"رێککەوتنی یەکسانی سەلما-سەوا" گەرەنتی بەشداریکردنی دادپەروەرانەی ژنان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی لوبنان دەکات

"رێککەوتنی یەکسانی سەلما-سەوا" کە لەم دواییانەدا دەستیپێکرد، ئامانجی بەرزکردنەوەی بەشداری ژنانە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و سەرۆک شارەوانیەکان و دەستەبەرکردنی بەشداریکردنی دادپەروەرانەی ژنان لە پۆستەکانی بڕیاردان لەسەر ئاستی ناوخۆیی.

سوزان بوسعیدی

بەیروت
- دامەزراوەی فیفتی فیفتی "رێککەوتننامەی یەکسانی سەلما-سەوا"ی دەستپێکرد بە ئامانجی پێشخستنی یەکسانی ڕەگەزی و بەشداریکردنی دادپەروەرانە و کاریگەرانەی ژنان لە ژیانی گشتیدا، بەتایبەتی لە ئەنجومەنی شارەوانییەکان، بە تەرخانکردنی لانیکەم لە٣٠%ی کورسییەکان بۆ ژنان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە
"رێککەوتنی یەکسانی سەلما-سەوا" لەسەر بنەمای پابەندبوونە بە تەرخانکردنی لانیکەم لە ٣٠%ی کورسی بۆ ژنان لە ئەنجومەنی شارەوانییەکان، جگە لە هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی یەکسانی ڕەگەزی لە پۆستەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی و جێگری سەرۆکی شارەوانیدا.

لە پێشەکیی ڕێککەوتنەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، هەرچەندە ژنان خاوەنی لێهاتوویی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتین و دەستپێشخەری پێشکەوتن و گەشەپێدانی کۆمەڵگە دەکەن، بەڵام بەهۆکاری کۆمەڵایەتی یان هەلومەرجی یاسایی نادادپەروەرانە لە پۆستەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیدا بە پەراوێز دەمێننەوە.

بەو پێیەی یاسای پێشنیارکراوی پشکەکان لە پەرلەمان وەستاوە، دوای ساڵێک و سێ مانگ لە پێشکەشکردنی پڕۆژەیاساکە لەلایەن ١٠ پەرلەمانتارەوە، بەهۆی مەحاڵبوونی تێپەڕاندنی پێش هەڵبژاردنی شارەوانی و سەرۆک شارەوانی، ئەم ڕێککەوتنە دەستیپێکرد.


بەپێی ئەم ڕێککەوتنە کەسایەتییە پەرلەمانی و یپارتەەکان، بنەماڵەکان، کەسایەتییە پێشەنگەکان، چالاکوانان بەڵێن دەدەن کە یەکسانی ڕەگەزی لە پۆستەکانی سەرۆک و جێگری سەرۆک کۆماردا بەدیبهێنن، هەروەها واژۆکاران بەڵێنی پابەندبوونێکی سیاسی و یاسایی دەدەن بۆ هاندانی زۆرترین ژمارەی بڕیاردەران بۆ واژۆکردن وەک چوارچێوەیەکی سیاسی گشتگیر بۆ گەیشتن بە کۆتایی ڕەگەزی، ڕێککەوتنەکە تیشک دەخاتەسەر گرنگی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی گشتگیردا کە لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە دەستیپێکردووە بۆ تیشک خستنەسەر گرنگی بەهێزکردنی ژنان لە ژیانی گشتیدا، ئەم ڕێککەوتنە نوێنەرایەتی پابەندبوونێکی ئەخلاقی دەکات لەلایەن واژۆکارانەوە بۆ پشتیوانیکردن لە یەکسانی ڕەگەزی و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە بڕیاردانی سیاسیدا.

ئالەنگاری بەردەم بەشداربووان
جویل ئەبو فەرحات، سەرۆک و دامەزرێنەری کۆمەڵەی فیفتی فیفتی، ئامانجەکانی دامەزراندنی ڕێککەوتنەکەی ڕوونکردەوە: بە ئامانجی پێدانی پێگەیەکی باڵاتر بۆ ژنان لە بەشداریکردنی ئەنجومەنی شارەوانیدا، ئێمە 'رێککەوتننامەی سەلمە'مان کارا کرد، کە تێیدا واژۆکاران پابەند دەبن بە هێنانی لانیکەم لە٣٠%ی ژنان بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەکان، ئەمە ڕێککەوتنێکی ئەخلاقییە و جێگرەوەیەکە بۆ یاسای پشکەکان، لە هەوڵێکدا بۆ زیادکردنی ژمارەی ژنان لە شارەوانییەکان."

ئاماژەی بەوەشکرد، "رێککەوتنەکە لەلایەن پێنج لەکۆی حەوت لایەنە سیاسییەکەدا واژۆکراوە، لایەنی شەشەم ئیمزایان نەکردووە، بەڵام لیستەکانی لە٣٠ %ی ژنانی تێدابووە، جگە لەوەش زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس ڕێککەوتنەکەیان واژۆکردووە، بەو هیوایەی ژمارەیەکی زیاتری ژنان لە شارەوانییەکان ببینن".

