ژنانی غەززە لە دژی پیسبوونی ژینگە ڕۆژانە ڕووبەڕووی شەڕ دەبنەوە

لە نێوان شەڕی بەردەوامی غەززەدا، ژنان ڕووبەڕووی دوو ئاڵەنگاری دەبنەوە، ئەویش ململانێی مانەوە لە نێوان بۆردوومانی بەردەوام و شەڕی ڕۆژانە لە دژی پیسبوونی ژینگە کە مەترسی لەسەر تەندروستیان دروست دەکات و ئازارە جەستەی و دەروونییەکانیان زیاتر دەکات.

ڕەفیف ئەسلیم
غەززە- ژنانی کەرتی غەززە شانبەشانی ئەو شەڕە دەجەنگن کە نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە، شەڕی بۆنەکان کە دەچێتە سیستەمی هەناسەدانیان، پچڕانی ئیکۆسیستەم کە بەهۆی ئەو تەن موشەک و بۆمبی فسفۆڕ و چەکی کیمیای ژەهراوی ترەوە کە بەسەر شارەکەدا فڕێدرابوون، لەلایەن ژنە خۆڕاگرەکانی شارەکەوە بێ ئاگا نەبوو، بەڵکو چەند نەخۆشییەکی لێکەوتەوە کە ڕەنگە چارەسەرکردنیان قورس بێت.

 

جگە لەوانەی سەرەوە، سروشتی ژیان کە شەڕەکە سەپاندویەتی، لەوانە ئاگری ڕۆژانە و سوتانی پلاستیک و قوماش و سەرهەڵدانی ئەو ئامێرەی کە بە سووتێنەر ناسراوە، شوێنێک بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی گازۆیلی پیشەسازیی جێگراوە لە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی سووتەمەنی بە گشتی، هەموو ئەمانە کاریگەرییان لەسەر ژینگە هەبووە و شوێنپێی کاربۆنی زیادکردوە، هەروەها کاریگەریەکانی بە تایبەتی هەستی پێدەکرێت بە قورسی لەسەر ژنان و منداڵانی گەنج و نەخۆش و بەساڵاچووان.

 

"غەززە دەسوتێت، ژنانیش لە ئازارەکەدا هەناسە دەدەن"

ئامانی مەسری، وتی: شەڕی بۆنکردن لە کەرتی غەززە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ دەستیپێکردوە، کاتێک هێزەکانی ئیسرائیل بە بڕێکی زۆر لە بۆمبی فسفۆڕ دەستیانکردوە بە بۆردوومانکردنی شارەکە، بەدوایدا چەندین تەن بۆمب و مووشەک شارەکەیان گرتەوە و ئەوانەی قەیرانی هەناسەدانیان هەبوو زۆرترین زیانیان بەرکەوت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، کاتێک هەستیکردوە هێرشە ئاسمانییەکان توندتر دەبنەوە، بە خێرای دەمامکی لەسەر خۆی و هاوژینەکەی و منداڵەکانی بەست، ئەمەش یارمەتی منداڵەکانی دا بە سەلامەتی هەناسە بدەن کاتێک هێزەکانی ئیسرائیل بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک ماڵەکەیان بۆردوومان کرد و ئەوان لە ژوورەوە بوون ، تاریکی و تۆزی موشەکەکان هەموو شتێکی هەڵمژی، بەڵام دەمامکەکان منداڵەکانیان پاراست، ئەوان لەڕێگەی دەنگەوە پەیوەندییان لەگەڵ یەکتردا دەکرد تا بەرگری شارستانی دوای سێ کاتژمێر گەیشت و توانی دەریان بهێنێت.

 

ئامانی مەسری بیرەوەرییەکانی پێش شەڕەکە بیرهاتەوە و ڕوونیدەکاتەوە، لە غەززە هاوسەنگییەکی ژینگەی باش هەبوو، لە هەموو شوێنێک نەمام چێندرابوو، دەریا بە خۆڵ و هەوای تازەگەرییەکەیەوە، هەروەها ناوچە کشتوکاڵییە فراوانەکانی لە باکوور و باشوور، کاتێک ئێمەی ژنان بێزار دەبووین، منداڵەکانمان دەبرد بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکان و لە ژاوەژاوی شارەکە ڕزگارمان دەبوو، بەڵام ئەمڕۆ لە کوێیە؟ هێزەکانی ئیسرائیل ڕایانماڵین و بەتەواوی شوێنەواریان سڕیوەتەوە.

 

ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەو ئاگرانەی بە درێژای ڕۆژ دەسوتێن، لەگەڵ بۆنی ئاوەڕۆ، وا لە دانیشتوان دەکەن هەست بکەن کە لە حەوزێکی دوکەڵی ئیگزۆزدا دەژین، کە پێشتر جۆرێکی مێرووی نەناسراوی لێکەوتوەتەوە، هەروەها باس لەوە دەکات، کە منداڵە کچەکەی مێروویەکی پێوەی داوە کە پزیشکانی ناوەکەی نەیانتوانیوە چارەسەری گونجاوی بۆ دەستنیشان بکەن یان بنووسن، ئەمەش بووە هۆی تێکچوونی بارودۆخی و تا چەند ڕۆژێک تاکەی بەرزبووەوە.

 

بە وتەی ئامانی مەسری، ئەم منداڵە کچە بە تەنها قوربانی داڕمانی ئیکۆسیستەمەکە نەبووە، هاوڕێ نزیکەکەی لە شەوێکدا توشی کوێربوونی بەشی بووە، ئەو ژنە توشی شۆک بوو کاتێک ویستی منداڵەکەکەی بباتە گەرماو و نەیتوانی بە پێ بڕوات گەر دەست لە دیوارەکان نەدات، وەک ئەوەی کوێر بووبێت، پزیشکەکە ئەو حاڵەتەی وەک جۆرێک لە نەخۆشی دەستنیشانکردوە کە لە ئەنجامی هەڵمژینی گازی ژەهراوی لە کاتی بۆردوومانە توندەکەدا دروست بووە و زیاتر لە دە خولەکی خایاندوە.

 

"ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوون و مردنی هێواش"

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوەی بە ئامێری سوتاندن ناسراوە پاشماوەی هاوسەنگی ژینگەی لە کەرتی غەززە سوتاندوە کە شوێنی بەرهەمهێنانی دیزلی پیشەسازییە لەڕێگەی سوتاندنی پلاستیک و تایەی ئۆتۆمبێلەوە، کە ئەو شوێنە بە هەورێکی ڕەش دەناسێتەوە کە لە دووری ٤ کیلۆمەترەوە دەردەکەوێت بۆنی ژەهراوی بڵاو دەکاتەوە کە ڕێبواران ناتوانن هەناسە بدەن و ئەگەر بەر جلوبەرگ بکەوێت پەڵە بەجێ دەهێڵێت کە لاناچێت.

 

لە نێو ئەو نەخۆشیانەی کە ئامانی مەسری هەستی پێکردوە، لە ئەنجامی ئەم بۆنە ژەهراوییانە، ماندوێتی لە ڕادەبەدەرە، لە ڕابردودا ئەو و هاوڕێکانی و منداڵەکانیان مەودای دووریان پێ دەبری، بەڵام ئەمڕۆ هەمووان بەدەست کۆکە و ماندوێتی زۆر و سەختی هەناسەدانەوە دەناڵێنن، ئەمە جگە لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا و هەڵامەتی بەردەوام، ئەگەر دەرمانیشی بهێنێت، دۆخی ژینگە وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئەوەی دەرمانەکە چاکی دەکات، بۆنەکانی خراپی دەکاتەوە.

 

ئامانی مەسری پێشبینی دەکات لە ماوەی داهاتودا ژمارەی ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی شێرپەنجە و گورچیلە و نەخۆشیەکانی دیکە دەبنەوە زیاد بکات، بۆیە ژنان دەستیان کردوە بە خۆلادان لەو دۆخە کارەساتبارە بە کشتوکاڵ لە دەوروبەری ماڵ و چادرەکان بۆ باشترکردنی کوالێتی هەوا لە ڕێگەی ئەو درەختانەی کە ئۆکسجین دابین دەکەن، بەو هیوایەی گاز بگاتە کەرتی غەززە، بۆ ئەوەی ژنان بتوانن خۆیان لە داگیرساندنی ئاگر بپارێزن و بە زووترین کات سوتاندن بوەستێنن، هەروەها دانیشتوان لە کارەساتی نەخۆشییەکان ڕزگار دەکات.