ژنان کەی تیشکی مامۆگرافی بکەن؟

پزیشک ژیان خەلیل مەحمود ڕایگەیاند، مامۆگرافی جۆرێکە لە تیشک بۆ مەمک دەکرێت، پێویستە هەموو ژنێک تیشکی مامۆگرافی ئەنجام بدات.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشک ژیان خەلیل مەحمود، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک سەبارەت بە ئەنجامدانی تیشکی "مامۆگرافی" لە پێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبووک نووسراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، مامۆگرافی جۆرێکە لە تیشک بۆ مەمک دەکرێت، بە بەکارهێنانی وزەیەکی کەمی تیشکەکە بەر نەخۆش دەکەوێت.

 

بەکارهێنانی مامۆگرافی لە ژنان دا بەمجۆرەیە:-

١-مامۆگرافی یارمەتی پزیشکان دەدات بۆ دیاری کردنی هۆکاری نەخۆشی لە مەمکدا وەک کاتی هەبوونی، گرێ، کیس، گۆڕانی گۆی مەمک.

 

٢-بە مەبەستی زوو دەستنیشانکردنی هەر گرفتێک لەوانەی بە ڕوواڵەت هیچ نەخۆشییەکی مەمکیان نییە.

 

٣-بەدواداچونی شێرپەنجە دوای چارەسەر وەرگرتن.

 

٤-پشکنینی مەمکی دووەمی خانمان لەکاتێکدا مەمکێکیان تووش بووە.

 

کێ بۆی بکرێت؟

١-هەموو ژنێکی تەمەن سەرو ۳٥ ساڵ، ساڵی جارێک لەوخێزانانەی کە شێرپەنجەی بۆماوەییان هەیە.

٢-سەرو ٤۰ ساڵ کە شێرپەنجەی بۆماوەییان نیە  ساڵی جاریک یان دوو ساڵ جارێک.

٣-ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، سێ تا شەش مانگ‌ جارێک.