"شەدا ئەنغام" گروپێکی ژنان کە گۆرانی خەمی میللەت و هیوای سبەینێ دەڵێنەوە
لە سەردەمێکدا کە کولتووری بەکاربەری زاڵە، یوسرا شەهواد، هونەرمەندی مەغریبی وەک دەنگێکی مێینە جیاوازە کە داهێنەری مۆسیقی لەگەڵ پابەندبوونی کۆمەڵایەتی و کولتووری تێکەڵ دەکات.

حەنان حارت
مەغریب - یوسرا شەهواد لە ڕێگەی تیپەکەیەوە "شەدا ئەنغام" بەرجەستە دەکات کە چۆن هونەری ژنان دەتوانێت جۆرێک بێت لە بەرخۆدانی کولتووری و هێزێکی نەرم کە بەشدارە لە بەرگریکردن لە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و پاراستنی یادەوەری هونەری مەغریب.
یوسرا شەهواد، مامۆستای قانون و دامەزرێنەری تیپی "شەدا ئەنغام"، لە خێزانێکی هونەریدا گەورە بووە، کە هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە بەشداریی لە پەرەپێدانی بەهرەکەیدا کردووە. ئەو دەڵێت: پێشتر بەردەوام گۆرانی و سروودم دەوتەوە، خێزانەکەم سەرنجی خولیاکەمیان دا و لە ساڵی ٢٠٠٣ ناوم تۆمار کرد لە پەیمانگای مۆسیقا، لەوێ دەستم کرد بە خوێندنی سۆڵفێج و گۆرانی وتن، مۆسیقای ئەندەلوسیم هەڵبژارد، دواتر کرامەوە بۆ مووەششەهات و مەقاماتی ڕۆژهەڵاتی.
لە ساڵی دووەمی خوێندنی لە پەیمانگەکەدا، یوسرا شەهواد خۆی بینیەوە کە ڕووبەڕووی هەڵبژاردنێک بووەوە کە کەمی لەبارەیەوە دەزانی، بەڵام یەکسەر سەرنجی ڕاکێشا.، "من بەدوای ئامێرێکی ناتەقلیدی و ڕەسەن و ژنانەدا دەگەڕام، باوکم پێشنیاری قانونی کرد، کاتێک بۆ یەکەمجار گوێم لە دەنگەکەی بوو، یەکسەر سەرنجمی ڕاکێشا و بڕیارمدا 'ئەمە ئەو ئامێرەیە کە بەدوایدا دەگەڕێم.
ئەمڕۆ یوسرا شەهواد لە هەردوو پەیمانگای مۆسیقای ڕەبەت و سەلا وانەی قەنون دەڵێتەوە، خولیای مۆسیقای خۆی بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازێتەوە، ئەو باوەڕی بە گرنگی سادەکردنی پەروەردەی مۆسیقا هەیە بەپێی گروپی تەمەن، "کچان زیاتر پاڵنەر و کنجکۆڵن، منیش شانازی بە خوێندکارەکانمەوە دەکەم، کە چالاکیان ئەوە دەردەخات کە بەردەوام دەبن لەسەر ئەم ڕێگایە.
چۆن خولیای خۆی بۆ مۆسیقا دەگۆڕێت بۆ ئەزموونێکی پەروەردەیی ئیلهامبەخش بۆ خوێندکارەکانی؟
ئاماژەی بەوەشکرد، خۆی لە پرۆگرامە ئەکادیمییەکاندا سنووردار ناکات، بەڵکو هانی خوێندکارەکانی دەدات بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکان و بنیاتنانی ناسنامەیەکی هونەری سەربەخۆ، هەمیشە پێیان دەڵێم، 'ئێوە تایبەتن، دەبێت لەگەڵ ئامێرەکانتاندا بژین و لەڕێگەیەوە هەستەکانتان دەرببڕن، هونەرمەند دەنگی کۆمەڵگەیە، وەک هونەرمەندێک پەیامێکم هەڵگرتووە چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی مەغریب.
بەهۆی تەماح و خواستی بەردەوامی خۆی بۆ پەرەپێدانی تواناکانی، یوسرا شەهواد هەڵیبژارد بەردەوام بێت لە ژیانی ئەکادیمی خۆی لە دەرەوەی مەغریب، ناوی خۆی لە قوتابخانەی تۆکیا تۆمار کردووە، لەوێ ڕاهێنانی تایبەتی لە مۆسیقاژەنی بەناوبانگی جیهانی جۆکسیل بەکتاجیر وەرگرتووە. شانازی بەوە دەکات کە لە یەکەم ژنە مەغریبی و عەرەبەکانە کە هەلی فێربوونی لێی هەبووە، سەرسام بووم بە خوێندنگەی مۆسیقای مەغریب.
سەرەڕای ئەو کاریگەرییە مۆسیقییە زۆرانەی کە بەدەستی هێناوە، بەڵام بە دڵسۆزی بۆ ڕەگ و ڕیشەی مەغریبی خۆی دەمێنێتەوە، و مەقامات وەک دەربڕینێکی قووڵی مرۆیی دەبینێت، "مەقامی ئەجەم شادی ورووژێنێت، مەقامی کوردیش دەست دەخاتە سەر خەمۆکی، یاریکردن تەنها تەکنیک نییە، بەڵکو ئامرازێکە بۆ دەربڕینی ڕاستگۆیانە.
