تورکیا، زیندانێک بۆ ڕۆژنامەنووسان

خەباتکارانی ڕاگەیاندن ساڵێکی پڕ لە دەستبەسەر کردن، زیندانی کردن، بە دەیان ساڵ سزادان، بێکاری، لێسەندنەوەی مۆڵەتی کارکردن، سەپاندنی سزا بەسەر دەزگاکان، سانسۆر خستنە سەر و سەرەڕای ئەوەش ساڵێکی بە ڤایرۆسیان تێپەڕاند، بۆیە لە تورکیا ٩ی کانوونی دووەم، ڕۆژی ڕۆژنامەگەری دوورە لە پیرۆز کردنەوە. ئایشە بانوو تونا، سەرۆکی نوسینگەی ئیسەمبوڵی ڕێکخراوی TGS ئاماژەی بەوەدا ئەو فشارەی دەکرێتە سەر خەباتکارانی میدیایی لە زینداندا سنوری نییە، و میدیا بۆتە لایەنگری، بە دۆسیە دروستکرد بۆ ڕۆژنامەکان دەیانەوێت دەست لە کارەکانیان بەردەن، بە هێرشە فیزیکییەکان خەباتکارانی ڕاگەیاندن چاوترسێن دەکەن.

خەباتکارانی ڕاگەیاندن ساڵێکی پڕ لە دەستبەسەر کردن، زیندانی کردن، بە دەیان ساڵ سزادان، بێکاری، لێسەندنەوەی مۆڵەتی کارکردن، سەپاندنی سزا بەسەر دەزگاکان، سانسۆر خستنە سەر و سەرەڕای ئەوەش ساڵێکی بە ڤایرۆسیان تێپەڕاند، بۆیە لە تورکیا ٩ی کانوونی دووەم، ڕۆژی ڕۆژنامەگەری دوورە لە پیرۆز کردنەوە. ئایشە بانوو تونا، سەرۆکی نوسینگەی ئیسەمبوڵی ڕێکخراوی TGS ئاماژەی بەوەدا ئەو فشارەی دەکرێتە سەر خەباتکارانی میدیایی لە زینداندا سنوری نییە، و میدیا بۆتە لایەنگری، بە دۆسیە دروستکرد بۆ ڕۆژنامەکان دەیانەوێت دەست لە کارەکانیان بەردەن، بە هێرشە فیزیکییەکان خەباتکارانی ڕاگەیاندن چاوترسێن دەکەن.

 

ناوەندی هەواڵ – بۆ خەباتکارانی ڕاگەیاندن ساڵی ٢٠٢٠ بە پێشێلکردنی مافەکانیان تێپەڕی؛ لە بیری ئێمەدا دەستبەسەر کردن، زیندانیکردن، هەڕەشەکردن، بێکاری، هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ڕۆژنامەوانی، سەپاندنی سزا بەسەر دامەزراوە و سانسۆرکردنی کاریان ماون، سەرەرای هەموو ئەمانە، خەباتکارانی ڕاگەیاندن دەستیان لە تێکۆشانەکانیان بەرنەداوە. ١٠ی کانوونی دووەم ڕۆژی ڕۆژنامەگەری لە بری پیرۆزکردن بۆتە ڕۆژی تێکۆشان.

