ژنان لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە وەرزیەکانن

لە کۆمینەکان و بنکە تەندروستییەکانەوە تا دەگاتە ماڵ و ناوچە گوندنشینەکان، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشەنگایەتی هەوڵەکانی هۆشیاری تەندروستی دەکەن و سووڕی ترس و دەنگۆ دەشکێنن.

ئەسما محەمەد

 

قامیشلۆ- لە نێوان بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی نەخۆشییە وەرزییەکان و ترس و دەنگۆ، ژنان وەک توخمێکی سەرەکی لە گەیاندنی زانیاریی تەندروستیی دروست و بڵاوکردنەوەی کولتووری خۆپارێزی و پەروەردەکردنی دڵنیایی لەناو خێزان و کۆمەڵگەکاندا سەرهەڵدەدەن، ئەمەش لە ڕێگەی بەشداری چالاکانەیان لە هەڵمەت و دەستپێشخەرییەکانی هۆشیاری لە سەرانسەری شارەکان و ناوچە گوندنشینەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدەست دێت.

 

ژنان ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕن لە بونیادنانی هۆشیاری تەندروستی کۆمەڵگە، بە پشتبەستن بە بوونی کاریگەریان لەناو خێزانەکەدا، توانای پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ دانیشتووان، بەشداریکردنی بەرفراوانیان لە دامەزراوە تەندروستییەکان و دەستپێشخەرییە مەیدانییەکان، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژنان لە پێشەنگی هەوڵەکانی هۆشیاری تەندروستین، دانیشتن و وتار لە کۆمۆنەکان و ناوەندە تەندروستییەکان ڕێکدەخەن، هەردوو ناوچەی شار و گوندەکان دەکەنە ئامانج، ئامانجیان بەرەوپێشبردنی کولتووری خۆپاراستنە و هاندانی خەڵکە بۆ ئەوەی لە یەکەم نیشانەکانی نەخۆشییەکەدا سەردانی پزیشکی بکەن، بەتایبەتی لەکاتی نەخۆشییە وەرزییەکاندا.

 

مەیسا مەتەر، کارگێڕی نەخۆشخانەی "شعب" لە قامیشلۆ، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا ناتوانرێت لە کات و بوارێکی دیاریکراودا قەتیس بکرێت، بەڵکو بوونی ئەوان لە بوارە جیاوازەکاندا چالاک و بناغەییە، بە لەبەرچاوگرتنی بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆیان لە پاراستنی خێزان و تەندروستی کۆمەڵگەدا.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە ژنان یاریزانی سەرەکین لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە پرسە جیاوازەکان، بەتایبەتی پرسە تەندروستییەکان، چونکە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە گەیاندنی زانیاری دروست و پێشخستنی ڕەفتارە خۆپارێزییەکان، وتی: ئەم ڕۆڵە دوو هێندە گرنگە لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی تەندروستی ئێستا، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی نەخۆشییەکان، ژنان هێڵی یەکەمی بەرگری لە ناو ماڵدا پێکدەهێنن، بە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان و ئەندامانی خێزانەکانیان سەبارەت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی، چاودێریکردنی تەندروستییان، هاندانیان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییە پزیشکییەکان، هەروەها داوای چاودێری پزیشکی لە ناوەندە تەندروستییەکان هەر کە یەکەم نیشانەکانی دەرکەوت، ئەمەش بەشدارە لە سنووردارکردنی خراپتربوونی نەخۆشییەکان و کەمکردنەوەی مەترسییەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆڵی ئەو ژنانەی کە لە چوارچێوەی دەستە و دامەزراوە تەندروستییەکاندا کاردەکەن، تەنها بە کاری کارگێڕی یان پزیشکی لە نەخۆشخانەکان و بنکە تەندروستییەکاندا سنوردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ بەشداریکردنی کارا لە هەڵمەت و دەستپێشخەریی هۆشیاریدا کە جارجارە لە هەردوو شار و ناوچە گوندنشینەکاندا ڕێکدەخرێن، وتی: ئەم چالاکییانە بریتین لە سەردانی مەیدانی و وتار و خولی هۆشیاری، کە لەڕێگەیەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خێزانەکان ئەنجام دەدرێت، ڕوونکردنەوەی ڕێگاکانی خۆپاراستن و پاراستن لە نەخۆشییەکان بە شێوەیەکی سادە و دەستڕاگەیشتن پێیان.

 

کۆبوونەوەکانی تەندروستی مەیدانی

مەیسا مەتەر، دووپاتیکردەوە، کارمەندانی دەستەی تەندروستی کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنانیشیان تێدایە، ڕەوانەی ناوەندە تەندروستییە جیاوازەکان کراون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە و گەیشتن بە گەورەترین توێژی دانیشتووان، بە گرنگیدان بە گروپە سستەکان، بەتایبەتی منداڵان و بەتەمەنەکان، هەروەها دانیشتوانی ناوچە گوندنشینەکان کە پێویستیان بە پاڵپشتی تەندروستی و هۆشیاری زیاترە.