بە تامەزرۆییەوە بۆ شکاندنی چەشنە کۆنەپەرستییەکانی تیپە مۆسیقاییە تەقلیدییەکان و وەرگرتنی ستایلە نوێیەکان، لە ساڵی ٢٠١٥دا تیپی شەدا ئەنغامی دامەزراند، تیپەکە ژنە مۆسیقاژەن و ئەکادیمییەکانی دیار لەخۆدەگرێت، لەوانە ئیحسانە، زەربژەن و ئەندازیاری دەنگ؛ ئەمیمە هاریم، یاریزانێکی عود کە خەڵاتی "موبدیعەت"ی بەدەستهێنا،توێژەرێکی مەغریبی-فەرەنسییە لە بواری مۆسیقای ئەندەلوسی.
سەبارەت بە ئەندامانی تیپەکەی دەڵێت: ئەوەی ئێمە یەکدەخات تەنها نایابی هونەری نییە، بەڵکو ئەخلاقی بەرز و ڕۆحی هاوئاهەنگییە، کاتێک بیرم لە دامەزراندنی تیپەکە کرد، بەدوای جوانی دەنگ و وێنەدا دەگەڕام، ئەوەش ئەوەیە کە لە ئەندامانی تیپەکەدا دۆزیمەتەوە، شەدا ئەنغام گۆڕاوە بۆ پڕۆژەیەکی هونەری کە هەڵگری پەیامێکی کولتووری ڕوونە لەڕێگەی بەشداریکردنی لە بۆنە ورووژێنەرەکان کە لەلایەن ئیسێسکۆ و یەکێتی پێشکەوتنخوازی کۆنگرەی ژنانی مەغریب و کۆڕبەندی زەهرە بۆ ژنانی مەغریب ڕێکخراوە، تیپەکەی نەک تەنها ئامێری مۆسیقایان هەڵگرتووە، بەڵکو پەیامێکیشیان هەڵدەگرتووە کە دیمەنی کولتووری دەوڵەمەند دەکات، "ئەوە ڕەنگدانەوەی ناسنامەی هونەری و مرۆیی ئێمەیە.
سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاریەریانەی کە ڕووبەڕووی ژنە مۆسیقاژەنەکان دەبنەوە لە کۆمەڵگەیەکدا کە هێشتا ئەو چەشنە کۆنەپەرستانەیان لە دەستدایە، لە ڕۆڵی تەقلیدیدا قەتیسیان دەکات و نائاسایییان لێدەکات، کە خۆیان بخەنە بوارەکانی وەک ژەنینی مۆسیقا یان بەڕێوەبردنی هونەری تیپەکان لە هەندێک بازنەدا، یوسرا شەهواد و ئەندامانی تیپی شەدە ئەنغام بە خۆڕاگرییەوە درێژە بە گەشتەکەیان دەدەن و ئامانجێکی باڵاتر لە تەنها ژەنین دادەنێن.
لە هەر کۆنسێرتێکدا، گرووپەکە حەز دەکات بە یەکپۆشییەکی سپییەوە دەربکەوێت، کە ڕەنگێکە بەهۆی هێماکانی پاکی و ئاشتی و یەکێتییەوە هەڵبژێردراوە، ئەم ڕەنگە ڕەنگدانەوەی هاوئاهەنگی نێوان ئەندامەکانە، لە هەمان کاتدا تیشک دەخاتەسەر ئەو پەیامەی هیوا کە هونەر لە بەرامبەر ئازاردا دەیگەیەنێت.
گرووپەکە پارچە مۆسیقای لەخۆگرتووە کە ئیلهامیان لە ئازارەکانی گەلان وەرگرتووە، دیارترینیان دۆسی فەلەستین و پرسەکانی پەنابەری و ئاوارەبوون، نمایشەکانیان بۆتە دەنگێک بۆ نەبیستراوەکان و پەیامێکی هاودەنگی کە لە وشەکان تێدەپەڕێت، یوسرا شەهواد پێی وایە هونەری ژنان کاتێک لە ڕاستگۆیی و هەستی قووڵەوە سەرچاوە دەگرێت، دەگۆڕێت بۆ هێزێکی نەرم کە توانای تێپەڕاندنی سنوور و بەربەستەکانی هەیە، دەبێتە سەکۆیەکی سۆزداری و کولتووری بۆ داکۆکیکردن لە هۆکارە دادپەروەرەکان.
لە کۆتایی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەڕێگەی تیپی شەدا ئەنغامەوە، نەک تەنها مۆدێلێکی مێینە لە هونەردا پێشکەش دەکەین، بەڵکو کۆنتورەکانی دیمەنێکی مۆسیقای بەدیل دەخەینەڕوو، کە ڕەسەنایەتی و مۆدێرنیتە، ناسنامە و پابەندبوون، تێیدا یەکدەگرنەوە، ئێمە نیشانیدەدەین کە مۆسیقای ژنان نەک تەنها وێنەکە جوان دەکات بەڵکو دەتوانێت بەشداری بکات لە گۆڕینی ڕاستیدا.