ژنان دەیانەوێت گۆڕانکاری فراوان لە یاسای سزادانی مەغریبدا بکرێت

ژنانی مەغریب دەیانەوێت یاسایەک بۆ پاراستنیان لە توندوتیژی دەربکرێت و یەکسانی بە یاسا دیاری بکرێت، چاوەڕێشن ڕەشنووسی یاسای تاوانەکان کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا، بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

حەنان حارت

 

مەغریب- مەغریب لە دوای دەرکردنی یاسای سزادان لە ساڵی ١٩٦٢ گۆڕانکاری زۆری بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام ئەمە تەنها بەشێکی ئەنجامدرا، بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر سروشتی سیاسەتی تاوانکاری هەبێت، ئەمڕۆ دەربڕدراوە کە ئەم یاسایە بە شێوەیەکی ڕیشەیی و هەمەلایەنە و بە قووڵی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێتەوە.

 

عائیشە لەخماس، چالاکوانی مافی مرۆڤ و پارێزەر جەختی لە پێویستی بەپەلەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی بۆ پشتیوانی لە چاکسازی لە یاساکان لە مەغریب کردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، گرنگترین بابەت کە پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە، یاسای سزادانی مەغریبە.

 

"پێویستە هەنگاو بندرێت"

عائیشە لەخماس لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی: ئەمڕۆ کۆمەڵگە پێویستی بە پەروەردەکردن هەیە بۆ پشتیوانیکردن لە دامەزراندنی یاساکانی مەغریب، بەتایبەتی یاسای تاوان، کە پێویستی بە دامەزراندنی زۆر هەیە، لە یاسای تاوانەکانی مەغریبدا هەڵاواردنێکی زۆر هەیە، بۆ دەستپێکردن، زمانێکی یاسایی نییە کە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئێستا، دەستووری مەغریب ساڵی ٢٠١١ یەکسانی لە نێوان ژن و پیاو دادەمەزرێنێت، ئەوەی لە یاسای تاوانەکاندا لە سەرەتای دامەزراندنیەوە ڕوویانداوە، وەک جیاکاری ناسێندراون، لە سەردەمێکدا دەرکراوە بۆ سەردەمی ئێستا ناگونجێت، لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و کولتوورییەوە جیاوازە.

 

"پێویستمان بە یاسایەک هەیە بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی"

لە کۆتایی قسەکانیدا عائیشە لەخماس ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای یەکسانی ڕواڵەتی، بەڵام یاسای تاوان هەڵاواردنێکی زۆری تێدایە و وتی: بۆ نموونە هێشتا خیانەت لە خێزاندا هەیە، هەروەها کاتی ئەوە هاتووە کە لەباربردنی منداڵ وەک تاوان سەیر نەکرێت چونکە ئەوەی بەهۆی ئەم بابەتەوە زۆرترین ئازار دەچێژێت ژنە، کۆمەڵگەی مەغریب پێویستی بە پەروەردەی ڕەگەزی هەیە، کۆمەڵگە کۆنترۆڵی تەواوی جەستەی ژن دەکات، بەڵام ژن ناتوانێت کۆنترۆڵی جەستەی خۆی بکات، یاسای توندوتیژی دژی ژنان بەستراوەتەوە بە یاسای تاوانەکانەوە بۆ ئەوەی بە تەواوی مافەکانی ژنان بەدەست بهێنین لە ئێستادا پێویستمان بە یاسایەک هەیە بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی.