تشرینی پەمەیی؛ هەڵمەتێکی هۆشیاری کە لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بەڕێوەدەچێت

هەڵمەتی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکردووە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی ژنان، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنای ئەو ئاڵەنگاریانەی هەن ئامانجی هەڵمەتەکە چاندنی کولتووری دۆزینەوەی پێشوەختە و بەهێزکردنی خۆپاراستنە.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ- هاوکات لەگەڵ مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، دەستەی تەندروستی بە هاوکاری مانگی سووری کورد و دەزگای ژنانی ئازاد لە سووریا، هەڵمەتێکی هۆشیاری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکرد، هەڵمەتەکە تیشکی خستە سەر دابەشکردنی تراکتی پەروەردەی بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە گرنگی زوو دەستنیشانکردن و خۆپاراستن.

 

هەڵمەتی هۆشیاری، کە لە لایەن دەستەی تەندروستی بە هاوکاری مانگی سووری کورد و ئەوقافی ژنانی ئازاد لە سووریا لە ١ی تشرینی یەکەم دەستیپێکردووە، ئامانجی هۆشیارکردنەوەی ژنانە لە گرنگی زوو دەستنیشانکردن و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ شێرپەنجەی مەمک، بۆ بەدیهێنانی ئەمەش سیمیناری پەروەردەی و پشکنینی پزیشکی بێبەرامبەر ڕێکدەخرێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەک و زیادکردنی ئەگەری چارەسەری پێشوەختە، دڵنیابوون لە تەندروستییەکی باشتر و ژیانێکی پارێزراوتر بۆ ژنان.

 

گوڵی جەعفەر، ئەندامی نوسینگەی ژنان لە دەستەی تەندروستی لە قامیشلۆ، باسی لە هەڵمەتی پێشوەختەی دۆزینەوەی شێرپەنجەی مەمک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و پێداچوونەوەی بە ئامانجەکانی هەڵمەتەکە و چالاکییەکانی هۆشیارکردنەوە کرد کە ژنانی کردە ئامانج.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەڵمەتەکە بەپێی پلانێک جێبەجێ دەکرێت کە کۆمەڵێک چالاکی هۆشیاری بەرفراوان لەخۆدەگرێت، چاپی ئەمساڵ سیمایەکی گشتگیرتری وەرگرتووە، بە بۆنەی هەمەچەشنی ڕۆژانە، لەوانە سیمینارێکی فراوانکراو کە لە ١٣ی تشرینی یەکەم لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو، دواتر لە ١٥ی هەمان مانگ چالاکییەکان لە دێریک و حەسەکە بەڕێوەچوو، هەروەها دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە سازدانی بۆنە تایبەتەکانییان، لەوانە سەردانی نەخۆشخانەی شێرپەنجەی مەمک و کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ نەخۆشەکان، وەک بەشێک لە هەوڵێکی یەکگرتوو بۆ هۆشیارکردنەوە و بەرەوپێشبردنی تەندروستی ژنان بەشداریان کرد.

 

لەکاتێکدا، ئامانجی هەڵمەتەکە بەرزکردنەوەی خۆپاراستنی تەندروستی و بەهێزکردنی ژنانە بۆ پاراستنی خۆیان لەڕێگەی هۆشیاری و دەستنیشانکردنی پێشوەختە، گوڵی جەعفەر جەختی لەوە کردەوە، کە هەڵمەتەکە بە تایبەتی گرنگە لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجە سەختەی کە زیاتر لە ١٤ ساڵە ناوچەکە تووشی بووە لە ئەنجامی شەڕەکەدا، کە کاریگەری قوڵی دەروونی و ئابووری لەسەر کۆمەڵگە بەجێهێشتووە و بەشداربووە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، لەوانەش شێرپەنجەی مەمک.

 

بۆ گەیاندنی زانیاری پزیشکی دروست بە ژنان و هاندانیان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی بەردەوام، هەڵمەتی ئەمساڵ بریتی بوو لە سیمیناری هۆشیاری لەناو کۆمەڵگە ناوخۆییەکان، بە بەشداری پزیشکانی پسپۆڕ لە شێرپەنجەی مەمک، بە وتەی گوڵی جەعفە، هەروەها گۆڕانی شێوازی ژیان و ژینگە بووەتە هۆی ئەوەی نەخۆشییەکە لە گروپە تەمەن گەنجەکاندا سەرهەڵبدات، لە نێویاندا ژنانی خوار تەمەنی چل ساڵ، ئەمەش داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانی خۆپارێزی دەکات.

 

ڕوونیکردەوە، کە ئامانجی سەرەکی بەهێزکردنی ژنانە بۆ ئەوەی هەنگاوی چالاکانە بنێن بۆ پاراستنی تەندروستی خۆیان و هۆشیاری تەندروستی بکەنە بەشێک لە کولتووری کۆمەڵگە لە بەرامبەر گەشەسەندنی ئاستەنگە تەندروستییەکان لە ناوچەکەدا، هەڵمەتەکە تەنها لە چالاکییەکانی پێشوودا سنووردار نییە، هەروەها دابەشکردنی نامیلکەی پەروەردەی لەخۆدەگرێت کە ڕێنمای و وێنەی وێناکاری لەسەر شێوازەکانی خۆپاراستن لەخۆدەگرێت، لەگەڵ زانیاری سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی پشکنینی بێبەرامبەر، وتیشی: پێشتر ژنانی هەرێم لە خزمەتگوزارییەکانی دەستنیشانکردنی پێشوەختە بێبەش بوون، کە تەنها لە دیمەشقی پایتەخت بەردەست بوو، بەڵام کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەند لەلایەن مانگی سووری کوردییەوە ئەم ڕاستیەی گۆڕیوە، بەو پێیەی ئێستا ژنان دەتوانن پشکنینی پێشوەختە بکەن بەبێ بەرامبەر.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، پێشنیاری کرد کە ژنان هەر شەش مانگ جارێک پشکنینی بەردەوامیان بۆ بکرێت، جەختی لەسەر گرنگی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی پشکنین لە مانگی هۆشیاریدا کردەوە، چونکە وەک دەرفەتێک بۆ بەرزکردنەوەی خۆپاراستن و سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەناو ئەو بارودۆخە سەختەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە.