دایکی ئاشتی هانسە بوڵوت دەستگیرکرا
هانسە بوڵوتی تەمەن ٦٥ ساڵ دەستگیرکرا و بردرایە زیندانی ژنانی شاکران لە ئیزمیر.

ئیزمیر
پۆلیس لە ناوچەی چیمەنتۆی کۆنەکەی ئیزمیرهەڵیکوتایە سەر ماڵی دایکی ئاشتیی هانسە بوڵوتی تەمەن ٦٥ ساڵ و دەستگیریان کرد هانسە بە تۆمەتی "هاوکاری ڕێکخراوەکە" لە قەدەغەی هاتووچۆی ساڵی ٢٠١٥ لە شاری نوسەیبین لە شاری ماردین بە دوو ساڵ زیندانی سزادرا کاتێک سزاکەی پەسەند کرا، دەستگیرکرا.
هانسە بوڵوت، کە بە نەخۆشی هایپەرتێنشن دەناڵێنێت، دوای خوێندنەوەی بڕیارەکە براوەتە دادگای بایراکلی و براوەتە زیندانی ژنانی شاکران لە ئیزمیر.