فیلمی ئەمڕۆ: بۆمب

 

فیلمی "بۆمب" درامایەکی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاوبووەتەوە، لە دەوری چیرۆکی سێ ژن دەسوڕێتەوە کە لە کەناڵێکی هەواڵی کاردەکەن، لەلایەن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کەناڵەکەوە هەراسان و ڕەشبگیری دەکرێن. فیلمەکە لە نووسینی چارڵز واندۆلف و دەرهێنانی جەی ڕۆچ.

 

ڕۆڵی سەرەکی ڕۆڵی ئەکتەر چارلیز تێرۆن و ئەکتەر مارگۆت ڕۆبی و نیکۆڵ کیدمان دەیگێڕن، کە سێ ژنی پێشکەشکارن و  لە کەناڵی فۆکس نیوز بەرنامەی گرنگی سیاسی و کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکەن، بەڵام ئازایەتیەکەیان کێشەی زۆری بۆ دروست کردوون، بەتایبەتی لەلایەن سیاسەتمەدارە گەندەڵەکانی کۆمەڵگەی ئەمریکاوە.

 

بەدواداچوونیان بۆ بابەتەکانی تابو و پرسیاری شەرمەزارکەریان لە سیاسەتمەدارە گەندەڵەکان هۆکاری سەرەکی ئەو دوژمنایەتییە بوو کە بەرامبەریان دەکرا، بۆیە فەرمانی بە بەڕێوەبەری جێبەجێکارەکەیان درا کە لە بەرنامەکانی پێشکەشکردنی ئەوان بیانگوازێتەوە و ڕایانبسپێرێت بۆ پێشکەشکردنی بەرنامەی کەمتر ناسراو.

 

ئەو سێ ژنە بڕیاریانداوە مافەکانیان لە بەڕێوەبەری جێبەجێکار وەربگرنەوە، بە کۆکردنەوەی بۆچوونی ئەو ژنانەی کە لە کەناڵەکەدا کاردەکەن و بۆیان دەرکەوتووە کە لەلایەن ئەوەوە ئازاری سێکسییان کراوەتە سەر، بۆیە گفتوگۆی ئەو ژنانەیان تۆمار کرد و پێشکەشی پارێزەرەکەیان کرد بۆ پشتگیری لەو داوایەی کە لەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکارەکەیان تۆماریان کردبوو.

 

لە ٩٢ەمین خەڵاتی ئۆسکاردا فیلمەکە سێ پاڵێوراوی بەدەستهێنا، لەنێویاندا باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکیدا.