ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی نوێ دەدات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندە بەناوی ماربورگ لە سەرانسەری جیهاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوابەدوای ناسینەوەی ٢٧ نەخۆشی تووشبوو بەڤایرۆسی کوشندەی ماربورگ لەڕواندا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییەی لە سەرانسەری جیهان ڕاگەیاند.

 

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ماربورگ لەڕواندا بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٨ کەس لەم هەفتەیەدا، هاوکات دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ناسنامەی دوو تووشبووی نیشانەکانی ئەم ڤایرۆسەیان لە شاری هامبۆرگ ڕاگەیاند.

 

یەکێک لەو دوو نەخۆشە تووشبووە خوێندکارێکی پزیشکییە کە لەم دواییانەدا لە گەشتەکەیدا بۆ ڕواندا، چارەسەری ئەو نەخۆشانەی کرد کە تووشی ڤایرۆسی ماربورگ بوون، نەخۆشی دووەمیش هاوڕێکەی بوو کە لە بەشێک لەڕێگای گەڕانەوەی لەڕواندا بۆ هامبۆرگ لەگەڵیدا بوو.

 

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا پێشنیاریان کردووە، ئەو کەسانەی لە فڕۆکە یان شەمەندەفەرە کە ئەم خوێندکارە ئەڵمانییە لەگەڵیدا سەفەری کردووە، لەوانەیە تووشی ئەو نەخۆشییە بووبن و نەخۆشییەکە لە هەموو ئەوروپادا بڵاوبووەتەوە.

 

ڤایرۆسی ماربورگ لە بنەماڵەی ڤایرۆسی ئیبۆلا،یەکێکە لە کوشندەترین و چارەسەرنەکراوترین ماددە نەخۆشخوازەکانی جیهان، خوێنبەربوون لە چاو و دەرچەی تری جەستە لەگەڵ سکچوون یەکێکە لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە.

 

بە گوتەی شارەزایان، بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە زیاتر لەو ناوچانە ڕوودەدات کە مرۆڤ بە چوونە ناو کانەکانیان ئەو ئەشکەوتانەی کە ئاژەڵەکان تێیدا دەژین، بەرکەوتەی شەمشەمەکوێرەی میوەخۆر دەبێت، کە بە شێوەیەکی سروشتی هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

 

ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خوێنی تووشبوو یان لەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەڕێگەی پێستی تێکچوو یان پەردەی چڵکدارەوە لەگەڵ خوێن، دەردراوەکانیان شلەکانی تری جەستەی کەسانی تووشبوو و ڕووکار و کەرەستەی جێگا و جلوبەرگ پیسبوو، بەم شلانەی نێوان خەڵک بڵاودەبێتەوە و لە ١٠ نەخۆش کە تووشی ئەم ڤایرۆسە ٩ کەسیان گیان لەدەستدەدەن.