لەباربردن...رووداوێکی پڕ مشتووپڕ

لەم کۆتایانەدا ڕووداوی لەباربردن قسەوباس و مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هەڵوێست و کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە لە نێوان پشتگیری کردن لە بڕیاردانی ژن بۆ لەباربردنی کۆرپە و هێنانی کۆرپە بۆ ژیان، زۆرێک لە دەوڵەتان لەباربردنیان قەدەغە کردووە کە مافێکی ڕەوایی ژنە، بەتایبەت ئەو دەوڵەتانەی بەندن بە دابونەریتەوە بەپێی یاسا و ڕێساکان لەباربردن تاوانە.

ناوەندی هەواڵ

 

لیژنەی ڕێکەوتنی سەربە وڵاتە یەگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە هەموو جۆرە جیاکاریەک دژ بە ژن قەدەغە کراوە وە ئەو یاسایەی حاڵەتی لەباربردنی بەندکردووە بۆتە هۆکاری جیاکردنەوەی ژنان لە کۆمەڵگادا، جگە لەوەی لەلایەن کۆمەڵگاو خێزانەوە لەباربردن بە ئابڕوو چوون پێناسە دەکرێت.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردووە پێویستە هەر تاکێک چێژ لە ئازادی خۆی ببینێت لە سەربەخۆ کردنی خودی جەستەیەوە توانای ئەوەی هەبێت خۆی بڕیاردەری کاتی هێنانی منداڵی بێت.

لەباربردن بە دیارترین ڕووداو دادەنرێت کەبە ژنەوە بەندە هەتا لەو کۆمەڵگایانەش کەلە کەیسی ژندا زۆر پێشکەوتوون بە هۆکاری کۆمەڵایەتی، ئاینی، ئەخلاقی و سیاسی هەموویان پەیوەندیدارن بە مێشیکی نێرینەوە کە وای دادەنێت پیاو بڕیاردەرە لە هەموو لایەنەکانی ژیانی ژن.

تێڕوانینی نێرینەکان ڕەنگی دایەوە بەسەر یاساکاندا، لە سەدەی نۆزدەیەمدا دەسەڵاتدارانی وڵاتانی رۆژئاوا یاسای قەدەغەکردنی لەباربردنیان دەرکرد، بە ڕابەرایەتی کۆمەڵەی پارێزگاکان وە پزیشکەکانیش بەهەمان شێوە نەشتەرگەری لەباربردنیان قەدەغەکرد بەوەی مەترسی لەسەر تەندروستیان دروست دەکات.

رێساکانی لەباربردن لە چواردەوری جیهاندا لە لەرینەوەدا بوو لە نێوان قەدەغە کردن و ڕێگەپیدان بە چەند مەرجێکی سنوردار لە سەدەی بیستەمدا تا ئێستا.

سەرەتای ڕوبەڕو بوونەوەی لەباربردن

ڕەگ و ڕیشەی مشتوومڕی کەیسی لەباربردن دەگەڕێتەوە بۆ کۆتای شەستەکان و سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، دادگای باڵای ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٣دا یاسای نا دەستوری قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵی لابرد کە ژنی بێبەری کردبوو بە لە لەباربردنی بێ مەترسی.

جێبەجێ کردنی ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ داواکاریەکانی جوڵانەوەکانی ژنان لە ڕوبەڕوبوونەوەی دووەمیاندا بۆ ئازادی ژیانی جنسی ژن، لە خۆپیشاندانەکاندا داوای پشتگیریکردنی لەبار بردنیان دەکرد لە ڕێگەی دروشمی ''پشتگیری کردنی ژن لە بڕیاری لەباربردندا بەوەی مافی خۆیەتی''، تا ئێستاش لە پێناوی پاڵپشتی کردنی ئەو مافەدا لە جەنگدان.

بەوەش دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکانی کەوتنە داواکردنی مافی ژن لە بڕیاردانێکی شیاو بە خۆیان و بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بەلاشەی خۆیانەوە وەک لەباربردن کەمافێکی بنەڕەتی خۆیانە، هەروەها چاودێری تەندروستی پێویست لەو کاتەدا کە بەهەمان شێوە مافی خۆیەتی.

