ژنانی قەسرین لە پیشەسازی قوڕین وەک میراسێکی بۆماوەیی و هونەرێکی لێهاتوو بەردەوامن

ژنانی قەسرین بە خۆشەویستی و لێهاتویەوە گۆزەی قوڕین دروست دەکەن، کە میراسی داپیران و باپیرانیانەو ناسنامەی شوێنەکە دەپارێزن، ئەم پیشەیە تەنها پیشەسازی نییە، یادەوەریەکی زیندووە و بەرخۆدانێکی کولتووریە کە مێژووی لە لەبیرچوون دەپارێزێت.

ئیخلاس حەمرونی

 

تونس - لە بەیانیەکی بێدەنگدا لە شاری قەسرین کە دەکەوێتە ناوەڕاستی ڕۆژئاوای تونس، یەکەم تیشکی خۆر بە هێواشی لە پەنجەرەی کارگەیەکی بچووکەوە دێتە ژورەوە، کە بۆنی زەوی شێدار تێکەڵ بە بۆنی سووتانی دارە سووتێنەرەکان دەبێت، لەوێ لە تیشکی گەرمی ڕۆژدا هەندێک ژن دادەنیشن و چیرۆکی خاکەکە تۆمار دەکەن و دەستیان لەناو بلۆکی قوڕ دادەنرێن کە بە کارامەی شێوەیان داڕێژراوە.

 

لەم ناوچەی ناوەکیە کە گوندنشینە، هێشتا نەریتەکان ڕەتیدەکەنەوە ملکەچی خێرای مۆدێرنیتە بن پیشەی دروستکردنی قوڕ وەک هونەرێکی ڕەسەن دیارە کە بە شارەزای لەلایەن ژنانی لێهاتوەوە پراکتیزە دەکرێت، ئەم پیشەیە تەنها پیشە نییە، بەڵکو مێژوویەکی نوێکراوە، ڕۆحێکی پەیوەست بە خاک و ڕەسەنایەتی باوباپیرانمانەوەیە، لە هەر پارچە قوڕێک چیرۆکێکی ژیان و خۆڕاگریە و پاراستنی میراسە لە بەرامبەر ئاڵەنگاریەکانی ژیانی مۆدێرن.

 

قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی

ساڵحە عومەری بە وردی ئەزمونی خۆی لە بواری قوڕسازیدا دەگێڕێتەوە، ژنەکە سەرەتا بە وردی بە ئامادەکردن و پاککردنەوەی قوڕەکە دەست پێدەکات، پاشان دەیشێلێت تا نەرم دەبێت و ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی شێوە برێت بە قوڕەکە، قوڕەکە لە شوێنێکی گونجاودا دادەنێت تا وردە وردە لە تیشکی گەرمی خۆردا وشک بێتەوە، ڕونیدەکاتەوە، کە دروستکردنی تاجین (دەفرێکی قوڕینە کە لەسەر ئاگر دادەنرێت و بۆ چێشت لێنان بەکاردەهێنرێت) پێویستی بە کەرەستەی کوالیتی بەرز هەیە.

 

نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی ژنانی گەنج کاتیان نییە بۆ فێربوونی ئەم پیشەیە، بەڵام جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی کردەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتو، چونکە پیشەی باوباپیرانمانە و دەبێت بیپارێزین تا ئەو کاتەی کارگەکان هەبن، دوای ئەوەی لە قوڕەکە شێوەکانی پێکهێنا، لە بازاڕدا دەفرەکان دەفرۆشێت، هەندێکجار لە خۆردا بەجێیان دەهێڵن تا وشک دەبنەوە، هەندێکجاریش لە فڕنی نەریتیدا دەیانسوتێنن بۆ ئەوەی ڕەقی پێویست بەدەستبهێنن.

 

ساڵحە عومەری ڕوونیشیکردەوە، ڕەنگە ناوبەناو تاجینەکە بشکێت، بەڵام بێ ماندوبوون دووبارە دروستی دەکەنەوە، چونکە ئەم پیشەیە تەنها بازرگانی نییە، بەڵکو میراسێکی بەنرخە کە لەسەر شانی خۆیان هەڵیدەگرن، هەروەها گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ بەکارهێنانی گۆزەی قوڕین لە ماڵەکانیاندا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خواست لەسەر چێشتخانەکان و دڵنیابوون لە خواردنی تەندروستتر، دەفرە قوڕینەکان جیاوازی لە تامی خواردنەکاندا دروست دەکەن، هەروەها تەندروستتر و ڕەسەنن.