لە تورکیادا یاسای ژمارە ٢١٢ی مافی رۆژنامەگەری، لەو ڕۆژەی ساڵی ١٩٦١ەوە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ پاراستنی هەموو مافە یاسایی، کۆمەڵایەتی و ئابووریەکانی ڕۆژنامەنووسان وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری پیرۆز دەکرێت، چونکە لەو کاتەدا جێبەجێکردنی ئەو یاسایە ئاسان نەبووە، خاوەنی ٩ ڕۆژنامەی چالاکی ئەو کاتە بەو هۆکارەی ئەو یاسایە "مەترسی پیشەیی" بە دوای خۆیدا دەهێنێت راگەیاندراوێکی هاوبەشیان واژوو کرد، و ڕۆژنامەکەشیان بۆ ماوەی سێ رۆژ داخستووە، وەک چالاکی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ئەو یاسایەدا، وەڵامی ڕۆژنامەوانانی چالاکی ئەو سەردەمە کە لە خەباتدا بوون، لە ڕۆژی ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٦١ کە ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامەگەرییە، خاوەنداری بوو لە مافەکانی خۆیان کرد و ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا، دواتر ڕۆژنامەیەکیان بە ناوی "BASIN"  دەرکرد و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، ئەم رووداوە لە مێژووی رۆژنامەگەریدا بە ناوی "ڕووداوی ٩ خاوەندارەکە" دەناسرێت، پێشتر وەک جەژن پێناسە دەکرا، پاش لێکتێگەشتنی ١٩٧١ وەکو ڕۆژ-ێک دیاری کرا و لە دواتردا ١٠ی کانوونی دووەم وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری دیاریکرا.

ئەو ڕووداوانەی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕوویداوە

ڤایرۆسی کۆفید-١٩ لە سەرەتای مانگی ئازار لە تورکیادا بڵاوبووەوە، بەو هۆکارە وەکوو هەموو وڵاتانی جیهان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاندرا، بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر جیهان هەبوو دەسەڵاتداران ئاماژەیان بە "لە ماڵدا بمێننەوە"دا، بەڵام ڕۆژنامەنووسان لە نەخۆشخانەکان و کۆڵانەکانی شاردا ڕووبەڕووی ئەو ڤایرۆسە دەبوونەوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرپرسیاریەتی ڕۆژنامەنووسان زیاد بوو، هەروەها مەترسیی سەر ژیانیشیان دەستیپێکرد، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە بێ ئاگا نەبن لە بارودۆخی گشتی و ڕاستیەکان بزانن، لە هەموو هەلومەرجێکدا ڕۆژنامەنوسان بەردەوام بوون. زۆرێک لە رۆژنامەنووسان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەلام ئەم بارودۆخە زیاتر کاریگەری کردە سەر ڕۆژنامەنووسە زیندانییەکان، لەم دۆخەدا یاسایی نوێ بۆ ئازادکردنی زیندانیان درا، بە هەزاران زیندانی ئازادکران، بەڵام ئەوانەی بۆ ئازادی فکر تێدەکۆشان لەگەڵ رۆژنامەنووسان ئەو یاسایە نەیگرتنەوە، لەبەر ئەوە ڕۆژنامەنووسان لەو دۆخەشدا لە زیندانەکاندا مانەوە.

 

ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ماڵەکانی خۆیانەوە کارەکانیان بەردەوام بوو

زۆر لە رۆژنامەنووسان نوسینگەکانی خۆیانیان داخست و لە ماڵەکانیان دەستیان بە کارکردن کرد، لەبەر ئەو گۆڕانکاریانەی ڕوویدا و لە ماڵەوە مانەوەی ڕۆژنامەنووسان تێچوونەکانیشیان زیادی کرد، بەهۆی تێکچوونی هاوسەنگی نێوان کار و ماڵ، دابیکردنی کەرەستەی لۆجستیکی پێویست بوو ئەمەش تێچووی هەبوو، ڕۆژنامەوانانی ژن لە کاتی کارکردن لە ماڵدا ناوبەر کەوتە نێوان کارکرد و بەڕێوەبردنی ماڵدا، لە لایەک بە منداڵەوە خەریک دەبوون و لە لایەکیشەوە بە هەواڵەوە سەرقاڵ دەبن و کارەکانیان زیادی کرد.

