هونەرمەندێک کە هیوا لە غەززە زیندوو دەکاتەوە
موزیک یەکێکە لە گرنگترین چالاکییەکان و ئامرازەکانی پاڵپشتی دەروونی لە کاتی جەنگدا، کاریگەریەکی بەرچاوی لەسەر ژنان هەیە، کە پێویستیان بە کات هەیە بۆ ئەوەی هەست بە ڕزگاربوون لە فشارەکانی ژیانی نوێی خۆیان بکەن، ئەم دانیشتنانە دەتوانن جۆرێک لە چارەسەرکردن بن.

ڕەفیف ئەسلیم
غەززە- لە نێوان دەنگی موشەکەکاندا کە نزیکەی دوو ساڵە لە شاری غەززە دەبیسترێت، دەنگی ڕۆلا دالول و گیتارەکەی بە مێلۆدی شیرین لە سەرانسەری ئەو ناوچەیە وێرانبووەدا دەنگ دەداتەوە، هیوا پێشکەش بە منداڵان و ژنان دەکات و بە موزیک هەستەکانی هیوا و خۆشی و خۆشەویستی بۆ ژیان زیندو دەکاتەوە کە شەڕەکە کوشتویەتی، لە ناوەندی وێرانکراوی ڕەشاد شاوا و لە چادرەکانەوە یاری دەکات.
لە شارێکدا کە بەهۆی گەمارۆوە ماندو بووە و بارگرانی جەنگ بووە، کە هیچ دەنگێک لە سەروی ناڵەی موشەک و هاواری ئاوارەیەوە بەرز نابێتەوە، گیتارەکەی ڕۆلا دالول وەک هاوارێکی ژیان لە بەرامبەر مردندا دەنگ دەدات، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە هونەر دەتوانێت جۆرێک بێت لە بەرخۆدان و پەناگەیەک و چارەسەرێک.
ڕۆلا دالول، هونەرمەند وتی: زۆر حەزی لە گۆرانیە نەتەوەی و میراسیەکانە، بەتایبەتی گۆرانیە بەناوبانگەکانی وەک "میجانە"، "زەریف تول"، " ناوی وڵاتەکەم دەنوسم"، "لیا و لیا"، " يما مويل هوا" و چەند گۆرانیەکی دیکەی خۆشەویستی ژنان، هەندێک لە گۆرانیەکانی فەیروز، هونەرمەندی لوبنانی ڕیتمێکی هەیە کە دڵی گوێ گوێگر پێی خۆشە، تەنانەت دایکانیش دڵخۆش دەبن کاتێک گوێیان لە گۆرانی وتنی کچەکانیان دەبێت بۆ ئەم جۆرە هونەرە پلە بەرزە.
سەبارەت بە سەرەتاکانی، ئاماژە بەوە دەکات، لە تەمەنی ٩ ساڵیدا دەستم بە فێربوونی مۆسیقا کردوە، لەو کاتەدا عاشقی پیانۆ بووم و ترسام لەوەی نەتوانم بەردەوام بم لە فێربوون و شارەزابوون، بەڵام دوای ساڵانێک، ئەو بەربەستەم تێپەڕاند و شارەزا بووم. لە هەمان کاتدا، چاوەکانم لەسەر گیتار بوو، بۆیە لە پیانۆوە گۆڕیم بۆ گیتار و زۆری نەخایاند بۆم فێری بووم.
"موزیک وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردن"
ڕۆلا دالول پێی وایە موزیک یەکێکە لە گرنگترین چالاکیەکان و ئامرازەکانی پشتیوانی دەرونی لە کاتی جەنگدا، هەمان ئەم کاریگەریە بۆ ژنانیش دەگرێتەوە، کە پێویستە کات بەسەر بەرن و هەست بە ڕزگاربوون بکەن لەو فشارانەی کە ژیانی نوێی خۆیان دەیسەپێنن، ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم دانیشتنانە دەتوانن جۆرێک بن لە چارەسەری موزیک و وتی: کە ئەوان پێیان باشە ئەم دانیشتنانە لە کەنار دەریا ئەنجام بدەن، بەڵام ترسیان هەیە لە ئامانجکردنی ڕاستەوخۆ.
ئاماژە بەوە دەکات، کە جەنگەکە زۆرێک لەو شتانەی لێمان بردوە کە بە ئازیزمان دەزانین و سەرقاڵ بوونمان بە شتگەلێک کە پێش شەڕی غەززە نەماندەتوانی بیخەینە بەرچاومان، وەک ئاوارەبوون، نەخۆشی، ترس و برسێتی. پاشان موزیک هات بۆ ئەوەی ئەو دڵە ماندوانە ئارام بکاتەوە و ئێمە لەو حاڵەتە دەربهێنێت، دۆخی بێ هیوای و نەبوونی هیوا بۆ داهاتوویەکی باشتر یان تەنانەت کۆتاییهێنان بەم شەڕە، یان لانیکەم بۆ ئەوەی خۆراکمان بۆ بهێنرێت.
