كولتوورو هونەری ستیا نەخشا بە بەرهەمەکانی ڕۆژی ٨ی ئادار دەڕازێنێتەوە

ئەندامانی کۆمەڵەی کولتووری و هونەری ستیا نەخشا ڕایانگەیاند کە نزیکەی دوو مانگە ئامادەکاری بۆ ٨ی ئادار دەکەن و بە جۆش و خرۆشەوە بە پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆژەکەیان پیرۆز دەکەن.

بێریڤان چیا

 

 شەنگال - لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی  تێکۆشانی ژنان، ژنانی ئێزدی لە شەنگال لە ڕێگەی سەرجەم دامودەزگا و ڕێکخراوەکانیانەوە ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەو ڕۆژە خێراتر کردووە.

 

 وەک هەموو شوێنێکی دیکەی کوردستان و جیهان، ژنانی شەنگال بە پەرۆشەوە و بە جۆش و خرۆشەوە ئاهەنگی ٨ی ئادار بەڕێوەدەبەن، ئەمەش دوای پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دێت، ئەو ژنانەی بەشداری لە ئامادەکارییەکانی ئاهەنگی ٨ی ئاداردا دەکەن، ئاماژەیان بەوە کردووە کە ٨ی ئاداری ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵانی پێشوو، چونکە بە جۆش و خرۆشی پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەو ڕۆژە پیرۆز دەکەن و دەنگی خۆیان بۆ ڕێبەرەکەیان بەرز دەکەنەوە.

 

وەک هەموو ساڵێک، ئەمساڵیش، کولتوورو هونەری ستیا نەخشا بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و شانۆنامەکانی ئاهەنگی ٨ی ئادار ڕەنگاوڕەنگتر دەکات.

 

 ئەندامانی کۆمەڵەکە باسیان لەو چالاکییە کولتووری و هونەرییانە کرد کە بۆ ٨ی ئادار  ئامادە دەکرێن.

 

 ئامادەکارییەکانی کولتوور و هونەری ستیا نەخشا

 بێریڤان شەنگالی، ئەندامی گروپی گۆرانیبێژی بێریڤان، ڕایگەیاند، ئەوان وەک ئەندامانی گروپی کولتووری و هونەری ستیا نەخشا، ئێستا نزیکەی دوو مانگە خۆیان بۆ ٨ی ئادار ئامادە دەکەن و وتیشی: ئێستا نزیکەی دوو مانگە خەریکی پرۆڤەکردنی گۆرانی و هەڵپەڕکێ و شانۆین، ئێمە هەوڵ دەدەین و ئامانجمان ئەوەیە لە ٨ی ئادار ئاستێکی باش پێشکەش بکەین، لە ٨ی ئاداردا گروپی گۆرانیبێژی بێریڤان دەچنە سەر شانۆ و بە گۆرانییەکانیان جۆش و خرۆش بۆ ژنان دەهێنن.

 

 'بە جۆش و خرۆشی پەیامی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژەکەمان پیرۆز دەکەین'

 بێریڤان شەنگالی لە وتەکانیدا سەرنجی بۆ پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ڕاکێشا، کە لە ٢٧ی شوباتدا بڵاوکرایەوە و ئاماژەی بەوەدا کە هاتنی پەیامەکەی ئۆجالان لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، جۆش و خرۆشیانی بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردووەتەوە و وتی: ٨ی ئادار بە شێوەیەکی جیاواز لە هەموو ساڵێکی دیکە ئاهەنگ دەگێڕین بەهۆی پەیامی ڕێبەر ئاپۆوە، لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو ژنانی شەنگال دەکەم بە جۆش و خرۆش و حەماسەتی پەیامی ڕێبەرەوە بەشداری ئاهەنگی ٨ی ئادار بکەن و دەنگ و دەستیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەرز بکەنەوە.

 

 شانۆیەک دەربارەی و توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان

هەروەها سۆسین سەیدۆ، ئەندامی گروپی شانۆ، ڕایگەیاند کە شانۆگەرییەکیان بۆ ڕۆژی ٨ی ئادار ئامادە کردووە سەبارەت بە کار و سەختی بەردەم ژنان و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و وتیشی: ئەمساڵ بە پەیامی ڕێبەر ئاپۆوە ٨ی ئادار ئاهەنگ دەگێڕین و داوا لە هەموو ژنانی ئێزدی دەکەم، کە ڕۆژی ٨ی ئادار بەشداری ئاهەنگەکە بکەن و پێکەوە ڕۆژەکەمان بەسەرببەین.

 

بانگەوازی منداڵان

 لە لایەکی دیکەوە، لە ٨ی ئاداردا گروپی هیواکانی شەنگال کە لە مندالانی کچی تەمەن ١٠-١٣ ساڵ پێکهاتووە، لە ئاهەنگەکەدا دەچنە سەر شانۆ و نمایش دەکەن. 

 

 ئەو منداڵانەی کە بەشێکن لە گروپی هیوای شەنگال، ڕایانگەیاند کە نزیکەی دوو مانگە خۆیان بۆ ٨ی ئادار ئامادە دەکەن و ئەم بانگەوازەیان بۆ منداڵان کرد: داوا لە هەموو منداڵانی شەنگال دەکەین لە ٨ی ئاداردا بێنە باخچەی ڕێبەر ئاپۆ و گوێبیستمان بین.