 

سەبارەت بە وردبینی کارەکەش ڕونیکردەوە، ئێمە قوڕ لە بازاڕ یان شاخەکانەوە دەهێنین، دەیخەینە ناو ئاوەوە تا نەرم بێت، دواتر بە باشی دەشێلدرێت تاوەکو ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی شێوەی پێبدرێت، پاشان تاجین و مەنجەڵ و هەندێکجاریش گۆزەی دیکۆراتی دروست دەکەم، هەر پارچەیەک گرنگیەکی تایبەتی خۆی دەدات، دوای شێوەدانان، مەنجەڵەکان لەبەر خۆری کراوەدا دەهێڵرێنەوە تا وشک دەبنەوە، هەندێکجاریش دەخرێنە ناو فڕنی نەریتیەوە بۆ ئەوەی ڕەقی پێویستیان دەست بکەوێت، ئاماژەی بەوەشکردوە، کە هەندێکجار قوڕەکە لەسەر ئاگرێک دادەنێن لەگەڵ بخور، کە ئەمەش ڕێگە بە بۆنێکی خۆش دەدات و شوێنەکە پڕدەکاتەوە.

 

ساڵحە عومەری لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: ئەمە ئەرکی ڕاستەقینەی ئێمەیە، دەبێت بیپارێزین، چونکە بەشێکە لە میراسی بەنرخمان، پێویستە ئەم پیشەیە بگوازینەوە بۆ نەوەکانی داهاتو بۆ ئەوەی بە زیندوی بمێنێتەوە.

"پیشەیەکی سەخت کە پێویستی بە هەوڵێکی زۆر هەیە"

بەرکانە عیساوی، یەکێک لە پیشە وانان، جەختی لەوە کردەوە، کە دروستکردنی قوڕ پیشەیەکی زۆر زەحمەتە و هەوڵی زۆری دەوێت، بەڵام شارەزا بووە لەو کارەدا، هەروەها قوڕەکە لە دوورەوە دەهێنرێت، و دارە سووتێنەرەکان لە دڵی زەویەوە کۆدەکرێنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، کە پێشتر کات و کاروبارەکانم بە باشی بەڕێوەدەبرد، هەندێکجاریش خوشکە کۆچکردوەکەمم بە بیردەهاتەوە، لەگەڵیدا کارم کردوە، بەڵام کۆچی دوایی کردوە، هەروەها باسی لە سەختی کارەکە کرد و وتی: کە بازاڕەکە گەشە ناکات، کاتێکی زۆر بێ خۆشی هەیە و لە کارەکانی ڕۆژانەیدا ڕووبەڕووی ماندوێتی دەبێتەوە.

 

جەختی لە پێویستی پشتیوانی و هاوکاری کردەوە، ئاماژەی بە ژمارەیەکی کەمی ئەو کەسانە کرد کە لەم بوارە سەختەدا یارمەتیان دەدەن، ئێمە پیر بووین و چیتر هیچ شتێکمان نییە پشتی پێ ببەستین لەم پیشەیەدا، پێویستمان بە کەسێکە پشتگیریمان بکات و میراسی قوڕینمان بپارێزێت، هەروەها ناڕەزای خۆی لە هەندێک کۆمەڵە و بەڕێوەبردنیان دەربڕی، هەروەها وتی: کە تەندروستی مرۆڤ زۆر گرنگە، بەڵام بە بیروبۆچوونی ئەو بارودۆخی کارکردن لە پیشەسازی قوڕدا لە ڕادەبەدەر سەخت و ماندوکردنە.

 

"خاک دەگۆڕێت بۆ میراسێک کە دەبێت بپارێزرێت و بگوازرێتەوە"

لە کۆتاییدا هەردوو ژنەکە کۆک بوون کە ژنانی قەسرین تەنها گۆزەی قوڕین دروست ناکەن،بەڵکو یادەوەریەکی زیندو و بەرخۆدانێکی کلتووری بەردەوام دروست دەکەن، لە دەستی ئەواندا خاک دەگۆڕێت بۆ میراسێک کە دەبێ بپارێزرێت و بگوازرێتەوە و دەنگی داپیرەکان سەرەڕای گۆڕانی کات دەبیسترێت.

 

یەکێکیان ئەم دەستەواژە پوخت و واتادارەی دەربڕی: ئەمە تەنها قوڕ نییە، ئەمانە یادەوەریەکانمانن، جەختی لەوە کردەوە، کە هەر پارچەیەکی دروستی دەکەین پارچەیەکە لە مێژووی قەسرینە، ئەگەر وازی لێبهێنین، ئەگەر بهێڵین دەربچێت، بەشێک لە خۆمان لەدەست دەدەین.