نادیە فلەییح پێشانگایەکی تایبەت بە نیشاندانی جەنگە سیاسیی و ئابووریەکانی عێراق کردەوە

لە شاری سلێمانی، پێشەنگایەکی تایبەتی هونەرمەند نادیە فلەییح، بە ئاماددەبوونی چەندین هونەرمەندی شێوەکار، بە بێ هەبوونی ناونیشان تایبەت بە نیشاندانی جەنگە سیاسیی و ئابووریەکانی عێراق کرایەوە.

سلێمانی

 

دوێنێ ٥ی کانوونی دووەم، لە گەلەری گەلاوێژـ بنکەی ڕوناکبیری گەلاوێژ، لە شاری سلێمانی، لە لایەن بنکەی ڕوناکبیری گەلاوێژ، پێشەنگایەکی تایبەتی هونەرمەند نادیە فلەییح، بە بەشداری چەندین هونەرمەنی شێوەکار، پشاندانی چەندین وێنە و کاری شێوەکاری، کە جەنگ و کێشە و کوشتارییەکانی لە ڕابردوو ئێستاشدا ڕووبەڕووی عێراق کراوە پیشاندەدات، لە ناویاندا چەندین وێنەی ژن و منداڵی شەهیدی جەنگەکانی عێراقی تێدا دەبیندرا، پێشانگاکە بەڕێوەچوو. 

 

لە پێشانگاکەدا چەندین وێنە باسی لە کوشتن و وێرانکارییەکانی عێراق و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی دەکرد، لە ناویدا لە ڕێگەی پشاندانی چەندین پەنجەمۆر و کلییلەوە داوای ڕێگەچارەی کێشەکانی عێراقی دەکرد، هەروەها هونەرمەند " پێشنیاری ناوێک بکەی " ی لە میوانەکان دەکرد، پاشان پێشەنگاکە ڕۆژانی دیکەش بەردەوام دەبێت. 

 

"لە ڕێگەی کلیلەکانەوە چارەسەرییەکان نیشان دەدات"
ئیپتسام ئیسماعیل، سەرۆکی بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ، ئاماژەی بەوەکرد، بە دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لە نێوان هونەرمەندانی شێوەکاری عێراق و هەرێمی کوردستان، تواندرا پێشەنگاییەک لە بنکەی ڕوناکلبیری گەلاوێژدا بکرێتەوە، وتی: بە دروستکردنی ۆەیوەندی لەگەڵ هونەرمەند نادییە فلەییەحدا توانیمان لە شاری سلێمانی کارە شێوەکارییەکانی نمایش بکەین، درێژەدەری زنجیرەیەک پێشەنگایە لە عێراقدا، کە چەندین جینۆساید لە ڕابردوو ئێستادا هەرێمی کوردستان و عێراق گرتوەتەوە، ئێمەش بیرۆکەکەمان بەلاوە پەسەندبوو،  ئامانجمان دروستکردنی پردی پەیوەندی و گەیاندنی ئازارەکان بوو. 

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: لە جەنگەکاندا منداڵان و ژنان ڕووبەڕووی کوشتن و جینۆسایدکردن دەبنەوە، پاشان لە کارەکانیدا زیاتر کلیل و پەنجەمۆر دەبیندرێت، کە ئاماژە بە کردنەوەی دەرگاکان و هەبوونی ڕێگە چارەسەرییەک بۆ کێشەکانی عێراق دەکات، واتە چارەسەرییەکان وەک کلیلێک دەتواندرێت ئاشتی بەدوای خۆیدا بهێنێت. 

 

" لەڕێگەی نمایشەکانییەوە کێشە ئابووری و سیاسییەکانی عێراق دەبیندرێت" 

ڕوناک عوسمان، خاوەنی ستۆدیۆی سیرامیک وتی: لەگەڵ سەردانیکردنی پێشەنگاکەدا هەستەکانی هونەرمەند وەک تاکێکی عێراقی تێدا بەدی دەکرێت، سەرجەم کوشتار و وێرانکارییەکانی عێراقی تێیدا ڕەنگی داوەتەوە، باس لە کێشەکانی خوارووی عێراق دەکات، هەروەها هونەرمەند لە سەر هەر کارێکی پەنجەمۆر و کلیلی دانەوە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەر کێشەیەک چارەسەرییەکی هەیە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کێشەکانی عێراق کلیلەکانیان ونە، بۆ دۆزینەوەی پێویستمان بە ڕێگە چارەسەری هەیە. 

 

ڕوناک عوسمان، لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی:  بەهۆی پەیوەستبوونی جوگرافی و سیاسییەوە کورد وابەستەی کێشە و کاولکارییەکانی عێراقە، بۆیە هەمان کێشەوکوشتارییەکان لە ناوچەکانی ئێمەشدا ڕەنگی داوەتەوە، ڕەنگدانەوەی لەسەر تاکی کورد هەبووە، پاشان هونەرمەندان زیاتر کاریگەردەبن و لە وێنەکانیاندا ڕەنگ دەداتەوە، هونەرمەند نادییە فلەییح زیاتر جەختی لە کێشە سیاسیی و ئابوورییەکانی عێراق کردوەتەوە.