ماف لەدەست دەچێت

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نوسینگەی ئیستەنبوڵی TGS کە لە هاویندا کردوویەتی، لە ٤٠٪ی مافی ڕۆژنامەنووسان لەدەستچوون، تاوانەکان زیادی کردووە و، لەسەر هەواڵەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆناش سانسۆر دانراوە. بۆ ژنانیش کێشەی گەورە ئەوە بوو کە لە ماڵەکانیاندا کاریان دەکرد و بەهۆی داخستنی قوتابخانەکانیش منداڵان لە ماڵەوە دەمانەوە و باری سەر شانی ژنان قورستر ببوو، ژن هەم وەک ڕۆژنامەنووس، هەم وەک دایک و وەک مامۆستای ڕۆژی تەنگانە بە ناو دەکران.

 

ئایا ئازادی ڕۆژنامەنووسی لە چ ئاستێکدا بوو؟

لە تورکیادا ڕۆژنامەنووسان لەبەر قسە کردن و نوسینەکانیان دەستبەسەر دەکرێن، خەباتکارانی ڕاگەیاندن لە ئازادییەکانیان دوور دەکەونەوە، و کۆمەڵگەش نەیاندەتوانی ڕاستییەکان ببینن، ٧٠ ڕۆژنامەنووس و خەباتکاری ڕاگەیاندن دەستبەسەر کران، ناشبێت ئەو ڕۆژنامەنووسە دژ بە دەسەڵاتانەی دوورخراونەتەوە لە بیر بکەین، ڕۆژنامەنووسان لەو ساڵەدا لە مافەکانی خۆیان بێبەش بوون، سزا دران و لێپرسینەوەیان لێکرا، بێ یاسایی و دۆسیە دروستکردن بۆ ڕۆژنامەنووسان و بێکاری بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کرد.

تورکیا لە ڕیزبەندی ١٥٤-ەمدایە

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور کە لە ساڵی ٢٠٢٠ ئامادەی کردووە، ١٣٠ رۆژنامەنووس لە جیهاندا بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستبەسەر کراون، ٢٨٧ ڕۆژنامەنووس بە هۆی پیشەکەیانەوە لە زینداندان، بە پێی ڕاپۆرتەکە لە نێوان ١٨٠ وڵات بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری، تورکیا لە ڕیزبەندی ١٥٤ دایە، لە ڕاپۆرتەکەشدا ئەوە هاتووە لە سەرەتای کانوونی یەکەمەوە ١٣ رۆژنامەنووس لە تورکیادا بەهۆی پیشەکەیانەوە دەست بەسەر کراون و لە هەموو جیهاندا ٤٢ رۆژنامەنووسی ژن ئیستا لە زینداندان، ئەمەش بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە سەدا ٣٥ زیادی کردووە.

ڕۆژنامەنووسان بە چی تاوانبار کراون؟

بە پێی ڕاپۆرتی TGS لە نێوان ١ی نیسانی ٢٠١٩- ١ی نیسانی ٢٠٢٠، لە ساڵێکدا ١٠٣ ڕۆژنامەنووس ١٠٨ جار دەستبەسەر کراون، ١١ رۆژنامەنووس لە کاتی دەستبەسەر کردنیان ئەشکەنجە دراون، دوو رۆژنامەنووسیش بۆ پشکنین ڕووتکراونەتەوە، لە ساڵی ڕابردوودا ٧٦ جار ڕۆژنامەنووسان لێپرسینەوەیان لێکراوە، ١٦٦ دۆسیە کە رۆژنامەنووس تاوانبار دەکات یان دەیانخاتە ژێر چاودێری کراوەتەوە، بە لایەنی کەمەوە ١٧٨ ساڵ و ٦ مانگ و ٩ رۆژ سزای زیندانی بۆ هەموو ڕۆژنامەنووسان دراوە، ئایا ئەو ڕۆژنامەنووسانە بە چی تاوانبار دەکرێن؟، بەشی زۆریان تاوانبار دەکرێن بە تاوانی "دژ بە سیستم و پڕوپاگەندە بۆ تیرۆریست"، لە لایەکی ترەوە RTUK ١٦ جار پەخشی کەناڵەکەی ڕاوەستاندووە، بە گشتیش  TL1.033.864,00  سزای مادییان سەپاندووە، بە پێی لێکۆڵینەوەکەی TGS لە سەدا ٨٠.٠ی رۆژنامەنووسان سانسۆر کراون و لە سەدا ٧٨.٧یش ئەوتۆسانسۆر کراون.

