تابلۆی "دوو ژن لە ڕیباتی ئەلخەنجی" میراس و ناسنامەی ژنان نیشان دەدات

لە بەرهەمێکی شێوەکاریدا کە لە نێوان دوو وێنەی دوو ژن، نەخشە ئەندازیارییەکان و کەوانە بیناسازییەکاندا کۆدەبێتەوە، سارە مهەنا عه‌بدلی ڕەنگەکان و وردەکارییە کەلەپوورییەکان بەکار دەهێنێت بۆ دروستکردنی دیمەنێکی بیندراو، کە بیرەوەریی حێجازی دەهێنێتەوە ئاراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕووبەرێکدا کە تێیدا ڕەنگە گەرمەکان لەگەڵ نەخشە ئەندازیارییە وردەکاندا لە پەنای یەکتردا جێگیر دەبن، کەوانە بیناسازییەکان لەگەڵ سیمای ژندا یەک دەگرن، سارە مهەنا عه‌بدەلی، هونەرمەندی شێوەکاریی سعودی پەنجەرەیەک بەڕووی جیهانێکی بیندراودا دەکاتەوە کە تێیدا ناسنامە لەگەڵ بیرەوەریدا، کەلەپوور لەگەڵ دەربڕینی هونەریی هاوچەرخدا لێک دەئاڵێن.

 

تابلۆی "دوو ژن لە ڕبات خەنجی"دا تەنها لە پێشکەشکردنی دوو وێنەی دوو ژندا کورت نابێتەوە، بەڵکو دیمەنێکی شێوەکاری دروستدەکات کە تێیدا ڕەگەزە مرۆیی و نەخشەیییەکان لەگەڵ یەکتردا بەیەک دەگەن، بەجۆرێک کە داوای تێڕامان لە پەیوەندیی هونەر بە کەلەپووری ڕۆشنبیری و پێگەی ژن لە بیرەوەریی کۆمەڵایەتیدا دەکات.

 

لە بەرهەمەکەدا دوو ژن دەردەکەون کە لە ناوەڕاستی دوو چوارچێوەی بیناسازیی تیژدا وەستاون، لە نێوانیاندا ڕووبەرێکی دەوڵەمەند بە پێکهاتە ئەندازیارییە ئاڵۆزکاوەکان جیاکراوەتەوە، لە کاتێکدا ڕەنگی سور لە پۆشاکی سەری یەکێک لە کەسایەتییەکاندا تۆخ دەبێتەوە، ڕەنگەکانی کەسایەتییەکەی تر بەرەو پلە تاریکەکان دەچن، تا لە نێوانیاندا بەرامبەرکێیەکی ڕەنگیی ڕوون دروست ببێت، کە ئامادەییی سپی، ڕەش، سەوز، پلەکانی قاوەیی و پرتەقاڵی هاوسەنگی دەکاتەوە، سەبارەت بە هێڵە نەخشینراوە درێژبووەکانی سەرەوەی تابلۆکە و خوارەوەی، یەکێتییەکی بینراو دەبەخشنە دیمەنەکە کە بەشە جیاوازەکانی لە ناو پێکهاتەیەکی یەکگرتوودا دەبەستێتەوە.

 

ئەزموونی سارە مهەنا عه‌بدەلی، هونەرمەندی سعودی نموونەیەکی هونەری پێشکەش دەکات کە ئیلهام لە کەلەپووری حیجازی وەردەگرێت، لە ناو زمانێکی بینراو و هاوچەرخدا دەیخوێنێتەوە، ئەو مامەڵە لەگەڵ کەلەپووردا ناکات وەک کۆمەڵێک نەخش و شێوەی جێگیر، بەڵکو وەک بیرەوەرییەکی ڕۆشنبیریی دەوڵەمەند کە دەکرێت بپشکنرێت و سەرلەنوێ دابڕێژرێتەوە بەجۆرێک لەگەڵ پرسیارەکانی ناسنامە، بوون و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و ئاوەدانییەکاندا پەیوەست بێت.

 

لە بەرهەمەکانیدا پشت بە توێژینەوە لە مێژوو و ڕۆشنبیریی مادیی حیجازی دەبەستێت، سود لە ڕەگەزەکانی بیناسازی، نەخشین و هونەرە نەریتییەکان وەردەگرێت بۆ پێشکەشکردنی تێڕوانینی هونەری کە لە بەڵگەنامەکردنی ڕاستەوخۆی ڕابردوو تێپەڕێت، بەمەش، نەخش لە ڕەگەزێکی جوانکارییەوە دەگۆڕێت بۆ زمانێک کە هەڵگری ئاماژەی ڕۆشنبیری و مێژووییە، دیالۆگێک لە نێوان بیرەوەریی ناوخۆیی و هونەری هاوچەرخدا دەکاتەوە.