تا ئێستا ١٣١ کەس بەهۆی پەتای ئيبۆلاوە گیانیان لەدەستداوە

لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات ، ١٣١ کەس بەهۆی پەتای ئيبۆلاوە گیانیان لەدەستدا، و ٥١٣ نەخۆشی گوماناوی بە پەتاکە دەستنیشانکران. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) نیگەرانی خۆی سەبارەت بە خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئيبۆلا دەربڕی.

ناوەندی هەواڵ – وەزیری تەندروستی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات (KKD) ساموێل ڕۆجەر کامبا ڕایگەیاند کە تا ئێستا لە وڵاتەکەدا نزیکەی ١٣١ کەس بەهۆی پەتای ئيبۆلاوە گیانیان لەدەستداوە و ٥١٣ نەخۆشی گوماناوی بە پەتاکە دەستنیشانکراون. بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) تێدرۆس ئەدهانۆم غێبرێیسوس وتی: بەهۆی خێرایی بڵاوبوونەوەی ئيبۆلا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، زۆر نیگەرانین.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی پەتاکەوە باری نائاسایی تەندروستی نێودەوڵەتی ڕاگرتبوو. بەڕێوەبەری گشتی WHO تێدرۆس ئەدهانۆم غێبرێیسوس ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لە ئاست و خێرایی بڵاوبوونەوەی پەتاکە زۆر نیگەرانن.

تێدرۆس ڕایگەیاند کە کۆمیتەی باری لەناکاوی WHO بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارەکان سەبارەت بە ڕێوشوێنە کاتییەکان کۆبووەتەوە.

ڤایرۆسی ئيبۆلا کە پەتایەکی خێرا بڵاوبووەوەیە، لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا لە ئەفریقا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١٥ هەزار کەس.

ڕاگەیەندراوە کە ناوەندی پەتاکە ویلایەتی ئیتورییە لەسەر سنووری ئۆگاندا و سوودانی باشوور. وتراویشە کە بەهۆی کانگاکانی زێڕ لە ناوچەکەدا، جووڵە و هاتوچۆیەکی زۆری دانیشتووان لە ناوچەکەدا هەیە.

بەرپرسان ڕایانگەیاندووە کە نەخۆشی گوماناوی بە پەتاکە لە شاری بوتێمبۆ سەر بە ویلایەتی کیڤوی باکوور لە دەرەوەی ئیتوری، و لە گۆماش کە لەژێر کۆنترۆڵی M23 دایە، بینراوە.