تابلۆی "ژنێکی ئیتاڵی ئاو لە بیر هەڵدەکێشێت"

ویلیام ئەدۆڵف بۆگێرو، نیگارکێشێکی ئەکادیمیی ڕیالیستی فەرەنسییە، لە ساڵی ١٨٢٥ لەدایک بووە، بە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی مێژووی هونەر دادەنرێت، لە ساڵی ١٩٠٥ کۆچی دوایی کردووە.

 

بەهرەکەی هەر لە منداڵییەوە دەرکەوت، ئەمەش هاندەرێک کە باوکی ناوی لە قوتابخانەی وێنەکێشان و نیگارکێشی ناوخۆیی تۆمار بکات، دواتر پەیوەندی بە قوتابخانەی هونەرە جوانەکانەوە کرد لە پاریس بۆ ئەوەی دواتر ببێتە مامۆستا لەوێ.

 

شێوازی وێنەکێشانەکەی تێکەڵەیەک بوو لە نێوان کلاسیزمی مۆدێرن و ڕۆمانسیزمدا، لەگەڵ وردەکارییە تایبەتەکانی کە لە هونەرمەندانی دیکەی سەدەی نۆزدەهەم جیای دەکردەوە، بەرهەمەکانی باسیان لە بابەتەکانی ئەفسانە، نوێنەرایەتی، مێژوویی و هەندێکجاریش ئایینی دەکرد، بە پۆرترێت و لە دیمەنەکاندا ژیانی ڕۆژانەی گوندنشینانی وڵاتە جیاوازەکانی بەرجەستە کردووە.

 

لە تابلۆی "ژنێکی ئیتاڵی ئاو لە بیر هەڵدەکێشێت" لە ساڵی ١٩٠٠دا کێشاوە، ژنێکی گەنجی جوانی بە سیما سپییەوە نیشانداوە و تەنوورەیەکی قاوەیی و کراسێکی سپی لەبەردایە و لەسەر سەری لەچکی سپی هەیە.

 

ژنە گەنجەکە وا نیشان دەدرێت پشتی بە مەنجەڵێکی مس بەستووە، کە لەسەر لێواری بیرەکە دانراوە و ناچار بووە بیباتەوە ماڵەوە، ئەمەش کارێکی ڕۆژانەیە بۆ کچانی گوندنشین لە ئیتاڵیا، لە چوارچێوەی وێنەکەدا پردێکی کۆن هەیە و لە دوورەوە بەردی زەبەلاح دەردەکەون و یەکێک لە کچەکان بە تەنیشتیانەوە دەڕوات.