ژنان لە بازاڕەکانی کرماشان ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە

خاوەن دوکانەکان لە بازاڕی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەبارەت بە ئەزموونەکانیان لە بواری سەربەخۆیی دارایی ژنان، توندوتیژی و هەراسانکردن، و دۆخی ئابووری و کولتووری، ڕایانگەیاند، کە ژنان توانای بەرەنگاربوونەوەی هەموو کێشەکانیان هەیە و تواناکانی خۆیان پیش

سەمانە سەعیدی

 

کرماشان-ژنانی کرێکاران لە بازاڕی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی ئابووری خۆیان، ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، دیارترین ئاستەنگەکان توندوتیژی و دەستدرێژی زارەکی و جەستەیی و زایەندییە، ئەمە جگە لە دۆخی ئابووری و کولتووری، بازاڕ لە ژێر ڕۆشنایی ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە ئێران بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

 

"سەربەخۆیی دارایی پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ ژنان"

هالیا مۆباکی تەمەن ٢٥ ساڵ کە خاوەنی دوکانێکی جلوبەرگی ژنانە لە شەقامی کاشانی، وتی: دوای خوێندن لە قوتابخانەی بەهرەمەندان، لە بواری وانەوتنەوەدا کارم کردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسم لە یاسادا بەدەستهێناوە ڕەنگە ئەمە یەکێک بووبێت لەهەڵەکانی ژیانم، چونکە بابەتی دڵخوازی من هونەر و نووسین بوو، بەڵام بەداخەوە ڕەوتی ژیانم گۆڕا و چوومە ناو بوارێکی ئەزموونی، لەبەر ئەوەی حەزم لەم بوارە نەبوو سەرکەوتوو نەبووم تێیدا، بەم هۆکارە تاکە شتێک کە لەبەردەستمدا بوو کە حەزم لێی بوو بازاڕ و دوکانی جل و بەرگ بوو.

 

ئاماژەی بە سەربەخۆیی دارایی ژنان و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی کەسی و کۆمەڵایەتییان کردو وتی: دڵنیاییەوە سەربەخۆیی دارایی پێویستییەکە و پایەیەکی زۆر بنەڕەتییە بۆ ژنان، بەتایبەت بۆ ژنانی وەک من کە هەمیشە دەیانەوێت لە هەموو ڕوویەکەوە سەربەخۆ بن، هەرچەندە دۆخی بازاڕ باش نییە و زۆرجار پەنا دەبەم بۆ یارمەتی خێزانەکەم، بەڵام من هەمان هەستم هەیە کە دواجار کار بۆ داهاتووم دەکەم و دەتوانم کەسێکی بەسوودیش بم و ئەمەش تا ڕادەیەک متمانە بەخۆبوون لە مندا دەچێنێت.

 

"لە کۆمەڵگەی ئێراندا ژن ڕەگەزی دووەمە"

هەروەها هالیا موباکی له بارەی تێڕوانینی کۆمەڵگەی ئێران دەربارەی ڕەگەز ڕەخنەی له ڕوانگەکانی ڕەگەزی گرت و وتی: هەرچەندە لە هەلومەرجێکی سەختدا دەژیم، بەڵام هێشتا بەرەنگاری دەبمەوە، چونکە لە هەر حاڵەتێکدا بەداخەوە ژنان لە کۆمەڵگەی ئێراندا ڕەگەزی دووەمن و زۆرجار تووشی هەراسانکردن دەبم، تەنانەت سیاسییەکانیش بۆ نموونە چەند جارێک تووشی فشار بووم بەهۆی جل و بەرگەکانمەوە، من ڕەگەزی پێچەوانەم و لە بازاڕی کاردا ئەزموون کردووە، وەک چۆن لە تەمەنی گەنجیدا و لە کاتی خوێندندا ئەزموونم کردووە و هەستم پێکردووە، بەڵام دیسانەوە دەبینم کە زۆر باشترە لە ڕووی داراییەوە سەربەخۆ بم، هەرچەندە بازاڕێکی باشم نییە، بەڵام بەردەوامم، ڕەنگە ڕۆژێک دۆخەکە باشتر بێت.

 

"ئامانجم پشتڕاستکردنەوەی توانای کارکردنمە"

وتیشی: لەبازاڕ و لەشەقامدا هەراسانکردن بەهەموو جۆرەکانییەوە هەیەو هەموو ژنان بەرکەوتەی دەبن، بەڵام هەراسانکردنی دیکەش هەیە کە ئاراستەی ئێمە دەکرێت لەبواری کاردا، ئەویش ئەوەیە کە دەڵێن، "ئەو ژنە، ناتوانێت" سەرەڕای دۆخی بازاڕ و بارودۆخە سەختەکە، من هێشتا دەڕۆم و تاکە ئامانجم ئەوەیە بیسەلمێنم کە دەتوانم، نابێت ژنان لەژێر فشاری کۆمەڵایەتیدا لە ئامانجەکانیان پاشەکشە بکەن، من لە منداڵییەوە هەمیشە خەباتکار بووم.

 

"سەربەخۆیی کار و دارایی دەبێتە هۆی ئاشتی و پەیوەندی باشتر"

فەرەحناز ئەلاهیاری تەمەن ٤٥  ساڵ کە خاوەنی دوکانێکی جلوبەرگی ژنانە لە شەقامی کاشانی، سەبارەت بە بۆچوونی خۆی سەبارەت بە پێویستی سەربەخۆیی دارایی و کارکردن لە دەرەوەی ماڵ بۆ ژنان و کاریگەرییەکانی وتی: کاریگەرییەکانی ئەرێنین، چونکە سەربەخۆیە داهاتی دارایی دابین دەکرێت، ئەمەش یارمەتی ژنان دەدات بەسەر خەمۆکیدا زاڵبن لە ئەنجامی دانیشتن لە ماڵەوە، بۆیە زیاتر ئارام دەبنەوە، باشتر پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تردا دەکەیت، ئاگاداری دۆخ و هەواڵەکانی دەرەوەی ماڵ دەبیت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ناچارکردنی ژنان بۆ مانەوە لە ماڵەوە مرۆڤەکان بێزار دەکات و وایان لێدەکات خۆیان لە کۆمەڵگە دوور بخەنەوە، وەک کەسێکی خەمۆک، ناتوانیت هەست بە دڵخۆشی بکەیت و بەو هۆیەوە نابەرپرسیار دەبیت.

 

 سەبارەت بە ئەزموونی کارکردنی لە بازاڕدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەمۆکی، لە کۆتاییدا فەرەحناز ئەلاهیاری وتی: ساڵێکە هەوڵدەدەم باری دەروونیم بگۆڕم و لە خەمۆکی ڕزگارم بێت دوای لەدەستدانی خوشکەکەم، سوودێکی زۆرم لە کارکردن لە بازاڕدا وەرگرتووەو  ئامۆژگاری هەموو ژنان دەکەم تا دەتوانن کارێک بکەن لە دەرەوەی ماڵەوە بۆ ئەوەی باری دەروونی خۆیان باشتر بکەن و کۆمەڵگە باشتر بناسن.