وتەبێژی دیپلۆماسی تاژێ: پێویستە ستاتۆی شەنگال بناسرێت

سوهام شەنگالی، وتەبێژی دیپلۆماسی تاژێ باسی لە کۆنفرانسی ژنانی ئێزدی کرد کە لە پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەچوو و ڕایگەیاند، کۆنفرانسەکە داوای دادگاییکردنی بەرپرسیارانی کردووەو پێویستە ستاتۆی شەنگال بناسرێت.

جیلان ڕۆژ

 

شەنگال-لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کۆنفرانسێک بە ناونیشانی "بونیادنانەوەی کۆمەڵگەی ئێزیدی لەژێر هەڕەشەی جینۆساید" بۆ یەکەم جار لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی  لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕێکخرا و سەنتەری یەکێتی ئێزیدییەکان پشتیوانی لە کۆنفرانسەکە کرد.

 

کۆنفرانسەکە باس لەو فەرمانانە دەکات کە دژ بە ئێزیدییەکان ئەنجام دراون، بەتایبەتی فەرمانی ٧٤ کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە کرا، هەروەها باس لە دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری، ستاتۆی شەنگال، گەڕانەوە و هێرشەکان کرا.

 

کۆنفڕانسەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای تاوانی جەنگی نێودەوڵەتی لاهای کرد بە فەرمی تراژیدیای کۆمەڵگەی ئێزیدی بە جینۆساید بناسێنن و هەنگاوی دەستبەجێ بنێن، هەروەها بانگەوازێکی بەپەلە کرا بۆ پاراستنی ئاسایشی گەلی ئێزیدی و مافی ژنان و پاراستنی کولتووری.

 

لە لایەکی دیکەوە، شاندێک کە لە هێزا شەنگالی، فەرماندەی یەکینەکانی ژنانی شەنگال "یەژەشە" سوهام شەنگالی، وتەبێژی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" پێکهاتبوون، بۆ دیاریکردنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و داواکارییەکانی کۆمەڵگەی ئێزیدی ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون.

 

سوهام شەنگالی، وتەبێژی دیپلۆماسی ئازادی ژنانی ئێزیدی بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد سەبارەت بە گرنگی و وردەکارییەکانی کۆنفڕانسەکە کە لە پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەچوو.

 

"ڕێکخستنی کۆنفڕانسێکی لەو شێوەیە زۆر گرنگ بوو"

سوهام شەنگالی ڕایگەیاند وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی لە پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنجامدانی کۆنفڕانسێکی لەو جۆرە بۆ ئەوان زۆر گرنگە و وتی: وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی، ڕێکخستنی کۆنفڕانسێک بۆ ئێمە زۆر گرنگە، بەتایبەتی دوای فەرمانەکە، بۆ یەکەم جار بە بەشداری نوێنەرایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی و هێزەکانی پاراستنی ژنانی ئێزیدی و یەکینەکانی ژنانی شەنگال ئەنجامدرا، دەتوانین بە باشی هەڵسەنگاندن بۆ بەشداری کۆنفڕانسەکە بکەین، بەتایبەتی وەک ژنانی ئێزیدی بە ڕەنگی ئێزیدی و بە جلوبەرگەکەیان بەشداری گرنگ بوو، تا ئێستا کاری زۆر ئەنجامدراوە، بەڵام بۆ یەکەم جار لەو ئاستەدا، ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی لەو شێوەیە زۆر جیاواز بوو.

 

"دۆخی شەنگال لەدوای فەرمان"

بە تایبەتی، کۆنفرانسەکە لە نزیکەوە هەڵسەنگاندنی ئەو بابەتانەی کرد کە لە ٣ی ئاب لە شەنگال ڕوویدا، ئەو هێزانەی کە هاوڕابوون لەگەڵ داعش و تاوانی جینۆسایدیان ئەنجامدا، بارودۆخی گەل، ژنان، کۆمەڵگە و شەنگال ئێستا لەسەر چ بنەمایەک سیستمەکەیان بونیادناوە.

 

سەبارەت بەو بابەت و پەیامانەی کە لە کۆنفرانسەکەدا هەبوون، سوهام شەنگالی وتی: ئەو گفتوگۆیانەی کە لە کۆنفڕانسەکەدا بەڕێوەچوو، بەتایبەتی دوای ڕێکخستنی ژنان و کۆمەڵگەی ئێزیدی، ئەوە بوو کە پێویست بوو، چونکه زۆرێک له وڵاتان دانیان به جینۆسایددا نا به ڵام هه نگاویان نەناوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە کرا کە پێویستە فەرمانەکە لە وڵاتانی دیکە دانی پێدا بندرێت، بە تایبەتی هەموو کەسێک جینۆسایدی ژنان لە شەنگال دەزانێت، ئەو بارودۆخەی کە ئێمە تێیدا دەژین چییە؟ کاری یاسایی چییە بۆ ڕزگارکردنی ئەو بەندکراوانەی کە هێشتا لە دەستی داعشدان؟ بە تایبەتی ئەم بابەتانە گفتوگۆیان لەسەر کرا، لە هەمووی گرنگتر، وەک شەنگالی، وەک ژنانی ئێزیدی، بەو شێوەیە ڕۆیشتین کە دەمانەوێت، لە لایەکی ترەوە، چەندین بابەتی سەرەکی هەن کە هەم لە کۆبوونەوەکان و هەم لە کۆنفرانسەکەدا سەریان هەڵداوە، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان ناساندنی جینۆساید بوو.

 

سوهام شەنگالی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە کار بکرێت بۆ ئەوەی وڵاتانی دیکە ئەو تاوانانەی لە شەنگال ئەنجامدراون بە جینۆساید بناسێنن و هەنگاوی گرنگ بنێن بۆ ڕزگارکردنی دیلەکانی داعش وتیشی: وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی، نیگەرانین لە بارودۆخی دوای فەرمانەکە، چۆنیەتی بوونی ژیان لە شەنگال تا ڕادەیەک لە ڕووی گشتییەوە چاودێری دەکرێت، بەڵام لە نزیکەوە بینینی و گوێگرتن جیاواز بوو، لەبەر ئەوەی کۆمەڵگەی ئێزیدی ڕووبەڕووی جینۆساید بووەتەوە، بەڵام دواتر دەتوانین بڵێین کە خۆی ڕێکخستووە، بە تایبەتی، ژنان هێزی خۆپاراستنیان دامەزراند، ئێستا شەنگال نموونەی ئەو پرۆژەیەیە کە بۆ هەموو گەلانە، لە شەنگال خۆبەڕێوەبەری هەیە.

 

ستاتۆی شەنگال بناسرێت

یەکێک لەو بابەتانەی کە لە کۆنفرانسەکەدا هەڵسەنگاندنی بۆ کرا ستاتۆی شەنگال بوو. سوهام شەنگالی، وتەبێژی دیپلۆماسی تاژێ ڕایگەیاند، پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزیدی لە جینۆساید بۆ داننان بە ستاتۆی شەنگالە و وتی: لە ڕووی ڕەوشتییەوە پشتیوانی لە شەنگال تەنها بە داننان بە ستاتۆی شەنگال دەکرێت، لە کۆنفڕانسەکەدا داوای مافی کۆمەڵگەی ئێزدیمان کرد و خۆمان دەربڕی، ئەگەر کۆمەڵگەیەک ٧٤ فەرمانی لەسەرکرابێت، مافی ئەوەی هەیە خۆی بپارێزێت و خۆی بەڕێوەببات. ئەمە مافێکی ڕەوایە، دەوڵەتی عێراق هەمیشە دەڵێت یان دوژمنی ئەم کۆمەڵگایە دەڵێت کە هێزێکی نایاساییە، بەڵام شوێنێکی وەک پەرلەمانی ئەوروپا وتی کە مافی کۆمەڵگەی ئێزیدییە خۆی بپارێزێت، بە تایبەتی ئەم خاڵە زۆر گرنگ بوو. بۆ نموونە، بۆ پاراستنی ئەو گفتوگۆیانەی کە لەناو میوانەکاندا هەبوون وتیان کە کۆمەڵگەی ئێزیدی هەرگیز لە مێژوودا هێرشی نەکردووەتە سەر هیچ کەسێک، دوای ئەو فەرمانە بۆ یەکەم جار کۆمەڵگەی ئێزیدی وەک سوپا هێزی خۆپاراستنی دامەزراندووە، بەڵام ئەمەش بۆ پاراستنی خۆیەتی.

 

یەکێک لە خاڵە گرنگەکان دادگاییکردنی چەتەکان بوو

سوهام شەنگالی لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، یەکێک لە گرنگترین خاڵەکان دادگاییکردنی چەتەکانی داعش بوو و وتی: دوای فەرمانەکە هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەی ئێزیدی هەبوو، چەتەکانی داعش هێرشیان کردو کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، پەدەکە یارمەتی وڵاتانی وەک تورکیا و زۆرێک لە وڵاتانی دیکەیان دا کە لە ڕووی لۆجستییەوە پشتیوانییان لێکرا، هەموویان دەکەونە چوارچێوەی تاوانەکانی جینۆسایدەوە. بە تایبەتی، بۆ دادگاییکردنی چەتەکانی داعش، زۆرێک لە ئەندامانی داعش هاوڵاتی ئەوروپین، ئەرکی سەرەکییە کە ئەم وڵاتانەی دانیان بە جینۆسایددا نا ئەو هاوڵاتییانەی داعش دادگایی بکەن، واتە بە کورتی دادگایەکی نێودەوڵەتی دروست بکەن، لەم دادگایەدا داعش وەک کەسێک دادگایی ناکرێت وەک بیرێک، ڕێکخراوەکە دادگایی دەکرێت.

 

"پێویستە ئێزدییەکان هاوپەیمانی خۆیان پێکبهێنن"

سوهام شەنگالی ڕایگەیاند کە ئاستی کۆنفرانسەکە زۆر باش بوو، بەڵام پێویستە کارەکان لە شەنگال و دەرەوە ئەنجام بدرێن وتی: زۆر گرنگە ئەم داواکارییانە جێبەجێ بکەین، چەندین ساڵ کار و خەبات پێویستە، واتە هیچ کەسێک مافی شەڕکردن بە هیچ کەسێک نابەخشێت هەتا ئەو کاتەی کۆمەڵگە دەگاتە ماف و ئامانجەکانی، واتە کاتێک قسە لەسەر ئەو وڵاتانە دەکەین کە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دان بە شەنگالدا دەنێن، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو هەوڵانەوە ئەنجام دراوە، لە لایەکی ترەوە، دوای ئەم کۆنفرانسە، کە ئەنجامەکانیشی لێکەوتەوە، ئەمانە ئەو خاڵانەن کە ئەگەری زیاترمان هەیە کاریان لەسەر بکەین، ئەوانەی لە کۆنفڕانسەکەدا بەشدار بوون پێویستە وەک دۆست پشتیوانی لە شەنگال بکەن ئەمڕۆ کاری زیاتر دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە.

 

"نوێنەرایەتیکردنی کۆمەڵگەکەت زۆر گرنگە"

سوهام شەنگالی وتیشی: زۆر گرنگە کە نوێنەرەکان ڕاستەوخۆ لە شەنگالەوە بچن و نوێنەرایەتی کۆمەڵگەکەیان بکەن، چونکه ئەوانەی له شەنگال ناژین تێناگەن چی لە شەنگال هەیە، زۆر گرنگە گوێبیستی دەنگی کۆمەڵگەی ئێزیدی و ژنانی ئێزیدی لە ئەوروپا بین و لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی شەنگال بکەین، هەروەها داوایان لێکراوە کە خۆیان لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری و دەزگاو دامەزراوەکانیان سەردانی شەنگال بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزەکان دانیشن و بتوانن داواکارییەکانمان بە شێوەیەکی کرداریتر ببینن.

 

بانگەواز بۆ تێکۆشان

سوهام شەنگالی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی، ئەم جۆرە کۆنفرانسانە هەنگاوێکن بۆ سەرکەوتن و بەم شێوەیە دەتوانین زیاتر خۆمان لە هێرش بپارێزین و دەتوانین ئەم ڕێگایە بەکاربهێنین بۆ قسەکردن لەبری شەنگال و پاراستنی لە پڕوپاگەندەی ڕەش، گەیشتن بە ئامانجەکەمان لە ئاستی کارەکانماندایە، هەروەها داوا لە هەموو ژنانی ئێزدی دەکەم کە لە هەر شوێنێک بن بەردەوام بن لە خەبات و تێکۆشان و کار بکەن بۆ جێبەجێکردنی داواکارییە ڕەواکانی کۆمەڵگەی ئێزدی.