ڕاوێژی ژنانی کورد پرسەکان لە بەرنامەی کاردا هەڵدەسەنگێنێت

ڕاوێژی ژنانی کورد لە هۆڵەندا کۆبووەوە و پرسەکانی لەسەر کارنامەکە تاوتوێ کرد لە سەرەتادا، زەینەب موراد هاوسەرۆکی کەنەکە هەڵسەنگاندنێکی گرنگی ئەنجامدا و وتی:"هێرش دەکرێتە سەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان و سیاسەتی کۆمەڵکوژیی بەڕێوەدەبرێت، دەوڵەتی تورک بڕیارێکی لەو شێوەیەی داوە، لە دژی ئەو هێرشانە ڕۆڵی ئێمە لە ژناندا چییە؟ بە تێکۆشان دەتوانین لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی داگیرکاریدا بوەستینەوە لەم ڕاوێژەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو کێشانە دەکەین".

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاوێژی ژنانی کورد لە ئەوروپا دژی داگیرکاریی کوردستان بە بەشداری نوێنەرانی چەندین ڕێکخراوی ژنانی کورد لە هۆڵەندا دەستیپێکرد، بە ڕاوێژ لەگەڵ ژنانی چوار پارچەی کوردستان بانگەوازێک بۆ تێکۆشانێکی هاوبەش لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان کرا، دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە سرودی نەتەوەیی کورد "ئەی ڕەقیب"، زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، سەرەتا قسەی کرد.

 

"دەبێت ئێمەی ژنان بە وریایی زیاتر لە دژی داگیرکاریی بوەستینەوە"

زەینەب موراد جەختی لە هەستیاری پرۆسەکە کردەوە و وتی: "ئێمە لە پرۆسەیەکی هەستیار و ڕەخنەییداین، دەوڵەتی تورک ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان هێرش دەکرێتە سەر باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان سیاسەتی کۆمەڵکوژکردن بەڕێوەدەبرێت، دەوڵەتی تورک بڕیارێکی لەو شێوەیەی داوە لە دژی ئەو هێرشانە ڕۆڵی ئێمە لە ژناندا چییە؟ بە تێکۆشان دەتوانین لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی داگیرکاریدا بوەستینەوە، پێویستە ئەمڕۆ ئێمەی ژنان گفتوگۆ لەسەر ئەم ڕاوێژە بکەین، شیبکەینەوە و بە بڕیارێکی جدی هەڵوێستی خۆمان لە دژی داگیرکەران نیشان بدەین"

 

هەروەها توبا هێزەر، سیاسەتمەدار، وتی: "دەوڵەتی تورک ساڵانێکە لە باکوری کوردستان کۆمەڵکوژیی ئەمجام دەدات و هەمیشە ژنان بەرخۆدانیان کردووە".

 

"گرنگە ئێمەی ژن ئاگاداری هێزەکانمان بین"

هەروەها دڵشا عوسمان وتەبێژی کۆنگرەی ستار لە ئەوروپا تێکۆشانی ساڵانەی ژنان لە دژی داگیرکاریی بەبیرهێنایەوە و وتی: "ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا بە شەڕی دژی داعش نیشانەی خۆیان لەسەر جیهان داناوە بوو بە هێمایەک،  ئەمڕۆ ژنان دەتوانن بە تێکۆشانێکی هاوبەشەوە لە بەرامبەر داگیرکەراندا بوەستنەوە پێویستە ئێمە ئاگاداری هێزەکانمان بین".

 

"ژنان دەتوانن پێشەنگایەتیی تێکۆشان بکەن لە دژی داگیرکاریی"

هەروەها هاسکار کیرمیزگۆل لەسەر ناوی ژنۆلۆژی قسەی کرد و تیشکی خستە سەر مێژووی تێکۆشانی ژنانی کورد، وتی: "ژنانی کورد پێشەنگایەتی شۆڕش دەکەن لە کوردستان، ئەمڕۆ ژنان توانای پێشەنگایەتیی تێکۆشانی دژ بە داگیرکەرانیان هەیە".