشی زەحمەتی گەورە دەبن، بۆ هەموو ژنانی وڵاتەکەمان بەنرخترین خەڵات کە دەتوانم بیبەخشم ئەوەیە: دەرگایەکی ژیان، کە لە مێژوودا هێزی ئازادی لە دەستداوە بکەمەوە، بە شێوەیەکی ئازاد هیوای ژیان بدەم".

 

دوای ئەم نامەیە ژنانی کوردستان دەستیان بە خەباتێکی گشتگیر کرد، پڕۆژەی ئازادی ژنان بە تایبەتی دوای دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩دا پێداگری و داواکاری بۆ جێبەجێکردنی تێڕوانینەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕوونتر بووەوە، ژنان هێزی گەورەیان لە ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنان وەرگرت، کە دەتوانێت ڕێگای ئازادی بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان نیشان بدات، لەسەر ئەم بنەمایە لە مانگی تەموزی ٢٠١٢دا شۆڕشێک بە پێشەنگایەتیی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی دەستیپێکرد، ژنانی ڕۆژئاوا بە خۆشەویستی و جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئەو شۆڕشەی لەناو شۆڕشدا بەرپابوو لە ئامێز گرت، بەواتایەکی تر شۆڕش لە ڕووی هۆشیاری و ئابووری و سیاسی و پاراستن و کولتوور و زمان و هتد دەستیپێکرد.

 

بەم شۆڕشە و ئەو خەباتانەی کە ئەنجامدرا ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە چەندین شێوە کاریگەریی خۆیان دەربڕی و ماوەی ١٠ ساڵە سەدان شاندی ژن سەردانی ناوچەی شۆڕش دەکەن.

 

دوای ئەوەی لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا ڕاپەڕینی ژنان لە دژی سیستمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەردەوام بوو، دروشمەکە، لەسەر بنەمای بیردۆزی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، دوای ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرز کرایەوە، لە جیهاندا دەنگی دایەوە، ئەم دروشمە یان فەلسەفەیە هەموو ژنانی کۆکردەوە و ژنان ڕوناکی ئازادییان، کە لەلایەن هێزە باڵادەستەکانەوە لاواز کرابوو، سەرلەنوێ گەشاندەوە و هەموو ڕۆژەکانی خۆیان کردە ڕۆژی خەبات و تێکۆشان.

 

"ژنانی کورد ڕاستی بوونی ژنانیان خستەبەرچاو"

لەو چوارچێوەیەدا، فەلەک یوسف، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی کۆبانێ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە وتی: ٨ی ئادار لە ئەنجامی تێکۆشانی ئەو ژنانەی کە لەو کاتەدا داوای یەکسانیان دەکرد لە بواری ئابووریدا هەڵبژێردراو پەسەند کرا، ئەم ڕۆژە بە ئاسانی بەدەست نەهێنراوە، بەهۆیەوە سەدان ژن ژیانیان لە دەستداوە، ژنانی پێشەنگ و ڕاپەڕیو لە هەموو جیهاندا و لە هەموو قۆناغەکانی مێژوودا هەن، بەڵام دەمەوێت سەرنجێکی تایبەت بۆ خەباتی ژنانی کورد ڕابکێشم زیاتر لە ٤٠ ساڵە ژنانی کورد لە دژی سیستمی پیاوسالاری و نایەکسانی بۆ مافەکانیان ڕاپەڕیون، پێش هەموو شتێک ژنان لە چیاکانی کوردستان لە بواری خۆپاراستندا سەلماندویانە کە ژنان دەتوانن وڵات و بوونی خۆیان بپارێزن هەروەها لە شۆڕشەکەماندا لە ڕۆژئاوای کوردستان ژنان دووپاتیان کردەوە کە ژنان دەتوانن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ڕۆڵی پێشەنگ و هێز ببینن، ئەمە لەسەر بنەمای تێکۆشانی ٤٠ ساڵەی رێبەر ئاپۆیە کە یەکەمین هەڤاڵی ژنانر، رێبەر ئاپۆ ناسنامە و هێزی ژنانی شیکردەوە و بە ژنانی ناساند".

 

"تێڕوانینەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ٨ی ئادار زیندوو بوو"

فەلەک یوسف لە درێژەی قسەکانیدا ڕاپەڕینەکانی لە ژێر چەتری فەلسەفەی سەدە بەم شێوەیە وەسفکرد: وەک بزووتنەوەی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، شۆڕشەکەمان دەستپێکرد بە ڕاپەڕینی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەم دروشمە جارێکی دیکە کەوتە ڕۆژەڤ کە ڕاپەڕینێکی جیهانیش بوو، . ئەمەش بۆ ئێمە مانای جێبەجێکردنی تێڕوانینی ڕێبەر ئاپۆیە کە دەڵێت هەموو ڕۆژێکی ژنان دەبێت ٨ی ئادار بێت، ماوەی زیاتر لە ٦ مانگە ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژانە بۆ ماف و بوونی خۆیان لە مەیدانەکاندان،  ئێمە ئەمڕۆ بەم هەنگاوانە دەژین، هەنگاونان بەرەو ئازادی ژنان و کۆمەڵگە بە جیهانبوونی شۆڕشی ژنان دەستکەوتێکی گەورەیە لە سەدەی ٢١دا، خەبات و ڕاپەرینی ژنان ڕۆژانە فراوانتر و قووڵتر دەبێتەوە ئەمڕۆ دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە هەموو بەشەکانی جیهان و بە چەندین زمان بەرزکراوەتەوە، ئەمەش ناسین و زانابوونی ژنان و خەڵک نیشان دەدات، کە بە ئازادی یەکسانی ژنان دیموکراسی پێکدێت و شەڕو پیکدادانەکان دەوەستێت.

 

"لە داواکردنی یەکسانی ئابورییەوە ژنان گەیشتوونەتە قۆناغی داواکردنی هەبوونیان"

فەلەک یوسف لە درێژەی قسەکانیدا و باسی لە گۆڕانکارییەکانی داواکارییەکانی ژنان کرد و وتی: ژنان سەرەتا بۆ یەکسانی ئابووری دەستیان بە شۆڕش کرد، بەڵام ئەمڕۆ ئامانج و داخوازییەکانی ژنان زیادی کردووە و ئەمەش ڕوون و ئاشکرایە، ئەمڕۆ ژنان نەک هەر داوای مافە ئابوورییەکانیان دەکەن، بەڵکو سەرەتا باس لەمافە مرۆییەکانیان دەکەن، ئێستا ژنان داوای بوونی سیاسی و دیپلۆماسی و کۆمەڵایەتی و خۆپاراستن و خۆسەری هتد دەکەن، ژنان بە ناوی ئایین و بنەماڵە و چەندین ڕێگای تر لە ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان دوورخراونەتەوە، کوشتنی ژینا ئەمینی یەکێکە لەو هەزاران نموونەیەی کە دەتوانرێت باس بکرێت، ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژینا ئەمینییان وەک هێزی سەرهەڵدان گرتە دەست، لە چوارچێوەی لەناوبردن و کوشتن لەژێر ناوی ئاییندا ژنان زیاتربوون و خواست و داخوازییەکانیان فراوان کردووە، لە ئەنجامی ئەو ئاستەی کە ڕاپەڕینەکان بە ناوی ژن، ژیان، ئازادییەوە پێی گەیشتوون، مرۆڤ دەتوانێت دواڕۆژێکی سەرکەوتووی بۆ ببینێت بۆ بونیادنانی سیستمێک بەپێی داواکارییەکانیان.

 

"یەکێتی ژنان ڕۆح و وشیاری هێزی سەرکەوتنە"

فەلەک یوسف، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی کۆبانێ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆ وەک ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شۆڕشەکەمان بۆ ئازادی و پڕۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک پێکەوە بەردەوام دەکەین و شۆڕشەکەمان بۆ ژنانی جیهان ئیلهامبەخشی تێکۆشانی دژ بە کۆیلایەتی و دەسەڵات بوو، ڕێبەر ئاپۆ وتی، سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ئازادی ژنان و ئێمە ئێستا بۆ ئەمە دەژین، ئەو شۆڕشانەی کە ئێستا ڕوو دەدەن پشت بە میراتی ژنانی تێکۆشەر دەبەستن، بەڵام لەم سەردەمەدا ژنانی کورد پێشەنگ بوون و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستووە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، بانگەوازی دەکەم ئەگەر ئێمە وەک ژنان یەکڕیزیی ڕۆحی و وشیارانە بونیاد بنێین، ئەوا بە زوویی دەتوانین وەک ژن و کۆمەڵگە و سروشت بە ئازادی بژین، بەم شێوەیە دەتوانین لە دەسەڵاتی بچووکی بنەماڵە و تەنانەت دەوڵەت ڕزگارمان بێت.