بکوژی ١٥ ژن و ١٩ منداڵ دەوڵەتی تورکیایە!
لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ەوە، دەوڵەتی تورکیا بەلایەنی کەم ١٥ ژن و ١٩ منداڵی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووەتە ئامانج، هاوکات لە هێرشەکانی لەشکرکێشیدا لانیکەم ٧ ژن و ٢٥ منداڵ بریندار بوون.
ناوەندی هەواڵ
شۆڕشی ژنان کە لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، لەگەڵ شەڕی دژ بە دوژمنی ژنان، داعش، لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بڵاوبووەوە، شۆڕشی ژنان کە لەسەر بنەمای پارادایمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد دامەزرابوو، دەستکەوتی گەورەی بۆ ژنان لە هەموو بوارەکانی سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتیدا هێنایە ئاراوە، دوای ئەوەی ناوچەکە بەتەواوی لە داعش پاککرایەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا واتە دژی شۆڕشی ژنان لە ساڵی ٢٠١٧ دەستیپێکرد، بە واتایەکی تر دەوڵەتی تورک بە 'داعش'ی کە لە تەڤگەرەکانی ژنان دەترسان وت، "من لە شوێنی ئێوە دژی ئەم ژنە ئازادیخوازانە دەجەنگم".
بکوژی ژنان دەوڵەتی تورکیایە
بە هێرشەکانی چەتەکانی هەتەشە لە ٢٧ی تشرینی دووەم ٢٠٢٤ بۆ سەر حەلەب، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی دژی شۆڕشی ژنان گەیشتە قۆناغێکی نوێ، لە کاتی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر شەهبا و تل ڕەفعەت کە هەزاران خەڵکی عەفرین کە بەهۆی هێرشەکانی لەشکرکێشییەوە ئاوارە بوون لەوێ دەژیان، جارێکی دیکە خەڵک ئاوارە بوونەوە، لە مەنبج کە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە داگیرکرابوو، ژنان کۆمەڵکوژ کران و ناچار بوون هەڵبێن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەوڵەتی تورک لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە، تا ئێستا ١٥ ژن و ١٩ منداڵی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کوشتووە، هاوکات لە هێرشەکانی لەشکرکێشیدا لانیکەم ٧ ژن و ٢٥ منداڵ بریندار بوون.
۲۹ی تشرینی یەکەم: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، گوندی هێلیسایان لە شارۆچکەی فافینەی سەر بە شەهبا تۆپباران کرد. ڕۆسێل محەمەد خەلەف (١٣ ساڵ) کە لە هێرشەکەدا بریندار بوو، لە ٢٩ی ئەم مانگە گیانی لەدەستدا.
۳۰ی تشرینی دووەم: دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی مەزنی سەر بە شارۆچکەی شەراوای سەر بە کانتۆنی عەفرین و شەهبایان تۆپباران کرد، لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا منداڵێک بریندار بوو.
۲ی کانوونی یەکەم: هاوڵاتییەکی کورد بەناوی ئەحمەد حسۆ و هاوسەرەکەی لەکاتی هەوڵدان بۆ گەشتکردن لە شاری تل ڕەفعەتەوە بۆ عەفرین، لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا تەقەیان لێکرا، لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا ژنێک بریندار بوو.
خێزانێکی عەفرین بە ئۆتۆمبێلەکەیان لە شەهباوە بەرەو حەلەب دەڕۆیشتن، هەوڵی تیرۆرکردنیان لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ ژن بریندار بوون. (هیام یوسف ڕەشید و ئەنجی یوسف ڕەشید و دایکیان)
ڕۆژی ۱ ی کانوونی یەکەم، چەتەکان لە سێ لاوە (ڕۆژئاوا، باکوور، و ڕۆژهەڵات) هێرشیان کردە سەر دانیشتووانی شەهبا، لە ئەنجامدا هەزاران خێزانی ئاوارە لە عەفرینەوە کۆچیان کرد بۆ دەروازەی سنووری ئەحداس--فافیم لە باشووری نزیک شاری حەلەب، چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا چەندین جار ڕێگرییان لە کاروانە کۆچبەرەکان کردووە و کردەوەی نامرۆڤانەیان بەرامبەر ئەنجامداون، لەو هێرشەدا حەنان محەمەد مەجونو (٣٦ ساڵ)، حەنان محەمەد موشو (٦٢ ساڵ) و نازە خەلیل ئێلۆ (٤٢ ساڵ) کوژران.
٤ی کانوونی یەکەم: منداڵێکی ساوای چوار مانگان بە ناوی نوح مەمەد ڕەشۆ کە لە گەشتە دوور و درێژەکەی لە شەهباوە بۆ ڕەقە تووشی سەرمابوون بوو بوو، لە شوێنی داڵدەدانێک لە یاریگای شارەوانی ڕەقە گیانی لەدەستدا.
٥ی کانوونی یەکەم: ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی زەهرا عەلی جەبان لە هێرشەکەی سەر گوندی ئەل بوزاکس کوژرا.
سارا حاجی حسێن (٣٠ ساڵ)، خەڵکی گوندی ئەرەب حەسەن لە باکووری کانتۆنی مەنبج، لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر مەنبەج بریندار بوو.
لەئەنجامی هێرشی سەر گوندی فورات لە مەنبج، ژنێک بە ناوی نەدیما حسێن حەمود (٤٥ ساڵ) گیانی لەدەستدا و ژنێک بە ناوی سەیدا فەرەک (٤٥ ساڵ) بە سەختی بریندار بوو.