 

سەبارەت بە دانیشتنەکانی هۆشیاری تەندروستی، کارگێڕی نەخۆشخانەی "شعب" ڕوونیکردەوە، کارمەندانی تەندروستی بەتایبەتی ژنانی کارمەند چاودێری تەندروستی، بە دابەشکردنی خۆیان لە کۆمۆنەکان و گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون، جگە لە بنکە تەندروستییەکان، دانیشتنی هۆشیاری مەیدانی ئەنجام دەدەن، وتی: ئەم دانیشتنانە لەناو کۆمۆنەکاندا ڕێکدەخرێن، بەمەش پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دانیشتووان مسۆگەر دەکرێت.

 

دانیشتنەکانی هۆشیاری ڕوونکردەوە، کە شێوازەکانی خۆپاراستن و ڕێکارە تەندروستییە پێویستەکان لەم قۆناغەدا پەیڕەو دەکرێت، ڕێگا دروستەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشی، هەروەها گرنگی پابەندبوون بە ڕێنماییە پزیشکییەکان و کەمتەرخەم نەکردن لە سەردانکردنی ناوەندە تەندروستییەکان دەگرێتەوە.

 

ئەم هەوڵانە ئامانجیان گەیاندنی زانیارییە تەندروستییە دروستەکانە بە فراوانترین چین و توێژی کۆمەڵگە، بەرەوپێشبردنی کولتووری خۆپاراستن و کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان لەڕێگەی بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لەنێو دانیشتوواندا.،ئەمەش بەشدارە لە پاراستنی تەندروستی گشتی و کەمکردنەوەی مەترسییە تەندروستییەکان، بەتایبەتی لە هەلومەرجی ئێستادا.

 

گۆڕانی توندی کەشوهەوا

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنفلۆنزا نەخۆشییەکە لەم کاتەی ساڵدا بە شێوەیەکی سروشتی بڵاودەبێتەوە. وتی: لەم کاتەی ساڵدا بە نەخۆشییەکی وەرزی و سروشتی دادەنرێت، بەتایبەتی لە ناوچەکەماندا کە گۆڕانکارییەکی توندی کەشوهەوا لە نێوان گەرما و سەرمادا بەخۆیەوە دەبینێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە هێشتا جەستە ئامادە نەبێت لەگەڵ ئەم هەڵاوسانە کەشوهەوایانە بگونجێت، ئەمەش وادەکات نەخۆشییەکە بەخێرایی لەنێو خەڵکدا بڵاوبێتەوە بەهۆی ئەو گردبوونەوەیانەی تووشبوونیان بە ئاسانی دەگوازرێتەوە، ئەم سروشتە وەرزییەی نەخۆشییەکە وا دەکات پێویست بێت بۆ چڕکردنەوەی هۆشیاری و هەوڵەکانی خۆپاراستن، دڵنیابوون لە کەمکردنەوەی حاڵەتەکان و پاراستنی تەندروستی دانیشتووان، مەیسا مەتەر ڕوونیشیکردەوە، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە تەنها بە سروشتی وەرزیی ڤایرۆسەکە سنوردار نییە، بەڵکو بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی و پابەندنەبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی، وەی: گواستنەوەی خێرای ڤایرۆسی لەکاتێکدا ڕوودەدات کە ڕێکارەکانی خۆپارێزی دروست پەیڕەو نەکرێن، وەک نەبەستنی دەمامک یان پاککردنەوەی دەست یان کۆبوونەوەی گەورە لە شوێنە گشتییەکان، هەروەها مامەڵەی نادروست لەگەڵ پژمین و کۆکە، ئەمەش تەنها لە شوێنە گشتییەکاندا سنوردار نییە، بەڵکو ماڵیش دەگرێتەوە.

 

سەبارەت بە بڕیاری ڕاگرتنی ئامادەبوون لە خوێندنگە، ئاماژەی بەوەشکرد، دەستەی تەندروستی لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات بۆ کەمکردنەوەی فشار و ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، وتی: ئەم ڕێکارانەی خۆپارێزی لە گرنگترین ئامرازەکانی پاراستنی سسترین گروپەکانە، بەتایبەتی منداڵان و بەتەمەنەکان کە سیستەمی بەرگری لەشیان لاوازترە، لە ئەگەری دەرکەوتنی هەر نیشانەیەک پێویستە دەستبەجێ ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دابینکردنی چاودێری پێویست و دڵنیابوون لە پارێزراوی هەموو لایەک.

 

"مەترسیدار نییە"

مەیسا مەتەر جەختی لەوەشکردەوە، کە مەرج نییە بڵاوبوونەوەی خێرا بە واتای مەترسی نائاسایی بێت، ڕەنگە بەشێک لەو دەنگۆیانەی باس لە مردن یان حاڵەتە سەختەکان دەکەن ورد نەبن، ناوەندەکان و نەخۆشخانەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵدان، بارودۆخی گشتی جێگیرە، هەروەها ئەو هەڵمەتە هۆشیاری و دانیشتن و وتارانەی لە ناوەند و کۆمەڵگەکاندا جێبەجێ دەکرێن، بەشدارییەکی زۆریان هەیە بۆ هۆشیارکردنەوەی خێزانەکان، کەمکردنەوەی ترسەکانیان، بەرزکردنەوەی تێگەیشتنیان لە سروشتی نەخۆشییەکە و ڕێگا دروستەکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵیدا، ئەمەش بەشدارە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خێزانەکان و پێشخستنی کولتووری خۆپاراستن و دڵنیاکردنەوە لەناو کۆمەڵگادا، هەروەها هۆشیاری پایەیەکی بنەڕەتییە لە هەموو بوارەکاندا.