ستێر قاسم: پێویستمان بە دەستورێکی دیموکراتییە لە ڕۆڵی ژناندا

ستێر قاسم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی ڕۆڵی ژنان لە نووسینی دەستوردا وتی: "دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان بەبێ پرۆژە و تێڕوانینی کۆمەڵگا و ژنان دەستوورەکانیان دەنووسی، دەستوورەکانی سوریا جارێکی تر هیچ خزمەتگوزارییەکیان پێشکەش بەژنان نەکردووە، ژنان ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لەگەشەپێدانی کۆمەڵگەدا و بنەمای سەرکەوتنی شۆڕشی گۆڕانن بەڕای ئێمە ژنان پێگەیەکی بەنرخیان دەبێت لەسوریای نوێدا و ڕۆڵیان لەدەستووری دیموکراتیدا دەبێت".

ستێر قاسم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی ڕۆڵی ژنان لە نووسینی دەستوردا وتی: "دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان بەبێ پرۆژە و تێڕوانینی کۆمەڵگا و ژنان دەستوورەکانیان دەنووسی، دەستوورەکانی سوریا جارێکی تر هیچ خزمەتگوزارییەکیان پێشکەش بەژنان نەکردووە، ژنان ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لەگەشەپێدانی کۆمەڵگەدا و بنەمای سەرکەوتنی شۆڕشی گۆڕانن بەڕای ئێمە ژنان پێگەیەکی بەنرخیان دەبێت لەسوریای نوێدا و ڕۆڵیان لەدەستووری دیموکراتیدا دەبێت".

 

ڕۆژ هۆزان

قامیشلۆ- دەستوری دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان گرژی و شەڕی ناوخۆیان لەو وڵاتانەدا دروست کردووە، دەستورێکی سیادی لە دەوڵەتی سوریادا هەیە و تەنیا لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان کۆمەڵگا ڕێکدەخەن، لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵی ژنان و مافەکانیان لە هیچ دەستوورێکدا نەنووسراوە و وەک کەمینەیەک لە کۆمەڵگەدا دەبینرێت و کۆمەڵگاش بەمە ڕازیە، لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو مافەیان گەڕاندەوە کە لێیان زەوتکراوە و هەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسییان بەڕێوەبردووە ستێر قاسم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە نووسینی دەستوور قسەی بۆ کردین.

 

ستێر بەپێناسەی دەستوور دەستی بەهەڵسەنگاندنەکانی کرد: "دەستوور کۆمەڵێک بنەمای بنەڕەتییە کە دەوڵەت بۆ ڕێکخستنی ئەو کۆمەڵگایە دەریدەکات هەر بەو هۆیەوە هەر دەوڵەتێک کە بوونی خۆی لەسەر زەوی بپارێزێت سەرەتا دەستوورەکەی ئازاد دەکات و دامەزراوەکانی خۆی بەو پێیە ڕێکدەخات، لە ناو دەستووردا یاسا هەیە کە پەیوەندی بە سیاسەت و کۆمەڵگا و ئابووری و هەموو ئەو بەشانەوە هەیە کە پەیوەندی بە یاسای مرۆڤەوە هەیە لەم کۆمەڵگایەدا پرەنسیپەکانی دەستوور تا ڕادەیەک بابەتین و بنەماکانی فۆرم لەسەر بنەمای پەیوەندی نێوان دەسەڵات و کۆمەڵگان و یاساکان لەسەر بنەمای ئەوە دەردەکرێن، واتە جەوهەرەکانی دەستوور شێوەی دەسەڵات دیاری دەکات کە ئایا ئەم حکوومەتە دیموکراتییە یان باڵادەستە،  لە لایەکی ترەوە سیستەمی ڕژێم دیاری دەکات کە ئایا کۆمارییە یان شاهانە چ ئەم دەوڵەتە سادە بێت یان پێکەوە و دەسەڵاتەکەی سەرۆک بێت یان پەرلەمان، هەموو ئەمانە لە دەستووردا نووسراوە دەستوور نەخشەی دەوڵەتەو لەسەر ئەو بنەمایە کارو خەبات دەکرێت.

