فڕنی تابون میراسێکی داپیرانە و سەرچاوەی بژێوی ژنانی غەززەیە
قەیرانە ئابوورییەکان لە چوارچێوەی هێرش و پێشێلکارییە بەردەوامەکان لە کەرتی غەززە بەرەو هەڵکشان دەچن، ئیرادەی گەورەی ژنانی فەلەستینی زیندووکردنەوەی ژیان وپێشەنگایەتی میراسی داپیرەیانە بۆ زاڵبوونە بەسەر هەموو ئاستەنگەکان.

ڕەفیف ئیسلیم
غەززە- ژنانی فەلەستینی تووشی بارودۆخی دارایی لەڕادەبەدەر سەخت دەبن، بەتایبەتی دوای دیارنەمانی ئەو کەسەی کە بژێوی ژیانیان هەیە، ئەمەش لە نێوان ئەو دەستدرێژییە بەردەوامەی کە ساڵ و نیوێکە بەردەوامە، بە تەنیا جێیان هێشتووە، ئەمیرە حەسونە، چالاکوانی فێمینیست دەستپێشخەرییەکی بۆ یارمەتیدانی ژنانی فەلەستینی دەستپێکردو ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا کەرتی غەززە قەیرانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، قەیرانێک کە لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژێکدا خراپتر دەبێت، چونکە هێزەکانی ئیسرائیل ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی خۆراک و ئاردی و پێداویستییە سەرەکییە جۆراوجۆرەکانی دیکە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ یارمەتیدانی ژنان و منداڵانی بێ باوک لە غەززە، سێ فڕنی گڵینی دامەزراندووە و ئەرکی کارکردنی پێ سپێردراوە بۆ ئەوەی بتوانن داهاتێکی ڕۆژانەی تایبەت بە خۆیان بەدەستبهێنن، تەنانەت ئەگەر کەمیش بێت، لە هەمان کاتدا هاوکاری خێزانەکانی دیکەی ناو کەمپەکە دەکات بە دابەشکردنی نانی بێبەرامبەر.
بیرۆکەی فڕنی گڵین کە بە فڕنی تابون یان فڕنی ناوخۆیی ناسراوە، بۆ ژنانی کەرتی غەززە شتێکی نوێ نییە، ئەوان لە داپیرەکانیانەوە بیستوویانە، کاتێک پیاوان دەچوون بۆ چاندنی زەوییەکە و ژنە فەلەستینییەکە یاوەرییان دەکرد، داریان دەهێنا بۆ داگیرساندنی ئاگرەکە، نانیان ئامادە دەکرد و بە درێژایی ڕۆژ خواردنیان لێدەنا. موسەخان یەکێکە لە خواردنە بەناوبانگەکان کە خانمان لە وەرزی دروێنەکردندا ئامادەی دەکەن و پێکدێت لە نان و زەیتی زەیتون و پارچە مریشک.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستپێشخەرییەکە دامەزراندنی سێ نانەواخانەی لەخۆگرتبوو، بەڵام خەونی ئەوەیە بیرۆکەکە زیاتر پەرەپێبدات بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکە لە زیاتر لە کامپێکدا لە شارە گەمارۆدراوەکەدا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی ڕۆژانەی ژمارەی ئاوارەکان. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کەمیی ئاردی و دارە سووتێنەرەکان بەردەوام بێت، ئەوا ناچار دەبێت پارەیەکی ڕەمزی بەسەر خێزانە ئاوارەبووەکانی ناو کەمپەکەدا بسەپێنێت بۆ دابینکردنی کەرەستەی خاو و جۆراوجۆر
ئەمیرە حەسونە پێیوایە ئەم دەستپێشخەرییە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی بەهێزتر کرد بە کۆکردنەوەی دەیان ژن لە دەوری فڕنەکە بۆ ئەوەی گفتوگۆی جۆراوجۆریان لەگەڵدا بکەن، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێرشەکە پەیکەری کۆمەڵایەتیی شکاندبوو، چونکە خێزان و ماڵەکان بەردەوام بەدوای ئاو و دار و خۆراکدا دەگەڕان. بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە، ئەم پەیوەندیانە دووبارە دروستدەکرێنەوە، بەتایبەتی سەختییەکانی ئاوارەبوون هاوبەشیان دەکات.
سابرین عاشور، دایکی شەش منداڵە و وتی: دوای مردنی هاوژینەکەی هیچ سەرچاوەیەکی بەدیل بۆ پشتیوانی خێزانەکەی نەبووە، ڕووی لە کارکردن لەو نانەواخانە کردووە. هیوادارە بڕێک پارە پاشەکەوت بکات، تەنانەت ئەگەر بچووکیش بێت، دەستپێشخەرییەکە یارمەتی دەیان خێزانی ناو کامپەکەی داوە، جگە لە یارمەتیدانی ژنان،هەندێک لە ژنان کاری هەویر دەکەن، هەندێکی تریش نانەواخانە دەکەن، ئەمەش هاودەنگی و هاوکاری نێوان خێزانەکان دروست دەکات.
سابرین عاشور نکۆڵی لەوە ناکات کە کارکردن لە فڕندا لە پلەی گەرمی بەرزدا کارێکی قورس و ماندووکەرە، دوکەڵ دەچێتە ناو سنگەوە و دەبێتە هۆی چەندین قەیران کە پێویستیان بە دەرمانی نەبووە، باسی سووتانی دەرەنجامی و هەندێک نەخۆشی پێست ناکەم. بەڵام هەوڵ دەدات تا دەتوانێت وریا بێت و چێژ لە میراسی داپیرەکانی وەردەگرێت بە زیندووکردنەوەی نەریتەکە و هەوڵەکانی ئەو ژنە فەلەستینییە بۆ دووپاتکردنەوەی بوونی خۆی لەسەر خاکەکەی.
سنە ئەبو عیسا پێیوایە ئەستەمە ژن بتوانێت بتوانێت بەتەنها بژی، بەتایبەتی کە سێ منداڵەکەی نازانن پێویستی بە پارە چییە و کچە بچووکەکەی پێش ئەوەی چادرەکە بەجێبهێڵێت تەنها داوای چەند تەماتەیەکی لێکردووە.
سنە ئەبو عیسا لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە کە ژنان لە سەرانسەری جیهان ژیانێکی شکۆمەندانە دەژین و تەنها ئەو و منداڵەکانی ئارەزووی ژیانێکی ئاسایی دەکەن. ئەمڕۆ لە کەرتی غەززە کیسەیەک ئاردی بێ کۆتر نەماوە و دارە سووتێنەرەکان لە لێواری نەمانیدایە، چونکە هێزەکانی ئیسرائیل ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی خۆراک دەکەن. داوا لە ژنان دەکات هەنگاو بنێن بۆ پشتگیریکردنی خوشکە فەلەستینییەکانیان و هەڵگرتنی نادادپەروەری بەرامبەریان و ڕزگارکردنیان لە برسێتی.