باخچەیەکی منداڵان لە دۆڵی قەرس لە شەنگال کرایەوە
لە لایەن کۆمیتەی ئابووری تاژێ لە دۆڵی قەرسی شەنگال باخجەیەکی منداڵان بە ناوی باخچەی نازێ کرایەوە.
شەنگال
بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی ئابووری تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" ، باخچەیەکی منداڵان بەناوی "باخچەی نازێ" لە دۆڵی قەرس لە شەنگال کرایەوە.
وتاری کردنەوەکە لە لایەن نەعیم ئیلیاس، ئەندامی ئەنجومەنی سەردەشتەوە پێشکەش کراو وتی: دوای ئەوەی فەرمانی کردنەوەی باخچەیەک بە ناوی شەهید نازێ درا، جێی خۆشحاڵی بوو، هەرگیز شەهیدەکانمان لەبیر ناکەین، شەهید نازێ، کە تەمەنی ١٧ ساڵ بوو، بە دەستی خیانەت شەهید کرا، کردنەوەی ئەم باخچەیە لە کۆمەڵگەی ئێزیدی پیرۆز دەکەین، بەتایبەتی بنەماڵەی شەهیدان، شانازی بە شەهیدەکانمانەوە دەکەین کە بەدواداچوونیان بۆ کەیسێکی ڕەوا کردووە، هێز لە شەهیدەکانمان وەردەگرین و هەرگیز لەبیریان ناکەین، جارێکی دیکە بە ناوی بنەماڵەی شەهیدانەوە پیرۆزبایی لە هەموو منداڵانی ئێزیدی دەکەین.
"چەند چالاکییەک بە پێسەنگایەتی ژنان ئەنجام درا"
ئەهرام ئیسماعیل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ و نور شەنگالی، ئەندامی تاژێ لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.
ئەهرام ئیسماعیل ئاماژەی بەوەکرد، کردنەوەی ئەم باخچەیە بە ناوی شەهید نازێوە بۆ هەمووان جێگای خۆشحاڵییە و وتی: وەک تاژێ لە ڕێگەی کارەکانمانەوە ژنان ڕێکدەخەین و هۆشیاریان دەکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانن هەستن و لەبەرامبەر زوڵمدا خۆیان بپارێزن، هەروەها داوا لە هەموو ژنانی ئێزدی دەکەم کە لە ژێر سەقفی تاژێدا خۆیان ڕێکبخەن و بەشداری لە کارەکانیاندا بکەن.
نور شەنگالی وتی: ئەمڕۆ ئەم باخچەیەمان بە ناوی شەهید نازێ بۆ منداڵان کردەوە هیچ شتێک بۆ منداڵانی ئێزیدی و کۆمەڵگە نەکراوە لە پێش فەرمانەکە، بەڵام دوای فەرمانەکە، زۆرێک لە کارەکان لەلایەن ژنانەوە ئەنجام دراوە، زۆرێک لەو کارانەی لە شەنگال ئەنجام دراون لەلایەن ژنانەوە ئەنجام دراون، بانگەوازی من بۆ ژنانی ئێزدی ئەوەیە کە هەستن و بەشداری لە کاری ژناندا بکەن و پێکەوە پەرە بە کۆمەڵگەکەیان بدەن.