 

"ڕۆژنامەنووسی قبوڵکراو و مەترسیدار هەن"

١٠ی کانوون، ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ڕۆژێکی گرنگە بۆ ڕاگەیاندنەکان، لە تورکیا چۆن پێشوازی لێکرا؟، پیشەی ڕاگەیاندنی ئێوە لە ٢٠٢٠ چۆن بوو؟ لە ڕووی مێژووی ڕاگەیاندنەوە ئەم ساڵەتان چۆن تێپەڕاند؟ ئێمە ئەم پرسیارانەمان لە ئایشە بانوو تونا سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان نوسینگەی ئیستەنبوڵ کرد

 ئایشە بانوو تونا ئاماژەی بەوەدا، حکومەت وێنایەکی جیاوازی بۆ ئازادی کاری راگەیاندنی دروست کردووە، بە پێی سیاسەتی دەوڵەت، شتێک کە پێناسەکەی بگۆڕین بوونی نییە، تونا دەڵێت " ئەم پێوەرە جیهانییە، تورکیا زیندانێکی گەورەیە بۆ ڕۆژنامەنووسان، نەک تەنها بۆ ئەو ٧٠ ڕۆژنامەنووسە زیندانییە بەڵکوو بۆ هەموو ڕۆژنامنووسان بەو شێوەیە، ئەو کەسانەی بە خۆیان دەڵێن ڕۆژنامەنووس بەلام بوونە بە ئامێرێکی پروپاگەندەی دەوڵەت لە ناو ئەم بازنەیەدا نین، لەم وڵاتە حکومەت بڕیار دەدات کە چ کەسێک ڕۆژنامەنووسە نەک دەزگا پیشەییەکان. بۆ دەوڵەت ڕۆژنامەنوسی قبوڵکراو و مەتردسیدار هەیە، پێدانی مۆڵەتیش پەیوەستە بە دەوڵەتەوە".

"١١ هەزار رۆژنامەوانی بێکار هەیە"

ئایشە بانوو تونا ئاماژە بەوە دەدات لە وڵاتدا ١١ هەزار ڕۆژنامەوانی بێکار هەیە، زۆر لە ڕۆژنامەنووسان کە لایەقی کارکردنن بەڵام دەرکراون لە کار، کاتێک باس لە ژنان بکەین دۆخەکە خراپترە، وەک هەموو جیهان، لە تورکیاشدا ڕەگەز دانان بۆ کار لە لایەن پیاوانەوە بڕیاری لێدەدرێت، لە زۆر زووەوە ئەم کارە وەک کاری پیاوان بینراوە و ڕێژەی ژنان لە چاو پیاوان زۆر کەمە، هەروەها ئایشە ئاماژەشی بەوەدا، ڕێژەی ژنانی بەڕیوەبەر و خاوەن بڕیار زۆر کەمە، بێگومان ژنان بە پێی ڕۆڵی زایەندیان لە کۆمەڵگەدا هەژمار دەکرێن، بەداخەوە هەتا ئێستا ئەو ئاستەی ڕۆژنامەنووسی بە کاری پیاوان دەبینن و ژنانی لێ ببێبەری دەکەن هەیە، لە ڕۆڵەکانی سیاسی، رۆژەڤ، سپۆرت و ئابووری ژنانی بەڕێوبەر، لێپرسراو زۆر کەمە، بەڵام لە بوارەکانی مەگەزین، ژیان، چاند و هونەر ئەو ڕێژەیەی هەیە سەرنج راکێشە، بە تایبەتی لە ڕاگەیاندنە هەرێمییەکاندا کەمتر گرنگی بە دامەزراندنی ژنان دەدرێت بە هۆی ئەو فکرەی وا دادەنێن ژنان ناتوانن تا درەنگ بمێننەوە و بۆ شوێنە دوورەکان بچن، مۆڵەتی منداڵبوونیان دەوێت و هاوسەرگیری دەکەن، بۆیە پیاوان زیاتر دادەمەزرێنن، کاتێکیش بیانەوێت ژمارەی کارمەندەکان کەم بکەنەوە یەکەم بژاردە دەکردنی ژانانە لەسەر کار.

"دەبێت مرۆڤ باس لە گوشارەکانی سەر ڕاگەیاندنی کوردی بکات"

ئایشە توناس باس لەوە دەکات نەک تەنها لە ساڵێکدا بەڵکوو لە ماوەی ١٠ ساڵی کۆتاییدا گۆشارەکان بۆ سەر خەباتی ڕاگەیاندن زیادی کردووە، تەنها بە دەستبەسەرکردن و زیندانکردنەوە نەماوەتەوە، خاوەنی میدیاکان بوونەتە لایەنگر، بە دۆسیە بۆکردن دەیانەوێت رۆژنامەنووسان بیزار بکەن، بە هێرشە فیزیکییەکان رۆژنامەنووسان چاوترسێن دەکەن، هەروەها دەڵێت، کاتێک ڕۆژنامەنووس دەستگیر دەکرێن، تورکیا پڕوپاگەندەی دیموکراسی خۆی لەدەست دەدات، ئاماژەش بەوە دەدات:

لە ٧٠ ڕۆژنامەنووس کە لە زینداندان ٤ دانەیان ژنن، ئێمە هەژماری ئەوانە نازانین کە لێپرسینەوەیان لێکراوە، بەڵام دەبێت باس لە گوشارەکانی سەر ڕاگەیاندنی کوردی بکەین. پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا و ژن نیوز لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بە تایبەت تاوانبار دەکرێت، لە هەر ڕووداوێکی کۆمەڵایەتی کە ڕوودەدات، کارمەندانی ئەو دەزگایانە دەستگیر دەکرێن. لە تازەترین چالاکیدا کە پلاتفۆڕمی ژنانی ئەنقەرە لە ئەنقەرەدا چالاکییان ئەنجامدا بە ناوی "گوڵستان دۆکو لەکوێیە؟"، دوو ڕۆژنامەنووسی هاوڕێمان لە ئاژانسەکانی میزۆپۆتامیا و ژن نیوز دەستبەسەر کران.

 

"٣ ڕۆژنامەنووسی ژن کوژراون"

هاوپەیمانی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە بەیاننامەیەکدا کە لە ١٠ی کانوونی یەکەمدا و لە ڕۆژی مافی مرۆڤدا بڵاویان کردۆتەوە هاتووە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تەواوی جیهاندا زیاتر لە ٧٠٠ ژنی ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە، هاوپەیمانییەکە ڕایگەیاندووە تەنها لە ٢٠٢٠دا زیاتر لە ٧٠١ هۆکاری توندوتیژی تۆمارکراوە، هەروەها ٩٧ ژنی ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون و ٥١ ژنیش زیندانی کراون، هەر لەو ساڵەدا ٣ رۆژنامەنووسی ژن کوژراون.

لە نێوان ٤ ڕۆژنامەنووس یەکێکیان بێکارە

بە پێی ئاماری TGS نزیکەی ٤٠ هەزار ڕۆژنامەنووس لە ناوەندی ڕاگەیاندندا بوونیان هەیە، ٩ هەزار ڕۆژنامەنووس مۆڵەتی فەرمیان لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە هەیە، لە هەر چوار ڕۆژنامەنووس، یەکێکیان بێکارە، لە تورکیادا بەگشتی ڕێژەی بێکاری لە سەدا یانزەیە و لە میدیاشدا ٪٢٥.

 

ت.پ