ئاوارەبوون منداڵ ڕووبەڕووی توندوتیژی دەکاتەوە

بەهۆی ئاوارەبووون لە جیهان منداڵان ڕووبەڕووی پێشێلکاری مافەکانیان دەبنەوە، ١٠٠ ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوودا لە سەرانسەری جیهان ئاوارە بوون، ٪٤١ی ئاوارەبووەکان منداڵان بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

شەڕ، هەژاری و گۆڕانی کەشوهەوا بارودۆخێکی تەواو سەختیان بۆ منداڵان لە سەرانسەری جیهان دروستکردووە، لێکنزیکبوونەوەی قەیرانەکان و کارەساتەکان ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ئێستادا لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون بۆ ٤٢ ملیۆن منداڵ بەرزکردووەتەوە و گەنجانیشی بەرەوڕووی توندوتیژی تاوانکاری و پێشێلکاری کردووەتەوە.

 

ڕاپۆرتەکە بەناوی پاراستنی مافەکانی منداڵانی جووڵە لە کاتی قەیرانەکاندا کە لەلایەن حەوت دەزگای جیاوازی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کۆکراوەتەوە کە مامەڵە لەگەڵ منداڵان دەکەن، ئەنجامەکان ئەوەیان نیشانداوە کە ١٠٠ ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوودا بە زۆر لە سەرانسەری جیهان ئاوارە بوون، ٪٤١ی ئاوارەبووەکان منداڵانبوون.

 

نووسینگەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە یەکێکە لە دەزگاکانی بەشداربوو هۆشداری دەدات و دەڵێت کە لە ئەنجامی ئاوارەبوون منداڵان بەرکەوتەی مەترسی توندوتیژی زیاتر دەبنەوە، ئەمەش بریتییە لە دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی، کاری زۆرەملێ، بازرگانیکردن، هاوسەرگیریکردنی منداڵان.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەداوە پێویستە هەموو منداڵان دەستڕاگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییە نیشتمانییەکان بەبێ جیاوازی لەوانەش بەڵگەنامە مەدەنییەکانی وەک تۆمارکردنی لەدایکبوون، چاودێری کۆمەڵایەتی، دادپەروەری، تەندروستی، پەروەردە و پاراستنی کۆمەڵایەتییان پێبدرێت، بەبێ گوێدانە دۆخی کۆچکردنیان، لە هەر شوێنێک بن.