جویل ئەبو فەرحات داوای کرد هەموو ژنان بخرێنە لیستی هەڵبژاردنەکانەوە، "شارەوانییەکانی بێ ژن وەک باڵندەیەک وان کە یەک باڵیان هەیە؛ ناتوانن بفڕن، کاری شارەوانی تەندروست و سوودبەخش نابێت، مەگەر ژن و پیاو پێکەوە بەشدار نەبن."

یەکسانی بنەمایەکی بنەڕەتییە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک
رودینە حاتوم سەیفەدین، چالاکوانی سیاسی و ژینگەپارێزی و ئەندامی یەکێتی ژنانی پێشکەوتنخواز، ئاماژەی بە هۆکارەکانی گەیشتنی گەنجان بۆ کۆچکردنی لە خاکەکانی خۆیان کرد: شارۆچکەی راشیا وادی لە ڕۆژئاوای بقاع، بە میراسی ڕۆشنبیری و شارستانی، و لێهاتوویی کچان و کوڕانی جیادەکرێتەوە، بەهۆی نەبوونی هەلی کار و هۆشیاری دروست، گەنجان ڕوو لە کۆچکردن دەکەن لە وڵاتەکانیانەوە".

 ڕوونیشیکردەوە، کاندیدبوونم بۆ ئەندامێتی لە ئەنجومەنی شارەوانی راشیا وادی، لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و هۆشیاریم لە پێداویستییەکانی شارۆچکەکە و باوەڕبوونم بە بنەماکانی یەکسانی و جیاکاری نەکردن و دیموکراتی سەرچاوەی گرتووە، ڕێککەوتنی سەلمم واژۆکرد، چونکە لە هەموو گوندێک سەلمەیەک هەیە، کەسێک بڕوای بە توانا و لێهاتوویی خۆی هەیە بۆ گەیشتن و بیستنی دەنگی، بۆ ناوەندی بڕیار”، قسەی بۆ هاوڵاتیان کرد و وتی: دەنگی ئەمڕۆتان بەرپرسیارێتییە و ئەو گۆڕانکارییەی هەموومان چاوەڕێی دەکەین لەسەر شانی ئێوەیە.

هەڵبژاردنی پێشووی شارەوانی
ئەنجوومەنی شارەوانییەکان ماوەی شەش ساڵ دەخایەنێت، بە بەراورد بە خولی چوار ساڵەی پەرلەمان، لوبنان تا ئێستا شەش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی ئەنجامداوە، لە ساڵانی ١٩٥٢، ١٩٦٣، ١٩٩٨، ٢٠٠٤، ٢٠١٠ و ٢٠١٦.

لە ساڵی ٢٠١٦دا ژمارەی کاندیدەکان گەیشتە ٢١ هەزار و ٩٣٢ کەس، لەو ژمارەیە ١٢ هەزار و ١٣٢ کەس وەک ئەندام و ٣٠١٨ کەس وەک سەرۆکی شارەوانی لە ١٠٥٩ شارەوانی (لە ئێستادا ١٠٦٥ کەس) هەڵبژێردران، ٣٨١ ژن خۆیان کاندید کرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. هەرچەندە ٥٠.٨%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی لوبنان ژن بوون، وەک لە لیستی هەڵبژاردنەکاندا ئاماژەی پێکراوە، لە کۆی ١٠٤٥ کاندیدی ژن لە ئەنجومەنی شارەوانییەکان تەنها ٦٦١ کەسیان ژن بوون، ئەمە جەخت لەسەر پێویستی پشتگیریکردنی ژنان لە ئەنجومەنی شارەوانییەکان دەکاتەوە، بەتایبەتی لەلایەن ژنانەوە.

بەپێی ئەوەی لەسەر خاکدا شایەتحاڵی بووین، زۆرێک لە کاندیدە ژنەکان ڕووبەڕووی چەندین بەربەست دەبنەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئایینی و خێزانی و پارتەوە، وایکردووە زۆرێک لەژێر ئەم فشارانەدا کاندیدبوونیان بکشێننەوە.

شارەوانییەکان بەدەست کەمیی دارایی زۆرەوە دەناڵێنن، زۆرێکیان گلەیی لە کورتهێنان دەکەن، بەتایبەتی دوای داڕمانی ئابووری ساڵی ٢٠١٩ کە کاریگەری لەسەر ڕۆڵی گەشەپێدانیان هەبووە، زۆرێک لە ژنە کاندیدەکان و ڕێکخراوەکانی پشتیوانی ژنان هیوادارن کە ژنان لە ڕێگەی ڕوانگە هەمەلایەنەکانیانەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو پڕۆژانەی کە بەشدارن لە گەشەپێدانی ناوخۆییدا، بەشداری بکەن لە گەشەپێدانی ناوچەکانیان.