لەباربردن لە وڵاتانی رۆژئاوا

ڕێساکانی تایبەت بە نەشتەرگەری لەباربردن جیاوازە لە رۆژئاوا و ئەورپا لە ڕێگەدان بە لە باربردن بەتەواوی وە ئەوەی بە مەرج ڕێگە دەدات وە ئەو یاسایەی کەهەر ڕێگەی پێنادات.

هەندێک لە وڵاتانی رۆژئاوا کە لەباربردنیان قەدەغە کردووە سزای توند دەسەپێنێنن بەسەر ئەو ژنانەی نەشتەرگەری لەباربردن دەکەن، وەک وڵاتی سەلفادۆر کەبە توندترین وڵات لە جیهان دادەنرێت لەباربردن بە تاوان دادەنێت بێ گوێدانە مەترسی سەر ژیانی ژنەکە هەتا گەر منداڵەکە مردبێتیش.

سزای زیندانی ٣٠ بۆ ٥٠ ساڵ بەسەر ئەو ژنەدا دەسەپێنێت کە نەشتەرگەری لەباربردن دەکات لە کۆتا مانگی دووگیانیەکەی دایە، گەر لە سەرەتای دوگیانی دا بوو سزای زیندانی دوو بۆ هەشت ساڵ، هەروەها ئەو پزیشکەی هەڵدەستێت بە ئەنجام دانی نەشتەرگەریەکە بە هاوبەشی تاوانەکە دادەنرێت ڕوبەڕووی سزای زایندانی دەبێتەوە بۆ ماوەی ١٢ ساڵ.

ئەو دەوڵەتانەی لەباربردنیان قەدەغە کردووە هەر نەشتەرگەریەک بۆ لەناوبردنی منداڵ لە رەحمی دایکدا بە ''تاوانی کوشتنە سزای توندی دەدرێت''  گرنگی بەوە نادەن ژیانی دایک دەکەوێتە مەترسیەوە جاچ لە بواری تەندروستیەوە بێت جەستەی، دەروونی، هزری بێت یان منداڵەکە توشی ناساغی و عەیبداری بوو بێت.

لەگەڵ ئەوەی ماڵتا لەو دەوڵەتانەیە کە پاڵپشتی ماف و ئازادیەکانی جنسیە بەڵام یەکێکە لەو دەوڵەتانەی هێشتا لەباربردن بەنا یاسای دادەنرێت، هەتا گەر دایکەکە ڕوبەڕوی مەترسیش بووبێتەوە یان سکەکەی لە ئەنجامی دەست درێژی سێکسی بووبێت، سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێت و بەهەمان شێوە ئەو پزیشکەی ئەو نەشتەرگەریەی کردووە توشی هەمان سزا دەبێت.

لە حاڵەتی دەستدرێژی و پەیوەندی ناشەرعیشدا ژن ناچار دەکرێت پارێزگاری لەو منداڵەکە بکات بەبێ خواستی خۆی لە ئەنجامی ڕێسا هەڕەمەکیەکان.

ڕێساکانی منداڵ بوون لە هندۆرانس بە ڕێگای کاسۆلیکیە، باوەڕی وایە مافی ئەو منداڵەی هێشتا لە دایک نەبووە بەپێێ یاسا دەبێت پارێزراو بێت بەهەر نرخێک بێت، ئەوەش مانای ئەوەیە هەر ڕێگایەک بۆ قوتاربوون لەو دووگیانیە نایاسایە دایکەکە و ئەوەی نەشتەرگەریەکەشی ئەنجام داوە ڕووبەڕوی سزای زیندانی سێ بۆ شەش ساڵ دەبێتەوە.

هەندێک لە وڵاتانی رۆژئاوا لە لیستی ئەو وڵاتانەدان کەڕێگا بە لەباردبردن دەدەن بەڵام بە مەرج، لەوانە نەمسا پلەی یەکەمینی لیستی وڵاتانی ئەوروپی گرتووە لە هەندێک حاڵەتی لەباربردن کە ساڵانە ٣٠ بۆ ٤٠ هەزار نەشتەرگەری لەباربردن دەکرێت، دڵنیای تەندروستی و خەرجی و هۆکاری قەدەغە کردن و ڕێگەپێدان لە ئەستۆ دەگرێت.

