ڕازیە وحیشی: ژنان ئەڵقەییەکی گرنگن لە گەشەپێدانی بەردەوامدا
ڕازیە وحیشی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پسپۆڕی پەیوەندییە ژینگەییەکان پێی وایە سێگۆشەی ژینگە لە خوێندنگە و منداڵ و دایک پێکهاتووە، جەخت لەسەر پشتیوانیکردنی ژنان دەکاتەوە چونکە پەیوەندییەکی گرنگن بۆ گەشەپێدانی بەردەوام.

نەزیهە بوسعیدی
تونس- پرسی ژینگە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتگوێ خراوە. لە تونسیش بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە سیاسییانەی کە ماوەی دە ساڵ و نیوێکە وڵاتەکە تووشی بووە، گرنگیدان بەو پرسە کەم بووەتەوە،بۆ گەیشتن بە ژینگەیەکی باشتر، هەوڵەکان سنووردار دەکرێن بە چەند چالاکییەک، لەلایەن کۆمەڵە سەربەخۆکان یان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە ئەنجام دەدرێن.
ڕازیە وحیشی، سەرۆکی کۆمەڵەی منداڵانی تۆڕی زەوی ڕایگەیاند، "منداڵ ئایندەیە، ڕێبازی گەشەپێدانی بەردەوام، بە ڕەهەندە ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکانییەوە، ئامانجی خزمەتکردنی نەوەکانی داهاتووە، بۆیە کۆمەڵەکە لە ناوەوەی خوێندنگەوە سەریهەڵداوە".
وەک کۆمەڵەیەک، "ئێمە کۆمەڵەیەکی کات بەسەربردن نین، بەڵکو کۆمەڵەیەکی گەشەپێدانین کە داهاتوو بنیات دەنێین، بۆیە پاڵپشتی و هاوکارییەکی زۆرمان لە چەند ڕێکخراوێکەوە دۆزیەوە، لە زۆرێک لە خوێندنگەکاندا کارمان کردووە. زۆر حەزمان لە گۆڕانی کەشوهەوا بووە، چونکە بابەتێکی زۆر گرنگە کە دەست دەخاتە سەر هەموو بوارەکانی ژینگەیی، ئابووری، و دیپلۆماسی، دڵخۆشین بە هەندێک دەستپێشخەری ناوخۆیی کە لەبەرچاوی دەگرین، ڕەنگە چارەسەر نەبێت، بەڵکو دەستپێشخەرییە کە توانای پەرەپێدانی ناوچەکەیان هەبێت بەپێی تایبەتمەندییەکانی، زۆر چالاکییمان لە خوێندنگەکاندا ئەنجامداوە، زۆر خەباتمان کردووە بۆ نوێکردنەوەی پەرتووکاکانی خوێندنگەکان بۆ ئەوەی منداڵان بتوانن لێیان تێبگەن.
ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پاراستنی ژینگە
کۆمەڵەکە بە هاوکاری لەگەڵ تاقیگەی لاباس کاردەکات لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە بواری ژینگەدا، لە ئێستادا خاوەنی تۆڕێکی نۆ پڕۆژەی زۆر گرنگە کە هەموویان لەسەر نوێکردنەوەن،"کۆمەڵەکە پێی وایە کارکردن لەسەر ژینگە ڕێگایەکە کە پێویستی بە سێ پایەی بنەڕەتی هەیە، کە بریتین لە خوێندنگە، منداڵ و دایک، دایکیش بەشدار بووە، جا ژنی ماڵەوە بێت یان ژنی کرێکار".
ڕوونیشیکردەوە کە ژنان ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە گواستنەوەی ئیکۆلۆژی، لە پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان، پێدانی پەروەردەی دروست، بڵاوکردنەوە و سادەکردنی زانیاری، بۆیە ئەو پڕۆژانەی تەواو دەکرێن بەستراوەتەوە بە منداڵانەوە، بەڵام لە چوارچێوەی ڕێڕەوی یەکگرتووی خۆیاندا. دەڵێت: لە هەموو پڕۆژەکانماندا هەمیشە پاڵپشتی ژنان دەکەین، چونکە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیاندا داکێشاوە و چەندین بەرپرسیارێتی جێبەجێ دەکەن، کاتێک پاڵپشتی تواناکانیان دەکرێت، لە زێدی خۆیان دەمێننەوە و زەوی دەپارێزن، پاڵپشتیکردنی تواناکانیان تەواوکەری پاڵپشتی تەواوی سیستمی گەشەپێدانە.
"ژنانی گوندنشین و خەباتی ماندوو نەناسیان"
ژنان خاوەنی زەوین لە ناوچە گوندنشینەکان، لە چوارچێوەی کشتوکاڵی خێزانیدا سوودی لێوەردەگرن، "ئێمە کارمان کردووە بۆ پشتگیریکردنی تواناکانی ژنانی گوندنشین لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی بەرهەمەکانیان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان لە پێویستی دابینکردنی خۆراکی سروشتی و ئۆرگانیک، بۆ خۆراکدانی منداڵەکانیان،بۆ پاراستنی تەندروستییان."
