بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكان ١٤٧ ڕۆژنامەنووس لە كەرتی غەززە كوژراون
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەززە بڵاویكردەوە، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە ١٤٧ ڕۆژنامەنووس لە كەرتی غەززە كوژراون.
ناوەندی هەواڵ
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەززە لە كەناڵی تێلێگرامی تایبەت بە خۆیان لەبارەی كوژرانی چەند ڕۆژنامەنووسێكەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، لە ٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئەمڕۆ، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە ژمارەی ڕۆژنامەنووسە كوژراوەكان بۆ ١٤٧ ڕۆژنامەنووس بەرزبووەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، كۆتا ڕۆژنامەنوسانی كوژراویش ئەمانەن، ئامینە مەحمود حەمید، پێشكەشكاری و سەرنووسەری ڕۆژنامەی فەڵەستین، هائل نەجار، سەرنووسەری تۆڕی میدیایی ئەقسا، مەحمود جحجوح، فۆتۆگرافەری ماڵپەڕی فەڵەستین پۆست، موعەتز مستەفا غفری، فۆتۆگرافەری چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندنی فەڵەستین.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئیسرائیل ڕۆژنامەنووسان بە ئەنقەست دەكوژرێن، بە ئامانجی شێواندن و تەمومژاویكردنی ڕاستییەكان و ڕێگریكردن لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری بە ڕای گشتی ناوچەیی و جیهانی.
ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور پێشتر بڵاویكردەوە، كەرتی غەززە بووە بە گۆڕستانێك بۆ ڕۆژنامەنووسان، چونكە ئیسرائیل بە ئەنقەست ڕۆژنامەنووسان دەكوژێت، شێوازی جۆراوجۆر بۆ ڕێگریكردنیان لە كارەكانیاندا جێبەجێ دەكات، هەروەها ڕێگریدەکات لە چوونە ژوورەوەی ڕۆژنامەنووسانی بیانی بۆ غەززە.