تابلۆی "چەترەکە"

نیگارکێشی فەرەنسی پیێر ئۆگست ڕینۆیر ١٨٤١-١٩١٩ لە تابلۆکەیدا یەکێک لە شەقامە قەرەباڵغەکانی پاریس و خەڵکی چەتری بارانیان بەدەستەوە بەرجەستە کردووە، پیێر حەزی لە کێشانی سیما و دیمەنی مرۆڤ بووە لە ژیانی گشتیدا، ژیانی خۆی بە نیگارکێشان لەسەر پۆرسەلینی چینی دەستپێکردووە پێش ئەوەی خوێندنی هونەر بکات.

 

زۆربەی تابلۆکانی بە هۆی بەهێزی ئەو ڕەنگانەی کە بەکاری دەهێنا، سەرنجڕاکێش بوون، ئەمە جگە لەو کۆنتراستەی کە لە نێوان ڕووناکی و سێبەردا دروستیدەکرد و ئەمەش تایبەتمەندی قوتابخانەی ئیمپڕێشنیستی بوو کە نیگارکێشەکە تێیدا سەرکەوتوو بوو.

 

ئەو نیگارکێشە لە تابلۆی "چەتر"دا کە لە ساڵی ١٨٨٠ کێشراوە، یەکێک لە شەقامە قەرەباڵغەکانی پاریس و خەڵک وێنا دەکات چەتری بارانیان بەدەستەوەیە، دایکێک دەردەکەوێت و سەیری کچەکانی دەکات، هەریەکەیان جلێکی کۆنی مۆدێرنیان لەبەردایە، توخمێکی ژنانەش هەیە لە جوڵەی ژنان دابەزاندن یان بەرزکردنەوەی چەتر وەک نیشانە لەسەر دەستپێکردن یان وەستانی باران.

 

هەروەها لە تابلۆکەدا کچێکی پێست سپی بە قژی سوورەوە، جلی ڕەشی لەبەردایە، سەبەتەیەکی بەتاڵی بەدەستەوەیە، وەک ئەوەی سەیری بینەرەکەی بکات.

 

تابلۆکە لە گەلەری هۆگ لەین لە لەندەن پارێزراوە.