ئەو ژنانی گوندنشینی بە "شەڕڤان" پێناسە کرد، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە "ئەوەی لە سەردانەکاندا بینیمان، هەندێک جار بە گریانەوە دەگەڕێمەوە ماڵەوە بەڵام لە کۆتاییدا دەڵێم ژنانی گوند خۆڕاگرن، دەتوانن وانەیەک لە بەرگری بدەن، ژنانی گوند چەند کیلۆمەترێک بە پێ دەڕۆن بۆ ئەوەی لەسەر شانیان ئاو بهێنن، هەروەها دار کۆدەکاتەوە، لە پشت ئەوە دەیهێنێتە ماڵەوە و بەرپرسە لە ماڵ و بەخێوکردنی منداڵەکان، دەبینم لە هەموو سەردانەکانی مەیداندا بە ئارامی زەردەخەنە دەکات، لە کاتێکدا من پرسەکانم بە بێبایەخ دەزانم بەرامبەر ماندووبوونی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو ئەمانەم لە بەرنامەیەکی کارکردندا لەگەڵ ڕەوابی ئەمال ئەزموون کرد، کە بریتی بوو لە دروستکردنی کافتریایەکی خوێندنگە، گرنگییەکی زۆرمان لە دایکانەوە بینی، بۆ بەشداریکردنی منداڵەکانیان لە چاندنی سەوزە لە خوێندنگە، هاندان و پشتیوانیکردنیان، دایکان ئەوانەن کە زەوی و کشتوکاڵی خێزان دەپارێزن، ئەوانەن کە نەوەکان بەخێو دەکەن بۆ خۆشویستنی زەوی و پاراستنی ژینگە.
پڕۆژەی ئابووری بۆ ژنان
ئەو ژنانی پارێزگای جەندوبە کە کشتوکاڵی خێزانی بەڕێوە دەبەن و ژنانی ناوچەیەکی گوندنشینی مەغریبی هێنایەوە کە یارمەتیان دان، بۆ وەبەرهێنان لەو شتانەی کە دەیکەن، تایبەت بە تایبەتمەندییەکانی ناوچەکە، ئارەزووی خۆیان دەرببڕی بۆ مانەوەیان لە ناوچەکەیان و پەرەپێدانی بەرهەمەکانیان لەوێ.
ڕوونیشیکردەوە، ئامادەیی ئەو ژنانە بۆ هاوکاریکردنی "وایکرد کۆمەڵەیەکی ژنان پێکبهێنین کە پێکهاتبێت لە دایکان بە هاوکاری پرۆگرامی خۆراکی جیهانی، خولی پەروەردەی لە بوارە جیاجیاکان وەرگرن، وەک دڵۆپاندنی ڕووەک، کۆمەڵەکە توانی پارچەیەک زەوی کشتوکاڵی بۆ یەکێک لە ژنانی ناوچەکە بدۆزینەوە، ڕازیمان کردلە گەڵ ژنانی کۆمەڵەکە کە پێویستە سوودی لێوەربگرێت،کۆمەڵەکە بەرهەمەکە بە خوێندنگاکان دەفرۆشێت، بۆ ئەوەی خۆراک بە منداڵان بدات،تاوەکو سێگۆشەی ژینگەیی کە لە خوێندنگە و منداڵ و دایک پێکهاتووە تەواو بێت."
ڕازیە وحیشی ئاماژەی بەوەدا کە ناوچەی غەزالە لە پارێزگای بنزرتی خوێندکارانی هەبووە کە سەوزەیان چاندووە، لەنێویاندا فاسۆلیا و نۆک، بە بەکارهێنانی تۆوی ناوخۆیی، کۆمەڵەکە بەرهەمەکەی کڕیوە، لە بەرامبەردا کەرەستەی پاککردنەوەمان بەخشییە خوێندنگەکە. قوتابیەکان زۆر دڵخۆش بوون چونکە هەستیان دەکرد شتێکیان بۆ خوێندنگە خۆشەویستەکەیان بەدەستهێناوە،زۆرێک لە خوێندنگەکاندا ڕووبەرێکی فراوان هەیە، کە دەتوانرێت بۆ چاندنی سەوزە، چاندنی داری زەیتون بەکاربهێنرێت، بۆ پەروەردەکردنی خوێندکار بە بیروبۆچوونی کشتوکاڵی،خۆشەویستی کار، پەیوەندی بە شارەکەی خۆیانەوە، بەتایبەتی کە خوێندکار هەیە لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین، مەودای دوور دەبڕن، ڕۆژانە ڕووبەڕووی بەرازی کێوی دەبنەوە، بەڵام سوورن لەسەر فێربوون و پێشکەوتن.
