خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕێنمایی بۆ رێگری لە ئاوڵەی مەیمون بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی چەند ڕێگایەکی بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون بڵاوکردەوە، لەوانەش دووركەوتنەوە لە دەستلێدان لەهەر جل و بەرگ و سەرجەف یان هەر كەلوپەلێكی دیکە، كە بەركەوتووی مرۆڤێك یان ئاژەڵێكی تووشبوو بێت.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەبارەى چۆنیەتى خۆپاراستن لە توشبوون بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون چەند ڕێگایەکی خستەڕوو کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:
بەچى ڕێگایەک خۆمان لە توشبوون بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بپارێزین؟
یەکەم– شۆردنی دەستەكانت بەئاو و سابوون بەباشی، یان پاكردنەوەیان بە پاكەرەوەی كهولی دوای بەركەوتن لەگەڵ مرۆڤ یان ئاژەڵێكی تووشبوو.
دووەم– دووركەوتنەوە لە دەستلێدان لەهەر جل و بەرگ و سەرجەف یان هەر كەلوپەلێكی دیکە، كە بەركەوتووی مرۆڤێك یان ئاژەڵێكی تووشبوو بێت.
سێیەم– جیاكردنەوەی تووشبووان بەئاوڵەی مەیمون لەكەسانی ساغ و خۆپاراستن لە بەركەوتنی زۆر نزیك لەگەڵیان .
چوارەم– دووركەوتنەوە لە بەركەوتنی ئەو ئاژەڵانەی كە گومان دەكرێت هەڵگری ئەم ڤایرۆسە بن.