میرا ئەندرێڤا نازناوی ئیندیان وێڵزی بەدەستهێنا

میرا ئەندرێڤا یاریزانی ڕووسی نازناوی WTA Indian Wells Masters ی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە ئارینا سابالێنکای ژمارە یەکی جیهانی بیلاڕووسی بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پاڵەوانێتی ئیندیەن وێڵز ماستەرز کۆتا یاری خۆی کۆتایی پێهێنا و میرا ئەندرێڤا بووە گەنجترین براوەی پاڵەوانێتییەکە لە دوای مارتینا هینگیس یاریزانی سویسری و سێرینا ویلیامزی ئەمریکی کە لە ساڵانی ١٩٩٨ -١٩٩٩دا پاڵەوانێتی ئیندیان وێڵزیان بردەوە.

 

یاریزانە ڕووسییە تەمەن ١٧ ساڵەکە کە لە پلەی ١١ی جیهاندایە، بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە لە ئارینا سابالینکا،یاریزانی بیلاڕووسی کە پلەی یەکەمی جیهانە بردەوە.

 

میرا ئەندرێڤا کۆمەڵەی یەکەمی یارییەکەی بەرامبەر ئارینا سابالینکا بە ئەنجامی ٢-٦ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە دوو کۆمەڵەی دواتردا بە ئەنجامی ٦-٤ و ٦-٣سەرکەوتنی بەدەستهێنا، و دووەم نازناوی لەسەریەک لە هەزار پاڵەوانێتییەکەدا بەدەستهێنا.

 

میرا ئەندرێڤا کە لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە ئیگا سویاتیکی ژمارە دووی جیهانی بردەوە، بووە سێیەم یاریزانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ لە ماوەی ٤٠ ساڵدا نازناوی ژنان بەدەستبهێنێت، بەمەش بووە بچووکترین براوە دوای مارتینا هینگیس، یاریزانی سویسری و سێرینا ویلیامزی ئەمریکی کە لە ساڵانی ١٩٩٨-١٩٩٩ نازناوی ئیندیەن وێڵزی بەدەستهێنا.

 

میرا ئەندرێڤا گەنجترین پاڵەوانە لە مێژووی پاڵەوانێتی WTA Tour 1000، کە بەرزترین پلەی پاڵەوانێتییە لە دوای گراند سلامەوە، بەم سەرکەوتنە ڕیزبەندی بردنەوەکانی بۆ ١٢ یاریی درێژکردەوە، دوای نازناوی ئیندیەن وێڵز، بەرزبووەوە بۆ ژمارە ٦ لە ڕیزبەندی جیهانیدا.