تابلۆی"لە ژێر باران"

بە شێوازێکی واقیعی و ورد، نیگارکێش ستیڤ هانکس لە تابلۆکەیدا ئەم خەم و پەژارەی ژنێکی بەرجەستە کردووە سەبارەت بە ماڵئاواییکردن لە کەسێکی ئازیزی لە وێستگەیەکی شەمەندەفەردا.

هونەرمەندی ڕیالیستی ئەمریکی ستیڤ هانکس ١٩٤٩-٢٠١٥بە یەکێک لە باشترین هونەرمەندەکانی هونەری مۆدێرن ناسرابوو بەهۆی شارەزایی لە نیگارکێشانی ڕەنگی ئاودا، بە گرنگیدان بە وردەکاری و ڕەنگەکان جیا دەکرایەوە، ئەمەش وایکردووە تابلۆکانی زۆر لە واقیعەوە نزیک بن.

 

لە تەمەنی شانزە ساڵییەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، دوای ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی لە باشووری کالیفۆرنیاوە ڕوویان لە ئەلبوکێرکی کالیفۆرنیا کردووە، لەوێ لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان خوێندوویەتی و بە بڕوانامەی بەرز دەرچووە.

 

لە کارە هونەریەکانیدا ڕەنگی زەیت و ئاوی ڕەنگ و قەڵەم بەکارهێناوە، تیشکی خستۆتە سەر ڕێژەیی ڕووناکی و سێبەر و وردەکارییە وردەکانی دیکە، پەیڕەوی لە میتۆدی "ریالیزمی سۆزداری" کردووە.

 

هێشتا خواست لەسەر تابلۆکانی لە زیادبووندایە و بەرهەمەکانی لە نێوان وێنەکێشانی منداڵ و بەرهەمەکانی دیکەی ژنان لە ساتەکانی تەنیایی و تێڕاماندا جیاواز بوون و ڕووناکی و سێبەر توخمە جەوهەریەکانی کارەکانی بوون.

 

لە نێو تابلۆ جوان و جیاوازەکانیدا تابلۆیەک هەیە بە ناوی "لەژێر باران"دا، کە لە ساڵی ٢٠١٣دا کێشاوە، تێیدا ژنێکی باڵای جوانی وێنا کردووە کە لە شەقامێکدا بەدرێژایی هێڵی شەمەندەفەر لە ژێر باراندا دەڕوات، وەک بەشێک لە شەمەندەفەرەکە و هەندێکیش ماڵەکان لە پشتیەوە دەردەکەون.

 

ژنەکە چەترێکی ڕەشی بەدەستەوەیە و جلی ڕەشیشی لەبەردایە، ڕەنگە هونەرمەندەکە هەوڵی ئەوە بدات خەم و پەژارەی ئەو ژنە بگەیەنێت کە ماڵئاوایی لە کەسێکی ئازیزی دڵی کردووە و گەڕاوەتەوە بۆ ڕاکێشانی نائومێدی و خەم و پەژارەی، نیگارکێشەکە ئەمەی دەربڕی لە ڕێگەی ئەو ڕەنگە تاریکانەی کە لە تابلۆ بێدەنگە تاریکەکەیدا بەکاری هێنابوو.