ژنانی مەغریب پشتگیری لە مافەکانی ژنان لە تونس دەکەن

ڕووداوەکانی ئەم دواییەی تونس، لەوانە ڕاگرتنی چالاکییەکانی کۆمەڵەکان، گفتوگۆی لەسەر ئازادیی کۆمەڵەکان بەدوای خۆیدا هێنا، چالاکوانانی مەغریبیش دەڵێن:هەر پاشەکشەیەک لە ماف و دەستکەوتەکانی ژنان لە وڵاتێکدا پاشەکشە لە وڵاتانی دراوسێدشدا دروستدەکات.

حەنان حارت

 

مەغریب- چالاکوانانی مەغریبی بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی تونس دەکەن، پێیان وایە هەر پاشەکشەیەک کە کاریگەری لەسەر ئازادی کۆبوونەوە لە وڵاتێکدا هەبێت، دەتوانێت کاردانەوەی بۆ ناوچەکانی دیکە هەبێت، لەنێویاندا مەغریب، کە کۆمەڵگەی مەدەنی خۆڕاگری بەردەوامە لە کارەکانی، وریاییەوە لە بەرامبەرهەر شەپۆلێکی ئەگەری سنووردارکردن.

 

بەپێچەوانەی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس دوای ڕاگرتنی یەک مانگ چالاکییەکانی دەستپێکردەوە، ڕاگرتنی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی "نوات" لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە کاری پێدەکات و هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی نەکراوە، کۆمەڵەکە دووپاتی کردەوە، کە سەرجەم مەرجە یاساییەکانی جێبەجێکردووە، بەڵام بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو بەر لە دەرکردنی فەرمانی ڕاگرتنەکە هیچ وەڵامێکی لەلایەن دەسەڵاتەوە وەرنەگرتووە، کە ڕێکخراوە  و ڕاگەیاندنیەکان بە هێرشی ڕاستەوخۆیان بۆ سەرئازادی ڕۆژنامەگەرییان زانیوە.

 

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەکەن: کە ئەوەی بەسەر "نوات"دا هاتووە، بەشێکە لە چوارچێوەیەکی فراوانتر کە کاریگەری لەسەر ڕێکخراوەکانی دیکەی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە، ئەوان پێیان وایە دەسەڵاتدارانی تونس کاردەکەن بۆ "ئەندازیارکردنەوەی شوێنی مەدەنی" بە شێوەیەک کە سەربەخۆیی وڵاتەکەی سنووردار بکات و کۆنترۆڵی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەهێزتر بکات.

 

''هاوپشتی سنوور بەزاندن لە مەغریب''

ژنانی چالاکوان بەدواداچوون بۆ ئەم پێشهاتانە دەکەن وەک ئاماژەیەک بۆ سستی دەستکەوتەکانی مافی مرۆڤ، کۆمەڵەی ژنان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە شانشینی یەکگرتوودا هاوسۆزییان لەگەڵ هاوتا تونسییەکانیان دەربڕیوە لە بەرامبەر ئەو شتەی کە بە "کەشوهەوای گشتی سەرکوتکردن" دەزانن، کە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە، جا چ لە ڕێگەی ڕاگرتنی کۆمەڵەکانەوە بێت یان کەمکردنەوەی ئازادیی ڕاگەیاندنی.

 

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، ڕێکخراوە مەغریبیەکان دووپاتیان کردەوە، کە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی تونس پاشکەوتنێکی ڕاستی لە بواری ئازادییەکان و هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر مافەکانی ژنان و ئەو دەستکەوتە دیموکراتیانەی کە بزووتنەوەکانی ژنان بەدەستیان هێناوە نوێنەرایەتی دەکەن، کە بەرتەسککردنەوەیەک بۆ کاری کۆمەڵەیەکی سەربەخۆی ژنان لە تونس، هێرشکردنە سەر بزووتنەوەی ژنان لە ناوچەی مەغریب، هەروەها دەنگی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس بەشێکی بناغەی و دڵنیاییە لە دیمەنی مافی مرۆڤی مەغریب.

 

"سەرکوتکردنی کاری کۆمەڵەکان زیان بە چالاکی ژنان دەگەیەنێت"
کەلسوم موستەقیم، سیاسەتمەداری مەغریبی، ڕایگەیاند: کە ئەوەی لە تونس ڕوودەدات تەنها پرسێکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو پرسێکی دیاریکراوی مافەکانی مرۆڤ و سیاسییە، هەروەها ڕاگرتنی کاری کۆمەڵەکان سەرکوتکردنی چالاکی ژنانەکانە و نیشانەیەکی نیگەرانکەرە بۆ ناوچەی مەغریب.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکوتکردنی چالاکوانانی ژنان سەرکوتکردنی خودی کۆمەڵگەیە، ئەوەی لە تونس ڕوودەدات کاردانەوەی دەبێت بۆ ژنانی تونس و تەواوی ناوچەکە، بۆیە تۆڕی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆتە شتێکی بنەڕەتی بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم سیناریۆیە لە وڵاتانی دیکەدا، پاشەکشەیەک لە وڵاتێکدا ئەزموونەکانی دیکە سست دەکات و بناغەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تێکدەدات.

 

فاتمە فەوزی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و سیاسەتمەدار، ئەوەی لە تونس ڕوودەدات بە کودەتایەک لەدژی ئازادی کۆمەڵایەتی و هێرشێکی ئاشکرا بۆ سەر مافەکانی ژنان زانی.

 

روونیشیکردەوە، کە ئەوەی ڕوودەدات هەوڵێکە بۆ بێدەنگکردنی دەنگەکان و لێسەندنەوەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەر توانایەک بۆ بەرگریکردن لە دەستکەوتە دیموکراتیەکان، هەروەها وڵاتانی مەغریب لە ڕووی سیاسی و یاساییەوە بەیەکەوە گرێدراون و هەر سەرکوتکردنێکیش لە تونس ئاماژەی مەترسیدار بۆ ناوچەکە دەنێرێت.

 

''هاوکاری مەغریب: پێویستییەک نەک بژاردەیەک''

دیمەنی تونسی ئەمڕۆ پارادۆکسێکی سەرنجڕاکێش دەخاتە ڕوو: کۆمەڵەیەکی مێژوویی ژنان سەرەڕای فشارەکان دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە، لە کاتێکدا کۆمەڵەیەکی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و هیچ کۆتایییەکی لە چاودا نییە، ئەم دۆخە بە وتەی چالاکوانانی مەغریبی، ڕەنگدانەوەی سستی دەستکەوتەکانی مافی مرۆڤە لە ناوچەکەدا و پشتڕاستی دەکاتەوە کە هەر پاشەکشەیەک لە وڵاتێکدا دەتوانێت دەرگای زنجیرەیەک پاشەکشە بکاتەوە.

 

فاتمە فەوزی جەختی لەوە کردەوە،" کە قۆناغی ئێستا داوای هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەی مەغریب دەکات بۆ بەرگریکردن لە ئازادی کردەوەی دەستەکۆمەڵەی، هەروەها بەهێزی کۆمەڵگەی مەدەنی لە تونس پەیوەستە بە بەهێزی بزووتنەوەی مافی مرۆڤ لە مەغریب و ناوچەکانی دیکە''.

 

فاتمە فەوزی، سیاسەتمەداری مەغریبی لە کۆتاییدا، دووپاتیکردەوە: کە هاودەنگی شتێکی خۆشگوزەرانی نییە، بەڵکو میکانیزمێکە بۆ پاراستنی بەکۆمەڵ.