نوێنەرایەتیکردنی سیاسی ژنان یەکسانی دەهێنێت

لەگەڵ پڕۆژەی بەهێزکردنی ژنان لە بواری سیاسیدا، ئامانج ئەوەیە لە ڕێگەی بەهێزکردنیانەوە لە بواری یاساییدا یەکسانی بەشداریی سیاسی ژنان لە ئەنجومەنی هەڵبژاردندا پێکبێت.

ڕەجا خیرات

 

مەغریب- کۆمەڵەی یەکسانی و هاوڵاتیبوون لە مانگی کانوونی دووەمدا پڕۆژەی "نوێنەرایەتی سیاسی ژنان یەکسانی دەهێنێت"ی دەستپێکرد و تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، لە کۆتاییدا ڕاپۆرتێک دەربارەی ئەزموونی سیاسی ئەو ژنانە پێشکەش دەکات کە بەشدارییان لە پڕۆژەکەدا کردووە.

 

پڕۆژەکەمان بە دروشمی "یەکسانی دێت" دەستپێکرد

بوشرا ئەبدۆ، سەرۆکی کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەکرد لە چوارچێوەی بەهێزکردنی سیاسی و پشتیوانی ژنان لە هەرێمەکانی دارول بەیزاو ساتات بە دروشمی "یەکسانی دێت" پڕۆژەیەکیان دەستپێکردووە بۆ گوێگرتن لە دەنگی ژنان لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکاندا، وتی: ماوەیەکی کورت پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ٢٠٢١، کۆمەڵەکە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەزموونی ژنانی سیاسی دوای هەڵبژاردنەکان، لە ڕێگەی لیژنەی ناوخۆیی کارمەندانی کانتۆنی دارول بەیزا، کۆمەڵەکە پڕۆژەیەکی پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆ کرد، ئەم پڕۆژەیە کاندیدەکانی کانتۆنی ئەنفا و کانتۆنی بەرشیدی بۆ ماوەی شەش مانگ ئامانجی بوو، پەروەردە بۆ ئەو ژنانە بڕەخسێنن و پێویستییە سیاسییەکانیان دیاری بکەن.

 

"پێویستە کاندیدەکان بەدواداچوونیان بۆ بکرێت"

بوشرا عەبدۆ جەختی لەوەکردەوە کە چۆن کاندیدەکان هەڵدەبژێردرێن، زۆربەیان بۆ یەکەم جار لە ئەنجومەنە ناوخۆییەکان و گروپەکانی گوندەکان و حیزبەکاندا چاودێری دەکرێن بۆ ئەوەی لە بواری یاساییدا بەهێز بکرێن و وتی: بەشی یەکەمی پڕۆژەکە بریتییە لە ناساندنی چوارچێوەی یاسایی بۆ ڕۆڵی ژنانی سیاسەتمەدار لەگەڵ ڕۆڵی خەڵکی مەدەنی بە شێوەیەکی دیموکراتیک، بەشی دووەم پشت دەبەستێت بە کەسایەتی سیاسی ئەو ژنانەی لە پەرلەمان و کانتۆنەکاندان، ماوەیەک لەمەوبەر، کۆمەڵەکە لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر کاندیدەکان ئەنجامدا لە ڕێگەی کۆبوونەوەی تاک و کۆمەڵەوە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی تایبەت لەسەر ئەزموونی سیاسییان و لە کۆتاییدا پڕۆژەکە پێشکەش بکەن.

 

"لەگەڵ پڕۆژەکەدا، ئێمە کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکەین"

دەربارەی سیستمی کۆتا، بوشرا عەبۆ ئاماژەی بەوەکرد پڕۆژەکە کاندیدەکان ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ببنە جێگرەوەی لیستی هەڵبژاردنە گشتییەکان و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەنم بە تایبەتی دوای سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سیاسییان، وتی: لە ماددەی ١٩ی دەستووری مەغریبدا، ژنان و پیاوان بە یەکسانی هەموو ماف و ئازادییەکانیان هەیە، هەروەها ماددەی شەشەم جەختی لە ئازادی هاوڵاتیانی نێر و مێ کرد بە یەکسانی بۆ بەهێزکردنی بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسی و ئابووری و کولتووری و کۆمەڵایەتیدا.