هەروەها لە وڵاتی سوید ئەگەر لە سنوری ١٨ هەفتەی دوگیانیەکەدا بوو بێ مەرج ڕێگە بە لە باربردن دەدات، وە ئەگەر ماوەی دیاری کراوی تێپەڕاندبوو پێویستە لەسەر دایکەکە ڕاپۆرتی پزیشکی پێشکەش بکات بۆ سەلماندی پێویستی لەباردبردنەکە.

لە ئیسپانیا حوکمەت مافی بڕیاردانی لەباربردنی بە ژندا بەبێ هیچ پاساوێک یان بەربەستێک لەگەڵ ناڕەزایی پارێزگاران و کەنیسەی کاسۆلیکی، مەرجە تەمەنی منداڵەکە ١٤ هەفتەی تێنەپەڕاندبێت، هەروەها سویسراش مافی لەباربردنی داوە لەگەڵ ئەوەی ڕووداوێکی دەگمەنە.

ئەڵمانیا تەنها لە چوار حاڵەتدا ڕێگە بە لە باربردن دەدات، دووگیانیەک لە ئەنجامی دەست درێژی بێت یان بە هۆکاری تەندروستی پەیوەندی بە دایک و منداڵەکەوە هەبێت، یان دووگیانی کچان خوار تەمەن ١٨ ساڵ، وە دەبێت سێ ڕۆژ پێش لەباربردنەکە دایکەکە داواکاری لەباربردنی پێشکەش کردبێت وەک ڕەزامەندیەک نەوەکو دواتر پەشیمان بێتەوە.

لەباربردنی نا دڵنیانی

لەباربردنی نادڵنیای جۆرێکە کە زۆر بەر بڵاوە ژنان هانای بۆ دەبەن بۆ کۆتای پێهێنانی دووگیانیەکەیان بەتایبەت کە هانا بردن بۆ ڕێگەی یاسای لەباربردن قەدەغەیە، کۆمەڵێک ئەنجام دەخوڵقێنێت لەوانە نەخۆشی سیل.

ژنان لە نێوان ڕاستیەکی کۆمەڵایەتی و بێچارەی لەبەردەم یاسادا دەمێنێتەوە هانا بۆ لەباربردنی نهێنی دەبات تا لە سزا و لێپرسینەوە ڕزگاری بێت کە شوێن کەوتووی دابونەریتی کۆمەڵایەتی تایبەتن بە بەراورد ئەوانەی هاوسەرگیریان نەکردووە منداڵەکەیان بە (منداڵی حەرام) ناودەبرێت.

ئەو پزیشکانی کە شارەزایی کەم و  پێویستیان نییە نەشتەرگەری لەباربردن دەکەن، زۆربەی کات شوێنەوار و ئازار بەجێ دەهێڵێت لەسەر ژن دەشێت بگاتە دەرهێنانی ڕەحمی و بێبەشی بکات لە منداڵ بوون، دەکرێت لەباربردن لە ڕێگای بەکارهێنانی دەرمانەوە بێت لەماوەی ١٠ هەفتەی سەرەتای دووگیانیدا.

لەو هۆکارانەی کە پاڵنەرە ژن سکەکەی لەبار بەرێت سکەکە لەلایەن ژن و مێردەکەوە ئارەزووی پێنەکرێت بە هۆکاری ئابووری، جگە لە بڵاوبوونەوەی هاوسەرگیری سپی لای گەنجان کە لە زۆربەی وڵاتان بە ''پێکەوە ژیان '' ناودەبرێت.

لەخراپترین ڕێگاکانی نەشتەرگەری، لەباربردنە بەبەکار‌هێنانی ''دەرزی'' دەبێتە هۆی خوێن بەربوونی توند زۆر جار دەرهێنانی ڕەحم یان مردنی ژنەکەی لێدەکەوێتەوە.