 

دەستووری سوریا بەپێی پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان نییەوە مافەکانی ژنان خوراوە

ستێر تیشکی خستە سەر دواکەوتوویی ژنان و دوورخستنەوەیان لەدەستوور لەناو بەندەکانی سیستمە باڵادەستەکاندا و بەردەوامیشی دا و وتی: "دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان دوور لەهەموو شێوازەکانی دێموکراسی بەبێ پڕۆژە و ڕەچاوکردنی ئەم کۆمەڵگایە دەستوورەکانیان دەنووسی،  ئەگەر سەرنج ڕاکێشین بۆ دەستووری دەوڵەتی سوریا لە ساڵانی ١٩٢٠دا کە بە دەستووری فەیسەڵی پاشا ناسراوە، دەتوانرێ بڵێین دەستوورێک بووە کە ژنانی لە سوریا لەناوبردووە، واتە ژنی زۆر بچوک کردوەتەوەو ڕۆڵ و ئەرکەکەی لەناوچووە دەستوورێکی پلە یەکی پیاوسالار بوو و زۆرێک لە دەستوورەکان لە سوریا هەموارکرانەوە بەڵام هیچ خزمەتگوزارییەکیان پێشکەش بە ژنان نەکرد،  لەدەستوورەکانی دوای پاشا فەیسەڵدا تەنیا مافی ژنان شکاوە و شوێنەکانی بڕیاردان لابران و هۆکاری ئەوەش گەڕانەوەی ئەو نەریتانە بوو کە مافەکانی ژنان و بوونی پێشێل دەکرد، لە هەندێک شوێندا مافی ژنان لە دەستووردا بە ناوی ئایینەوە خواردراوە و کۆمەڵگاش پێی ڕازی بووە لە ساڵانی ١٩٤٦دا، دوای ئەوەی دەوڵەتی سوریا لە فەرەنسا سەربەخۆیی بەدەستهێنا، کاری ژنان تا ڕادەیەک پەرەی سەندووە بەجۆرێک کە هەندێک لە ژنان لە دەرەوەی ماڵدا کاری بچووکیان کردووە بەڵام پێویستە لە ژێر حوکمی پیاودا بن ئەمە هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی بەرهەم نەهێناوە، پیاوانی دەسەڵاتدار دیسان بەپێی بەرژەوەندی خۆیان مۆڵەتیان نووسی و ژنیان بەکارهێنا دەستووری سوریا بەپێی پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان نییەوە بەرەو ڕووی ئورف و ئایین دەگەڕێتەوە ژنان لە سیاسەت دوورخراونەتەوە و بەپێی کۆمەڵگا هەڵسوکەوت دەکەن".

 

لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ستانداردی دیموکراتی لەسەر بنەمای نەتەوەیی دیموکراتیک جێبەجێ دەکرێت

ستێر قاسم لەبارەی دەستوورە دیموکراسییەکان و ڕۆڵی ژنان لە نووسینی دەستووری دیموکراتیدا لێدوانی دا و وتیشی: "سەرەتا هەر دەستوورێک بنوسرێت دەبێت مەرجەکانی دروست بکرێت، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەمانەوێت ئەو شێوازەی دەستووری دیموکراتی بە ئاستێکی بەرز پێناسە بکەین و لەسەر بنەمای پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتی ستانداردی دیموکراتی جێبەجێ دەکەین لە هەرێمەکەماندا ئاسایش و یەکسانی و ئازادی و بڕیار لە کۆمەڵگا وەردەگیرێن ژنان ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لەسەرکردایەتی کۆمەڵگاو بنەمای سەرکەوتنی شۆڕشی گۆڕانن، ناتوانین بڵێین ئەو پێوەرانەی کە ئێمە وەک مۆڵەت بەکاری دەهێنین دەناسرێنەوە چونکە ئێمە دەوڵەت نین بەڵکو ئیدارەیەکی سەربەخۆین و هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیمان هەیە و ژنان بوونی خۆیان پاراستوەو لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ئێمەدا هەموو پێکهاتەکان بەشدارن لە کلتور و ناسنامە و ڕەنگی خۆیان".