خانتوور کارا: ڕێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانی خۆی شکستی بە پیلانگێڕی هێنا

خانتوور کارا، ئەندامی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخمور" ، باسی لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات کرد و ڕایگەیاند، خەباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد پیلانگێڕی تێکشکاند.

بەرژین کارا

 

مەخمور- ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەلایەن هێزە هەژمۆنییەکانەوە بە پیلانێکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا، لە سەرانسەری کوردستان بە ڕفاندنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی بەڕێوەچووە و تا ئێستاش بەردەوامە بە تایبەتی لە لایەن ژنان و گەنجانەوە چالاکی کاریگەر ئەنجام درا، چونکە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی و مافەکانی ژنانی لە دژی کۆیلایەتی لە لایەن سیستمی دەسەڵاتدارییەوە بونیاد نا.

 

ئەمە ٢٦ەمین ساڵە کە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە دوورگەی ئیمرالی گۆشەگیر دەکرێت و ماوەی سێ ساڵە بە هیچ شێوەیەک زانیاری دەربارەی نییە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ١٥ی شوبات یان ڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، ژنان، گەنجان و گەل لە سەرانسەری جیهاندا دژی ئەم پیلانگێڕییە دەجەنگن و هەنگاو دەنێن، چونکە بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگایەکە بۆ ئازادی بۆ هەموو ئەوانەی بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن، چالاکییەکان لە کوردستان و لە وڵاتانی سەرانسەری جیهاندا ڕێکدەخرێن و خەبات دەکەن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەتوانین بڵێین کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بووەتە ڕزگارکەری جیهان و مرۆڤایەتی.

 

خانتوور کارا، ئەندامی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی مەخمور، لەبارەی ساڵیادی پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکە و کاریگەری پیلانگێڕییەکە لەسەر ژنان و گەنجان و گەل قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: "کاتێک سەیری مێژووی پێش ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دەکەین، مێژووی گەلی کورد زۆر جیاواز بوو،  لەبەر ئەوەی زۆرێک لە راپەریوانی گەلی کورد لەژێر سەرکردایەتی میر و بەگە کوردەکاندا هەستانەوە، هەموو ئەو ڕاپەڕینانەی کە دەستیان پێکرد تەمەنیان کورت بوو و ئەم ڕاپەڕینانە بە خیانەت چەوسێندرانەوە. دەوڵەتی تورک هەمیشە هەوڵی داوە گەلی کورد بە شێوەی جۆراوجۆر لەناو ببات، هەندێک جار لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە، هەندێک جار لە ڕووی سەربازییەوە و هەندێک جاریش لە ڕووی جەستەییەوە، دەیانویست گەلی کورد لەناو ببەن، لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاپەڕینەکانی گەلی ستەملێکراوی کورد، ئەو هەنگاوەی ڕێبەر ئاپۆ بە تەمەنێکی گەنجیدا تێپەڕی، چونکە لە گەنجییەوە دەستیپێکرد، ڕێبەر وتی: ئێمەی گەنج دەستمان پێکردووە و وەک گەنجێک سەرکەوتوو دەبین"، هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ جیاواز بوو لە ڕاپەرینەکانی دیکەی گەلی کورد، هەروەک چۆن گەلی کورد و مرۆڤایەتی ئاگاداری ئەم زانیارییە بوون، دەوڵەتی فاشیستی تورکیاش لە جیاوازیدا بوو و هەموو شتێکی کرد بۆ سەرکوتکردنی ئەم ئایدۆلۆژیایە کە دەستی پێکردبوو. لەم دواییانەدا، ئەو داوای لە دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان کرد و یەکگرتوویی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپادا دامەزراند بەو شێوە پیسە، بەم شێوەیە پیلانێکی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر دەستپێکرد.