لەباربردن لە دەوڵەتانی جیهانی عەرەبی

تائێستا ژنان لە وڵاتانی عەرەبیدا ڕووبەڕووی ڕێسا دەبنەوە بێچارەن لەبەرامبەر دابونەریتە زاڵەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، زۆرینەیان لەباربردنی منداڵ بە تاوان دادەنێن و بە پێی ڕێسای هەر وڵاتێک روبەرووی سزای زیندان و بژاردنی دارایی دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەکان مەغریب یەکەمینی وڵاتانی عەرەبی گرتووە لە حاڵەتی لەباربردنی نهێنی هەشتەمیش لەسەر ئاستی جیهان، ڕۆژانە ٦٠٠ بۆ ٨٠٠ نەشتەرگەری لەباربردن دەکرێت.

ڕێژەیی مردنی دایکان دەگاتە ٥.٥٪ لە ئەنجامی ماک کردن (لێ پیس کردن)، لە تەواوی جیهانیشدا ساڵانە ٥٦ ملیۆن حاڵەتی لەباربردن تۆمار دەکرێت ٤٥٪ نا دڵنیایە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەشیان بەوە داوە لە کۆی ئەو نەشتەرگەریانە تەنها لە ٥٪ی بە ڕێگەی یاسایە کراوە بە هۆی بوونی کێشەی تەندروستی منداڵەکە یان دایکەکە، یان ژنەکە ڕووبەڕووی دەستدرێژی بۆتەوە و یاسای مەغریب ڕێگە بە لەباربرن دەدات.

هەندێک لە وڵاتان مافی لەباربردنی بەژن داوە لە حاڵەتێکدا ئەگەر بێ پەناگە بوو یاخود دەستدرێژی سێکسی کرابێتە سەر و تەمەنی منداڵ بێت بە تاوانی دەستدرێژی دادەنرێت، بەپێی یاسای وڵاتی میسڕ و عێراق بە هەموو شێوەیەک نەشتەرگەری لەباربردن قەدەغەیە، هەریەک لە بەحرەین و سوریا لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبی و نۆیەم لەسەر ئاستی جیهان دێن کە ڕێگە بە ژن دەدەن نەشتەرگەری لەباربردن بکەن بە مەرجێک تەمەنی سێ مانگی تێنەپەڕاندبێت، وە ئەگەر تێشی پەڕاندبوو مەترسی لەسەر سکەکە هەبوو ئەوا لە ڕێگەی پزیشکێکی تایبەت بە نەشتەرگەری لەباربردن بۆی دەکرێت.

ئەو ژنانەی ڕێگەیان پێنادرێت بە ڕێگای یاسای منداڵەکەیان لەبار ببەن پەنا دەبەنە بەر نۆرینگە نهێنیەکان بۆ لەباربردن بە ڕێگای نائاسایی، لە زۆربەی کاتەکاندا دەبێتە هۆی مردنی ژنەکە، یان پەنا دەبەنە بەر تێکەڵاوە کلاسیکیەکان کە دەبێتە هۆی خوێن بەربوون و تێکچوونی باری تەندروستیان، هەرچی تورکیایە مافی لەباربردنی بە ژنان داوە بە شێوەی یاسای لە ئەنجامی پاڵەپەستۆی پارێزگاران و لێدوانی سیاسەت مەداران.

لە کوێت گەر مەترسی لەسەر ژیانی ژنەکە دروست ببێت بێ گوێدانە حاڵەتەکانی دەستدرێژی ڕێگە بە ژنەکە دەدرێت سکەکەی لەبارببات

ژمارە فەرمیەکانی ئاشکرا کراون دەربارەی لەباربردن، ئەوە دەخەنە بەرچاو کە ژمارەی ئەو ژنانەی بە نهێنی لەباربردن ئەنجامدەدەن زیاترە و ئەو ڕێسایانە بە درۆ دەخاتەوە کە لەباربردن قەدەغە دەکەن و منداڵ بوون دەسەپێنن و سزای قورسیان بەسەرا دەسەپێت.

 

ت.پ