دایکێک بەدەستی کوڕەکەی کوژرا

ژنێک بە دەستی کوڕەکەی لە جەزائیر کوژرا، ڕووداوەکە بووە هۆی دەنگدانەوەیەکی گەورە لە وڵاتەکەدا.

جەزائیر

 

دایکێک بەدەستی کوڕە گەنجە تەمەن ١٩ ساڵەکەی بە شێوەیەکی ترسناک لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی بن تبیە لە شاری جلفە کوژرا.

 

ڕووداوەکە دوێنێ ڕوویداوەو سەرجەم هاوڵاتیانی شارەکە سەرسامن لەوەی چۆن گەنجێک توانیویەتی ئەو شێوازە هەڵبژێرێت بۆ کوشتنی دایکی.

 

دەستبەجێ لایەنە ئەمنییەکان لەگەڵ پێگەیشتنی ڕاپۆرتەکە ڕوویان لە شوێنی ڕووداوەکە کرد، هەروەها ئەو گەنجەیان دەستگیرکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە بۆ دیاریکردنی بارودۆخی تاوانەکە و پاڵنەرە ڕاستەقینەکانی.

 

 پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان ئەو گەنجە دەخرێتە بەردەم دادگاو لێکۆڵینەوەی پێویستی لەگەڵدا دەکرێت.