٣٠٠ نوێنەر لە یەکەمین کۆنفرانسی ٥٠٠ کۆمین لە فورات کۆبوونەوە

بە بەشداری ٣٠٠ نوێنەر یەکەمین کۆنفرانسی کۆمینەکان لە کانتۆنی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو کە زیاتر لە ٥٠٠ کۆمینی تێدایە.

کۆبانێ 

 

لە کانتۆنی فورات کە پێشتر کۆنفرانسی شارۆچکەو شارەکانی تێدا بەڕێوەچووە، ئەمڕۆ یەکەم کۆنفرانسی کانتۆنی فورات بە دروشمی "کۆمین بنەمای بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکە" بەڕێوەچوو. شایانی باسە لە کانتۆنی فورات زیاتر لە ٥٠٠٠ کۆمین هەیە.

 

خۆبەڕێوەبەری دتموکرایکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆنفرانسی ڕێکخستنەوەی کۆمینەکان بە مەبەستی بەهێزکردنی بناغەی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی خۆی کە لەسەر بنەمای سیستەمی کۆمینەکان دامەزراوە، دەستیپێکردووە.

 

کۆنفرانسەکە کە لە هۆڵی زانکۆی کۆبانێ ڕێکخرابوو، بە بەشداریی زۆری نوێنەرانی کۆمینەکان و ئەنجوومەنە کانتۆنییەکان و هەروەها شاندێکی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و نوێنەرانی کۆنگرەی ستار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەچوو.

 

دوای خولەکێک ڕێزگرتن کەنان بەرکات، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا قسەی کرد. لە هەمانکاتدا حسێن کۆچەر، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دۆخی سیاسی هەڵسەنگاند. پاشان سیهام حەمۆ، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کانتۆنی فورات دیدگاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لەبارەی کۆمینەکان خوێندەوە. جگە لەوەش ڕێکخستنی کۆمینەکان و سیستەمی کۆمەڵایەتی بەپێی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لەلایەن مامۆستا ئەحمەد ئەحمەد خوێندرایەوە.

 

بەشداربووانی کۆنفرانسەکە هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی کۆمینەکان کرد، تێبینی و پێشنیارەکانیان خستەڕوو. دواتر ئەندامانی لێژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە بارودۆخی خۆیان سەبارەت بە کۆمینەکان و تێبینییەکانیان خستەڕوو.

 

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بڕیارەکان بۆ خۆگونجاندن و چالاککردنی چالاکییەکانی کۆمینەکانی کانتۆنی فورات درا.