تابلۆی ئەمڕۆ: جەنگ و ئاشتی

جەنگ و ئاشتی تابلۆیەکی پۆڵەندی کیسجا تاپاچوک، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٩، نیگارکێشێکی هاوچەرخە کە یەکەم هەنگاوەکانی لە جیهانی هونەردا دەنێت، واقیع بە شێوازێکی جیاواز و ناوازە بەرجەستە دەکات لە ڕێگەی تابلۆ زەیتی زیندووەکانییەوە.

 

نیگارکێش کیسجا تاپاچوک لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە بابەتگەلێکی سەرنجڕاکێش و واقیعی پێشکەش کرد، لەوانە تابلۆکەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢ کێشاوی و بە ناوی "جەنگ و ئاشتی"، تیایدا کچێکی گەنجی وێنا کردووە لەبەردەم باکگراوندێکی خۆڵەمێشیدا وەستاوە، جلوبەرگی سەربازیی لەبەردایە و بە دەستی گوڵێکی سپی بوو گرتووە.

 

سیمای متمانە بەخۆبوونی کچەکە و نیگا بێدەنگەکەی بە دڵنیایی تەواوەوە پشتڕاستی دەکەنەوە کە بە ناچاری دوای شەڕ و ئەرکێکی درێژخایەن ئاشتی دێتە ئاراوە.