یاریزانانی ژنی ئامەدسپۆر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

تیپی تۆپی پێی ژنانی ئامەدسپۆر بە ئەنجامی ١-٠ لە تیپی تۆپی پێی ژنانی فەنەرباخچەیان بردەوە.

ئامەد

 

تیپی تۆپی پێی ژنانی ئامەدسپۆر کە لە کۆمەڵەی Bی خولی نایابی ژنانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا یاری دەکات، لە هەفتەی هەشتەمی خولەکەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی فەنەرباخچە یاریی کرد. لە یارییەکەدا یانەی ئامەدسپۆر بە ئەنجامی ١-٠ لە یانەی فەنەرباخچەی بردەوە. زۆرێک لە لایەنگرانی ئامەدسپۆر لە یارییەکەدا کە لە دامەزراوەی شەهموس ئۆزەر لە ئامەد ئەنجامدرا، تیپەکەیان بە تەنیا جێنەهێشت.

 

لە یارییەکەدا، بە تاکە گۆڵێک کە بەکرادزێ تیۆنا لە خولەکی ٨٧دا تۆماریکرد، ئامەدسپۆر بە گۆڵێکی بێوەڵام بەرامبەر یانەی فەنەرباخچە سەرکەوتنی بەدەستهێنا و یارییەکە بە سەرکەوتنی یانەی ئامەدسپۆر کۆتایی هات. ئامەدسپۆڕ بە ٣ خاڵ یارییەکەی بردەوە و لە خولەکەدا بە کۆی گشتی ١٠ خاڵی بەرزکردەوە.

 

تیپی تۆپی پێی ژنانی ئامەد بەو سەرکەتنە گەیشتە پلەی چوارەمی خولەکە.