"ڕیکلامەکان سووکایەتی بە ڕۆڵی ژنانی مەغریب دەکەن و پەراوێزیان دەخەن"

هەندێک لە ڕیکلامەکان سووکایەتیکردن بە ژنان لەخۆدەگرن یان لەناویاندا پەیامێکیان تێدایە کە ڕەنگە وێنەیەکی کۆنەپەرستانە بڵاو بکاتەوە کە داوای جیاکاری لە دژی ژنان دەکات.

حەنان حارت

 

مەغریب- ڕیکلامە میدیایییەکان لە مەغریب سوکایەتی بە ژنان دەکەن و ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا پەراوێز دەخەن، هەندێک لە ڕیکلامەکان پەرە بە وێنەی کۆنەپەرستانەی ژنان کە گەشەسەندنی کۆمەڵگا و بوونی بەهێزیان لە پۆستەکانی بڕیاردان لە بوارە جیاوازەکاندا لەبەرچاو ناگرن، دەدەن، بەپێی ئەنجامی دوایین توێژینەوەی دەسەڵاتی باڵای پەیوەندییە بینراو و بیستراوەکان لە مەغریب- HACA دەرکەوتووە کە "نوێنەرایەتی جیاکاری بەرامبەر بە ژنان لە نێوان ژمارەیەک لە پەیوەندییەکانی ڕیکلام لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەردەوامە".

 

هەروەها کلیشەی ڕەگەزی لە گوتارەکانی ڕیکلامدا بوونیان هەیە، ژنان پەیوەست بە ماڵ دەکەن و ڕۆڵی لاوەکیان پێدەدەن، بەشێکی دیکە لە ڕیکلامەکان پاڵنەری بارگرانی دەروونی ژنانن، لەو بارەیەوە سوعاد شەغال، ڕۆژنامەنووسی مەغریبی و ئەندامی فەرمانگەی جێبەجێکاری یەکێتی نیشتمانی چاپەمەنی مەغریب دەڵێت: سەرەڕای ئەو پێشهاتانەی کە ژنانی مەغریبی کەڵەکەیان کردووە، چ لەسەر ئاستی یاسایی، یاسادانان یان دامەزراوەیی، ئەو وێنەیەی کە لە ڕیکلامە میدیایی و تەلەفزیۆنییەکاندا پێشکەش دەکرێت هێشتا چەشنە کۆنەپەرستانەیەکن کە ڕوانگەیەکی کەمتەرخەمی بەرامبەر بە ژنان لە کۆمەڵگەی مەغریبدا بەرجەستە دەکات.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم وێنەیە زیاتر لە ئاستی ڕیکلامەکاندا دیارە، "هەمیشە ژنان لە ڕیکلامە تەلەفزیۆنییەکان وەک بەکاربەرێک نیشان دەدرێن، هەرچەندە ژنانی مەغریبی پێگەیەکی گرنگیان لەناو کۆمەڵگەدا بەدەستهێناوە و توانای بەخشین و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییان هەیە، بەڵام بەداخەوە بەشێک لە میدیای مەغریب هێشتا ناتوانێت لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەی کە ڕوودەدەن بەردەوام بێت، سەرەڕای ئەو پێگەیەی کە ژنانی مەغریب پێی گەیشتوون میدیاکان هەمیشە پیاوەکە وەک دەستپێشخەر و سەرکردەی خێزان دەخەنەڕوو، لە کاتێکدا ژنەکە تەنها بەکاربەر و ژێردەستەی ئەوە، بۆیە دەتوانرێت بڵێین کە ئەمە بەردەوامکردنی وێنەی کۆنەپەرستانە و نەریتییە سەبارەت بە ژنان و زیندانیکردنیان لە چێشتخانەدا".

 

ئەو ڕۆژنامەنووسە جەختیشی لەوە کردەوە کە بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی ژنان بەو چەشنە کۆنەپەرستانە زیانیان پێدەگەیەنێت و ململانێ و تواناکانیان کەمدەکاتەوە، بۆ ئەوەی کە بەکاربەرێک یان ئۆبژەیەکی سێکسین کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێن، نەک مرۆڤێک کە توانای شیکردنەوە و بەردەوامبوونی هەبێت لەگەڵ سیاسەت، یاسادانان و لە دامەزراوەکاندا، هەروەها داواشی کرد کارێکی ڕاستەقینە بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم چەشنە دیدگا کۆنەپەرستانەیە، "پێویستە دامەزراوە پەروەردەییەکان ڕۆڵیان هەبێت لە هۆشیارکردنەوە و هەستیارکردنی گەنجان بەرامبەر بە مەترسی چەقبەستووکردنی ژنانی مەغریب".