٧ی کانوونی یەکەم: لە ئەنجامی تۆپبارانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی جیب مەغزۆمە، هاوڵاتییەک بە ناوی فەتۆمە محەمەد (٢٣ ساڵ) بریندار بوو.
کۆمەڵکوژی عەین عیسا
٨ی کانوونی دووەم: دەوڵەتی تورک بە سیهاکان هێرشی کردە سەر گوندی مەرستەریحا لە ڕۆژئاوای شاری عەین عیسا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٢ کەس کوژران کە ٦ کەسیان منداڵ بوون، ناوی ئەو کەسانەی کوژراون بەم شێوەیەن: ئیبراهیم ئیدۆ، ڕوقیە محەمەد، کەوسەر ئیدۆ، لۆما ئیدۆ، عەبدولقادر ئیدۆ، محەمەد مستەفا ئیدۆ، تورکیە ئیدۆ، زەمەنزام مستەفا ئیدۆ، نەدا مستەفا ئیدۆ، فیتەم هەبەش ئیدۆ، ئیسماعیل مەحمود ئیدۆ.
۹ی کانونی یەکەم: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندی کۆن ئەفتاریان لە لادێکانی باشووری ڕۆژئاوای کۆبانێ کردە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
۱۰ی کانونی یەکەم: مەحمود شێخ عەلی تەمەن ١٢ ساڵ لە هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گوندی جەیدا مەزن لە کۆبانێ گیانیان لەدەستدا، هەر لەو هێرشەدا عومەر مەحمود شێخ عەلی (١٠ ساڵ) و مەحمود شێخ عەلی (٨ ساڵ) برینداربوون.
سێ ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبی بە ناوەکانی قەمەر سۆد و ئایشە عبدالقادر و ئیمان بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە کرانە ئامانج.
لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی سەفیە لە لادێکانی ڕۆژئاوای عەین عیسا، ٨ کەس لە هەمان بنەماڵە گیانیان لەدەستدا کە دوو منداڵیان (جاسم سلێمان و حوسام سلێمان)، و دوو ژن (دەلال سلێمان، نادیە سلێمان) بوون.
١١ی کانوونی دووەم: چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر پردی قەرەقۆزاق هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک، لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا ١١ کەس هەبوون، لە هێرشەکەدا ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە ناوی زاهیدە کۆسی کوژرا، هەروەها جوان بەرکل، نەوە تەمەن ٨ ساڵەکەیشی بریندار بوو.
١٩ی کانوونی یەکەم: ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان کە ڕووماڵی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی سەر بەوانیان دەگواستەوە و بەرخۆدانیان لە بەنداوی تیشرین و پردی قەرەقۆزاغ دەکرد، لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا کوژران.
۲۱ی کانونی یەکەم: ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، پاشماوەی جەنگ لە گوندی ئۆرم سوخرا لە ڕۆژئاوای شاری حەلەب تەقیوەتەوە و ٨ منداڵ برینداربوون، ڕوانگەکە ڕایگەیاند کە بۆمبێک لە گوندی حیسان لە ڕۆژئاوای دێرەزوور تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستداوە.
۲۲ی کانونی یەکەم: نەسیم خەلەف (۱۲ ساڵ) و دایکی سەوسەن خەلەف (۳٥ ساڵ) لە هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گوندی جادێ لە باشووری کۆبانی لە کانتۆنی فورات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژران.
٢٣ی کانوونی دووەم: چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەستدرێژییان کردە سەر منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ لە مەنبج.
٥ی کانوونی یەکەم: لە گوندی ڕەشیدییە سەر بە شەداد، پێنج منداڵ بە هۆی تەقەمەنیەوە بریندار بوون. ناوی منداڵە بریندارەکان بریتین لە بەشار باسل حسێن، سەناد عەلی حسێن، مەجید عەلی حسێن، حەسەن عەلی حسێن و داود عەلی حسێن.
٩ی کانوونی دووەم: دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر کاروانێکی خەڵکی مەدەنی کە بەرەو بەنداوی تشرین دەڕۆیشتن بۆ پاراستنی ئاو و زەویەکانیان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ کەس کرانە ئامانج، لەوانە زۆزان حەمۆ و کەرەم ئەحمەد شەهاب حەمەد (بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا)، هەروەها ١٥ کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان ژنن.
١١ی کانوونی دووەم: دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ماڵێکیان لە گوندیب یر هیسۆ لە نزیک پردی قەرەقۆزاق تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا ۲ منداڵ بە ناوەکانی هانی عەلی شەواخ (١٦ ساڵ) و براکەی جاسم عەلی شەواخ (١١ ساڵ) بریندار بوون.
دەوڵەتی تورکیا ماڵێکی مەدەنی لە گوندی مەسرەب لە شاری سرینە لە کانتۆنی فورات بۆردومان کرد و کۆمەڵکوژییەکی تێدا، ئەنجامدا. لە هێرشەکەدا فاتمە ئیسماعیل مستەفا (١٢ ساڵ) و ئایشە ئیسماعیل مستەفا (١٣ ساڵ) کوژران، هەروەها حەسەن ئیسماعیل مستەفا (١٠ ساڵ)، شیلود ئیسماعیل مستەفا (٨ ساڵ)، عەلی ئیسماعیل مستەفا (دوو ساڵ)، بەهریە ئیسماعیل مستەفا (یەک ساڵ) و ئیمان ئیسماعیل مستەفا (٥ ساڵ) و دایکیشیان بریندار بوون.