١ی تشرینی دووەم ڕۆژی کۆبانێ: هێمای بەرخۆدانی جیهانی

١ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی کۆبانێ، تەنیا بەبیرهێنانەوەیەک نییە؛ بانگەوازێکە خەڵکی جیهان و بە تایبەتی بۆ ژنان، تێکۆشانی کۆبانێ دەنگدانەوەی جیهانی هەموو بەرخۆدانێکی ناوخۆییە بۆ ئازادی.

ناوەندی هەواڵ

 

١ی تشرینی دووەم لە سەرانسەری جیهاندا بە "ڕۆژی جیهانی کۆبانێ" یاد دەکرێتەوە، ئەم ڕۆژە بووەتە هێمای ئەو بەرخۆدانە داستانییەی کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە کۆبانێ لە دژی هێرشەکانی داعش دەستیپێکرد، ئەو بەرخۆدانەش بە پێشەنگایەتی ژنان تەنیا پاراستنی شارێک نەبوو، بەڵکو دەربڕینێکی جیهانیی کەرامەتی مرۆڤ و ئازادی و یەکسانی بوو.

 

هیوای شارێک کە لە ژێر گەمارۆدایە

لە پاییزی ساڵی ٢٠١٤، داعش هێرشێکی گەورەی بۆ سەر شاری کۆبانێ لە باکووری سووریا دەستپێکرد. بەدرێژایی ئەو گەمارۆیە چەند مانگە، هەزاران هاوڵاتی مەدەنی ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، بەڵام بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە کە لە شارەکەدا مابوونەوە و بەتایبەتی یەپەژە "یەکینەکانی پاراستنی ژنان" بە پیشەنگایەتی ژنان، بەردەوام بوو.

 

ئەم پاراستنە کە لەسەر شەقامەکانی شار ئەنجامدرا، لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا بوو بە خاڵی وەرچەرخان لە مێژوودا. نەکەوتنی کۆبانێ نەک تەنیا بۆ خەڵکی ڕۆژئاوا، بەڵکو بۆ جیهانیش بوو بە هێمای بەرخۆدان لە دژی تاریکی.

 

بەرخۆدانی ژنان جیهانی هەژاند

بەچاوترین بەرخۆدان لە کۆبانێ ژن بوو. شەڕڤانانی ژن وەک ئارین میرکانان نیشانیان دا کە ژنان چارەنووسی خۆیان لە هەردوو بواری کۆمەڵایەتی و سەربازیدا دیاری دەکەن. ئەم بەرخۆدانە ئیلهامبەخش بوو بۆ سەرهەڵدانی هۆشیارییەکی نوێ بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی سیستەمی پیاوسالاری.

 

ئەمڕۆ ڕێکخراوەکانی ژنان لە سەرانسەری جیهان ١ی تشرینی دووەم بە "ڕۆژی بەرخۆدانی ژنان" بەبیردەهێننەوە، لە ئەمریکای لاتینەوە تا ئەوروپا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تا ئەفریقا، زۆرێک لە تەڤگەرەکانی ژنان خەباتی ژنان لە کۆبانێ بە "تۆوی ژیانێکی ئازاد" ناودەبەن. لە سەرانسەری جیهان، گروپەکان بە نوێنەرایەتی زیاتر لە ٦٠ وڵات و زیاتر لە ١٠٠ ناسنامەی نەتەوەیی ڕژانە سەر شەقامەکان، ڕێپێوانی هاودەنگی و پانێڵ و پێشانگا و هەڵمەتەکانیان لەسەر دیجیتاڵ میدیا ڕێکخست.

 

هاودەنگی لە سەرانسەری جیهان

لە کاتی گەمارۆدانی کۆبانێدا، ملیۆنان کەس لە زۆرێک لە شارەکانی جیهان چالاکی هاودەنگییان ئەنجامدا، ١ی تشرینی دووەم لە ساڵی ٢٠١٤ وەک “ڕۆژی جیهانی کۆبانێ” ناسێندرا، هەروەها زۆرێک لە ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ وەک نوام چۆمسکی، ئارونداتی ڕۆی، سلاڤۆج ژیژەک، کەن لۆچ و ئەنجێلا دەیڤس پشتگیریان لەم بانگەوازە کرد.

 

هەموو ساڵێک لە ١ی تشرینی دووەم، لە زۆرێک لە شارەکان لە بەرلینەوە تا بوینس ئایرێس، لە ئامەدەوە تا لەندەن، گردبوونەوە و پانێڵ و ڕێپێوانی بەبیرهێنانەوە بەڕێوەدەبەن، کۆبانێ لە ساڵی ٢٠٢٥دا سەرەڕای پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە، هێشتا لەگەڵ شوێنەوارە وێرانکەرەکانی گەمارۆ و کۆچبەریدا تێدەکۆشێت.

 

میراسی کۆبانێ: دیموکراسی، ئازادی ژن، ژیانی هاوبەش

ئەو مۆدێلە کۆمەڵایەتییەی لە کۆبانێ دامەزرا، تەنیا دەربڕینی سەرکەوتنێکی سەربازی نییە، بەڵکو دەربڕینی کۆمەڵگایەکی دیموکراسیشە، نوێنەرایەتی یەکسانی ژنان، دامەزراندنی کۆمۆن و ئەنجومەنی ناوخۆیی، هاودەنگی نێوان گەلان و تێگەیشتن لە کۆمەڵگەیەکی ئیکۆلۆژی، بناغەی سیاسی ئەم خەباتەی پێکهێنا.

 

ئەمڕۆ ژیان لە کۆبانێ بە خوێندنگەی نوێ و هەرەوەزی ژنان و ئەنجومەنە ناوخۆییەکان ئاوەدان دەکرێتەوە. بەڵام ناسەقامگیری لە ناوچەکە و هەڕەشەکانی هێرش و گەمارۆی ئابووری ئەم هەوڵانە قورس دەکات. سەرەڕای ئەمەش هێشتا شارەکە وەک "پایتەختی بەرخۆدان و هیوا" بەبیردەهێنرێتەوە.

 

ڕۆژێک بەرخۆدان پێکەوە

١ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی کۆبانێ، تەنیا بەبیرهێنانەوەیەک نییە؛ بانگەوازێکە بۆ گەلانی جیهان و بە تایبەتی بۆ ژنان. خەباتی کۆبانێ دەنگدانەوەی گشتگیری هەموو بەرخۆدانێکی ناوخۆییە بۆ ئازادی.

 

تەڤگەرەکانی ژنان، ڕێکخراوە کرێکارییەکان و دەستپێشخەرییەکانی ئاشتیخوازی داوای گۆڕینی ئەم ڕۆحە کە کۆبانێی دروستی کردووە بۆ "هێڵێکی هاوبەشی خەبات" دەکەن. ئەم هاودەنگییە کە ساڵانە نوێ دەبێتەوە، وەک ئەڵقەیەک لە زنجیرەیەکی جیهانیدا دادەنرێت کە بۆ دۆزی "ژنانی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دروستکراوە.