 

"گەلی کورد بە تێکۆشانی خۆی وەڵامی پیلانگێڕییەکەی دایەوە"

خانتوور کارا باسی لە ئەنجامەکانی پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکە کرد و وتی: لە ئەنجامی ئەم پیلانگێڕییەدا، چەندین گۆڕانکاری گەورە لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان ڕوویاندا، بەتایبەتی لەناو ڕێکخراوەکە و گەنجانی کورد و گەلی کورد. لە ڕووبەڕووبوونەوەی پیلانگێڕییەکەدا، گەنجانی کورد، گەلی ولاتپاریز ئاگریان لە جەستەیان بەردا، واتە ئەگەر پیلانگێڕییەکە لە دژی ڕێبەرمان ئەنجام بدرێت، بێگومان ئەم پیلانگێڕییە لە دژی گەلی کورد و ژنان و گەنجانی کورد و هەموو مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت، لە ڕووبەڕووبوونەوەی پیلانگێڕییەکەدا، چالاکی جۆراوجۆر لە دژی پیلانگێڕییەکە ئەنجام دەدرا، لەگەڵ ئەوەشدا، لەبەردەم ئەم پیلانگێڕییەدا، ژنان، کۆمەڵگە و ڕێکخراوە تایبەتەکان زیاتر خۆیان ڕێکخستووە.

 

"پێویستە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر لە هەموو شوێنێکی جیهاندا بڵاو بکەنەوە"

خانتوور کارا لەبارەی چالاکییەکانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: هەوڵێکی گەورە دراوە کە ئەمڕۆ وەک گەلی کورد، بەتایبەتی بیری ڕێبەر ئاپۆ، لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، نەک تەنها گەلی کورد، بەڵکو هەموو مرۆڤایەتی و ڕۆشنبیران و ئەکادیمییەکان و ئازادییەکانی گەل دەیانەوێت ئەمڕۆ هەنگاو بنێن. هەروەها لە درێژەی ئەو چالاکییانەدا داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، بە تایبەتی لە کوردستان ئەمڕۆ لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، هەموو بەندکراوەکان لە چالاکیدان، هەروەها چالاکی درێژخایەن لە باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان و مەخمور دەستیپێکردووە،  بێگومان ئەم چالاکییانە کاریگەرییان دەبێت. ئەمڕۆ دەرفەتمان هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فیزیکی ڕێبەرمان ئازاد بکەین، لەوانەیە دوای ماوەیەک ئەم دەرفەتەمان نەبێت، بۆیە دەبێت بتوانین ڕێبەر بە فیزیکی ئازاد بکەین.

 

"لەبەر ئەوەی تێڕوانینی ڕێبەر بۆ ئازادی مرۆڤایەتییە، گۆشەگیری خراپتر دەبێت"

خانتوور کارا ئاماژەی بەوەدا کە بیرو فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بووەتە ڕزگارکەری مرۆڤایەتی و وتی: ڕێبەر لە گەلی کوردەوە بەرزبووەتەوە، بەڵام کاتێک سەیری هەڵسەنگاندن و تێڕوانین و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین دەبینین کە هەموو باوەڕ و زمان و کولتوورێک لەخۆ دەگرێت و نموونەی ئەمە لە ڕۆژئاوای کوردستانە، بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها لە بەرژەوەندی گەلی کورددایە، بەڵکو بۆ مرۆڤایەتی بەگشتییە و هۆکاری ئەم پیلانگێڕییە دژی ڕێبەر ئاپۆ، بەتایبەتی دژی بیرو تێڕوانینییەتی، چونکە ئەوان دەبینن کە تێڕوانینەکانی ڕێبەر ئاپۆ تا ڕادەیەک لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە و لەلایەن هەموو کۆمەڵگەکانەوە پشتیوانی دەکرێت، لەسەر ئەم بنەمایە، هەموو کۆمەڵگەکان دەیانەوێت پێکەوە لەسەر ئەم فەلسەفەیە بەردەوام بن.

 

"بە بەهێزکردنی خەبات، سەرکەوتن بەدەست دەهێنین"

خانتوور کارا لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە بەرامبەر ئەم نزیکبوونەوە دوژمنانەیەدا، تەنها شتێک کە هەمانە خەبات و بەرخۆدان بەرز بکەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین لە ماوەیەکی کورتدا ئازادی گەلی کورد و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستبهێنین، بە بەهێزکردنی خەبات و بڵاوکردنەوەی بەرخۆدانمان، دەتوانین ئەو ئامانجانە بەدەست بهێنین کە ئێمە وەک گەلی کورد و ڕێکخراوەکەمان لە ماوەیەکی کورتدا پێمان بەخشیون، سەرکۆنەی ئەم پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە دەکەین دژی ڕێبەرمان و دەڵێین ئێوە ناتوانن خەباتمان لاواز بکەن بە پیلانە گڵاوەکانتان.