ڕۆلا دالول لە پارکە گشتیەکان و لە وێرانەکانی شوێنە وێرانبووەکاندا، وەک ناوەندی ڕەشاد شاوا، کە ڕۆژێک چرای ژیانی ڕۆشنبیری بوو لە کەرتی غەززە، موزیک دەژەنیت، هەروەها لە کەنار دەریا و لە کەمپەکانی ئاوارەبوونیش، هیوایەک پێشکەش بە ژنان و ژنانی گەنجی کەرتی غەززە دەکات، هەروەها فێری ئەو کەسانەی دەکات کە دەیانەوێت لە کاتی دانیشتنە چڕەکاندا موزیک بژەنن.
هەندێک جار، ئەوانەی لەم شوێنانەدان سەریان سوڕدەمێنێت لەوەی کە دەیکات و بەردەوام بە دەستەواژەی بێزارکەر گاڵتەی پێدەکەن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هاوڵاتیان دەمرن لەکاتێکدا ئەو موزیک دەژەنێت، وەک خۆی ڕایگەیاندوە، بەڵام زۆرینە بەشداری دانیشتنەکان دەکەن و بە هەڵبژاردنی گۆرانی یان ژەنینی گیتار بەشداری دەکەن، پێیان وایە مردن لەم شارەدا مسۆگەرە.
"گیتار و ڕەخنەی کۆمەڵگە"
ڕۆلا دالول لە نێو چەند ئامێرێکی تری موزیکدا گیتار ژەنینی هەڵبژارد، چونکە ئاوازەکانی بە خۆشی تایبەتمەندن، بە پێچەوانەی ئەو مێلۆدیانەی کە لەسەر عود دەژەنرێن، کە بە ئاوازە موزیکیە خەمناک و مۆدێرنەکان تایبەتمەندە، دوپاتی دەکاتەوە، کە شاری غەززە پێویستی بە مێلۆدی خەمناک نییە، بۆیە ڕووی لەم شێوازە کردوە کە بە خۆشی و جووڵە و وزەی ئەرێنی تایبەتمەندە.
ئاماژەی بەوەکرد، تا ئەوکاتەی گۆرانی وتنی پابەندانە ئەنجام بدات و گۆرانی نەتەوەیی و نەریتی هەڵدەبژێرێت، هیچ بوارێک بۆ ڕەخنە نامێنێت، پابەند بوونی بە گۆرانی نەریتی و نەتەوەی و گۆرانی سنوردار ڕێگا بۆ هیچ ڕەخنەیەک ناهێڵێت، وەک چۆن عەقڵی مۆدێرن لەو جۆرە هونەرە تێدەگات و قبوڵ دەکات، بەتایبەتی لەنێو ئەو نەوە گەنجانەی کە پشتیوانی لێدەکەن، دوایین گۆرانیەکەی کە لە تۆڕی کۆمەڵیەتی بڵاویکردوەتەوە، پشتگیریەکی بەرفراوانی بینەرەکانی وەرگرتوە، قسەکانی هانیانداوە بەردەوام بێت لە بەرهەمهێنانی زیاتر.
ڕۆلا دالول جەختی لەوە کردەوە، کە تا منداڵێکی کچ تەمەنی لە خوار ١٢ ساڵەوە بێت، هیچ کەسێک لە کۆمەڵگەدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا ناکات لەسەر ئەو کارانەی کە دەیکات، بەڵام کاتێک ئەو تەمەنە تێدەپەڕێنێت، چەندین سیستەمی چاودێری و چەندین بەربەست ڕێگری لێدەکەن لەوەی کە لەم کۆمەڵگەیەدا و ئەو شتانەی پراکتیزەی دەکات کە خۆشی دەوێت، لەوانە گۆرانی وتن و ژەنینی موزیک، کە لە کۆمەڵگە کۆنەپەرستەکاندا بە ڕەفتاری خوازراو نازانرێت.
ڕۆلا دالول لەم ماوەیەدا ڕووبەڕووی چەندین گرفت دەبێتەوە، دیارترینیان نەبوونی هاتوچۆیە، ئەمەش وایکردوە نەتوانێت بەشداری زۆرێک لە بۆنە و ئاهەنگەکانی ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە بکات، بۆ ئەمەش برسێتی زیاد دەکرێت، کە کاتێک بە پەلە لە ماڵەوە دەردەچێت بەبێ ئەوەی ژەمەکانی بخوات، بە درێژایی ڕۆژ بەبێ خواردن دەمێنێتەوە، چونکە بە سادەیی هیچ شتێک نییە بۆ خواردن و کڕین لە بازاڕەکاندا.