٤٤ ڕێکخراو داوای ئازادکردنی رۆژنامەنووسی چینی ژان ژانگ دەکەن
وڵاتی چین کە بە فشارەکانی لەسەر ڕۆژنامەنووسان دەناسرێت، سوورە لەسەر دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەوان ژان ژانگ، هاوپەیمانی ژنانی ڕۆژنامەگەر کە لە ٤٤ ڕیکخراو پێکدێن، داوای ئازادکردنی ژان ژانگیان کردووە.

ناوەندی هەواڵ
ژان ژانگ، ڕۆژنامەنووسی چینی لە زیندانی ژنان لە شاری شانگهای وڵاتی چین دەستبەسەرە، ئەو ڕۆژنامەنووسە بەهۆی ئەو هەواڵانەی لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بڵاویکردوونەتەوە دەستگیرکراوە و بە تۆمەتی "کێشە دروستکردن" سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ دەرکراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە خێزانەکەیەوە وەرگیراوە، ژان ژانگ سەرەڕای بوونی نەخۆشی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەشکەنجەکانی زیندان دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە، خێزانەکەشی داوای هەڵوێستی ڕای گشتی دەکەن و دەڵێن: با لەژێر چاودێری دەوڵەتدا نەمێنێت.
ئاماژە بەوەشكراوە کە ژان ژانگ بێتاوانە و لە دژی سزا نایاساییەکەی سەرەرای نەخۆشی لە گوڵانی ساڵی ٢٠٢٠ەوە لە ئۆکسجین دابڕاوە، لە مانگی ئابیشدا ماوەی ١١ ڕۆژ لە نەخۆشخانەدا ماوەتەوە و دۆخی تەندروستی تادێت بەرەو خراپبوون دەچێت.
"هاوپەیمانی ژنانی ڕۆژنامەگەر دەستگیرکردنەکە لە سەرەتاوە بە هەڵە دەزانێت"
هاوپەیمانی ژنانی ڕۆژنامەگەر داوا دەکات ژان ژانگ دەستبەجێ لەسەر بنەمای تەندروستی ئازاد بکرێت، لە بەیاننامەیەکیشدا بە فەرمی داوادەکەن: "دەکرا لە سەرەتادا ئیدانەی دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە بکرێت، بەڵام مایەی شەرمەزارییە کە مرۆڤ بەهۆی خراپی بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە ژیانی خۆی نەخاتە مەترسییەوە و بێدەنگ ببێت".
چین لە نێو ١٨٠ وڵاتدا بۆ ئازادی ڕۆژنامەوانی لە پلەی ١٧٧ دایە
بەپێی RSF، چین لە نێو ١٨٠ وڵاتدا بۆ ئازادی ڕۆژنامەوانی لە ڕیزبەندی ١٧٧ دایە، ئاماژەش بەوەکراوە لە جیهاندا زۆرترین ئەو کەسانەی دەڕفێنرێن ڕۆژنامەنووسانن، ١٢٢ ڕۆژنامەنووسیش دەستگیرکراون.
وەرگێڕان: ئاژانسی ژنها
ت.پ