سەرەڕای سوودەکانی؛ تیشكی خۆر زیان بە پێست دەگەیەنێت

تیشکی سەروو بنەوشەیی بە ڕێژەیەکی زۆر لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی تا ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ زیانی لەسەر پێست دەبێت،  بۆ ئەوەش دەبێت لەو ماوەیەدا لە تیشکی خۆر دوور بکەونەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تیشکی خۆر سوودی تەندروستی بە مرۆڤ دەگەیەنێت، بەڵام ئەمەش دوو لایەنەیە، پزیشکان ئامۆژگاری ڕۆژانە چوونە بەر تیشکی خۆر دەکەن تا سوود لە "ڤیتامین دی" وەربگیرێت، لە لایەکی دیکەوە، داوای دوورکەوتنەوە لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی بەرکەوتنی زۆر و درێژخایەن بە تیشکی خۆر لەسەر تەندروستی پێست دەکەن، کە لەوانەیە ببێتە هۆی پیربوونی پێشوەختە.

 

کاریگەری تیشکی خۆری نەرێنی تەنها لەسەر دەرکەوتەکانی پێست نییە، بەڵکو دەچێتە ناو چینەکانی پێستەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی میلازما و ڕەنگی پێست، کە چارەسەرەکەی پێویستی بە پلانێکی دیاریکراو و درێژخایەن هەیە لە هەندێک حاڵەتدا، بەهۆی جیاوازییەوە لە بڵاوبوونەوەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر و قووڵاییەکەی.

 

شارەزایان پێیان وایە تیشکی خۆر یەکێکە لە هۆکارە باوەکان بۆ ڕەنگکردنی پێست، بەڵام هۆکاری تریش لە پشتەوەیە، لەوانە هەندێک نەخۆشی و دەرمان و تەنانەت چاودێریکردنی ڕۆژانەی پێست.

 

بۆیە بەرکەوتنی خۆر بۆ هەموو بەشەکانی لەش زۆر گرنگە، بەڵام زۆر بەرکەوتنی خۆر دەبێتە هۆی زۆرێک لە کێشەکانی پێست، چونکە تیشکی سەروو بنەوشەیی بە ڕێژەیەکی زۆر لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی تا ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ زیانی دەبێت و دەبێت لەو ماوەیەدا لە تیشکی خۆر دوور بکەونەوە.