ئەو دیاردانەی کە دۆسیەی ژینگەیی دەهێننە ئاراوە
سەبارەت بە دۆخی ژینگەیی تونس، ئاماژەی بەوەشکرد، "دۆخێکە لەسەر بنەمای کەڵەکەبوون دامەزراوە، گرنگترینیان بیروبۆچوونی فڕێدانی پاشماوەیە لە شەقامەکان، تەنانەت لەناو ماڵەکاندا، بە نوێنەرایەتی ئەو پیاوانەی کە جگەرە فڕێدەدەن بۆ سەر زەوی، لە بواری ژینگەدا، تونس پێشەنگ بوو لە گرتنەبەری ڕێوشوێن، بەڵام دوای گۆڕانی بارودۆخی سیاسی، ڕێبازەکانی پرسی ژینگەش گۆڕا. زۆر ئاژەڵمان لەدەستدا، دارستانەکان سووتان بەبێ ئەوەی پڕبکرێنەوە، ئاو پیس بوو، زۆر ناوچەش گۆڕدرا بۆ زبڵدان.
خوێندنگەکان بارگرانی وانە تایبەتەکانیان لەسەر بووە، خوێندکاران کاتیان نییە بۆ چالاکییەکانی دەرەوەی مەنهەج، بەرنامە پەروەردەییەکان لە ساڵانی نەوەدەکانەوە وەک خۆیان ماونەتەوە، وەبەرهێنانەکانی ئێستاش بە تەواوی بەرز نرخێنراون، بەو مانایەیە کە خەمی ژینگە چیتر بوونی نییە، هەرچەندە بە بۆچوونی ئەو پێویستی بەوە نییە کە لە ژێر چاودێری وەزارەتێکدا بێت، بەڵکو لە چوارچێوەی هەر وەزارەتێکدا بەشێک دیاری بکرێت بۆ چاودێریکردنی.
پێتان وایە وەزیری پەروەردە پێش ئەوەی بیر لە دروستکردنی خوێندنگە بکاتەوە لایەنی ژینگەیی ناوچەکە لەبەرچاو بگرێت؟
ئایا لە دۆڵی نزیکە؟
یان دەکرێت بومەلەرزە ڕووبدات؟
یان چۆن سەقفەکان بۆ وزەی خۆر بەکاربهێنرێت، ئەو بیرانە دروست بکرێت کە ڕۆژێک لە هەموو ماڵێکدا هەبووە، بۆ کۆکردنەوەی ئاوی باران، پرسیاری ئەوە دەکات "بۆ نمونە کۆمپانیای فسفات قەفسە کە بەشدارە لە پیسبوونی ژینگە، بە لانیکەمەوە گرنگی بە جێگیرکردنی وزەی خۆر لەسەر خوێندنگەکان نادات؟.
"پاراستنی ژینگە لە ڕێگەی هۆشیارییەوە بەدەستدێت"
پێیە کە دۆخی ژینگەیی تونس پێویستی بە وەبەرهێنانی بیروبۆچوونی ژینگەیی هەیە،"ئێمە میرادێکی سروشتی بەرفراوانمان هەیە لە تونس کە دەبێت بقۆزرێتەوە، وەک بیریئاو و باخچەی خێزان. هەموو دۆسیەی ژینگەییەکان پەیوەستن بە پەیوەندییە ژینگەییەکانەوە، دەبێت ڕۆژانە پێشێلکارییەکانی ژینگە لە هەموو ناوچەکاندا ڕاپۆرت بکرێت، بەرپرسان بزانن چاودێری هەیە، بتوانن دەستوەردان بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر".
بەبۆچوونی ئەو خوێندنگەکان پێویستن بۆ پەیوەندی ژینگەیی، دەتوانن گەنجان پەروەردە بکەن لەسەر کاری خۆبەخشانە، بەڵام بە هاندان، یان بە زیادکردنی هەندێک نمرە، یان پێدانی بڕوانامە بە خۆبەخشە چالاکەکان. دەتوانرێت ئەو هاوڵاتیانەی کە ڕێز لە ژینگە دەگرن، بە کەمکردنەوەی حەسابەکانیان هان بدرێن، دەڵێت: لەبری ئەوەی ئەو یاسایانە دەربکەین کە جێبەجێ نەکرێن، پێویستە دڵنیابین لەوەی سیاسەتی هاندان جێبەجێ دەکرێت، هەروەها ڕادەی پێشکەوتنەکان لەم بابەتەدا دەبینین.
لە کۆتایی قسەکانیدا ڕازیە وحیشی، بەرپرسی تۆڕی منداڵانی زەوی، ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی لەم بوارەدا بەرز نرخاند و ڕایگەیاند، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە و هەوڵی بەرچاو دەدات. بەڵام لە تونس دەسەڵاتداران ئەم هەوڵە پشتگوێ دەخەن، ئەو سیاسەتە ئێستا هاندەر نییە، بەڵکو بێهیواکەرە.