فیلمی"کاتژمێر"  

 

"کاتژمێر" فیلمێکی درامای کۆمەڵایەتییە لە نووسین و دەرهێنانی ئەلێکسیس جاکنۆ، لە ساڵی ٢٠٢٣ بەرهەم هێنراوە و ئەکتەری ناوداری ئەمریکی دیانا ئەگرۆنمێلۆرا ڕۆڵی ئیلا ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، کە ژنێکە وەک دیزاینەری ناوەوە کاردەکات و خاوەنی خانوویەکی جوان و بێدەنگە.

 

ئیلا، لە ٤٨ ساڵەیدا، فشارێکی زۆر لەلایەن باوکی و  باشترین هاوڕێکانی وەردەگرێت بۆ ئەوەی بیر لە منداڵبوون و ژیانی ئەزموونی دایکایەتی بکاتەوە، هەرچەندە ئیلا نەیدەویست منداڵی ببێت، بەڵام وەڵامی فشارەکانی دەوروبەری دایەوە، هەروەها چەندین دانیشتنی کلینیکی و دەروونی ئەنجامدا بۆ ئەوەی هەوڵی ئەوە بدات بیرۆکەی منداڵبوون قبوڵ بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

 

بیرۆکەی سەرەکی فیلمەکە هەوڵێکە بۆ دروستکردنی بیرێکی نوێ کە وا لە کۆمەڵگە بکات واز لە فشارخستنە سەر ژنان بهێنێت بۆ ئەوەی منداڵیان هەبێت، هەروەها مافی هەڵبژاردنیان پێدەبەخشێت، چونکە لە کۆتاییدا جەستەی ئەوانە و ئازادی بڕیاردانیان هەیە و کۆمەڵگە دەبێت واز لە سەیرکردنی ژن بهێنێت وەک کەسێک کە کەموکورتی هەیە و ئەو نەریتانە نەهێڵێت، کە لە مێشکی نەوەکاندایە و ژنان بە زەلیل و کەم سەیر دەکەن.