مانگرتنی بنەماڵەی شەنیاشار لە ٧١هەمین ڕۆژیدا لە ئەنقەرە بەردەوامە

ئامینە شەنیاشار ٧١هەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی بەردەم دادگای دادی ئەنقەرە، بە داواکردنی دادپەروەری درێژە پێدەدات.

ئەنقەرە

 

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی، کە بە برینداری ڕزگاری بوو لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای ڕەحا دەستیپێکرد، سەرەڕای فشار و ئاستەنگەکان، ئەو دایکە ڕانەوەستاوە لە داواکردنی دادپەروەری.

 

ئەو ناڕەزایەتییەی ئامینە شەنیاشار لە بەردەم وەزارەتی داد لە ئەنقەرە لەگەڵ کوڕەکەی فەرید شەنیاشار، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل-دەم پارتی لە شاری ڕەحای باکووری کوردستان دەستی پێکرد، لە ٧١ەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە.

 

سێڤینچ چاککار، کە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا کوڕەکەیدا سەپێنرا، بە ناڕەزایەتییەکەیان پشتیوانی بنەماڵەی شەنیاشاری کرد، لە میانی وەستانی لەگەڵ خێزانەکەدا جەختی لەوە کردەوە، کە داوای ئازادکردن و گەڕانەوەی کوڕەکەی دەکات. کە دەیەوێت کوڕەکەی بگەڕێتەوە.